لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

رزگار کۆچەر : ده‌مانچه‌ى بێده‌نگ... تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى تازه‌ له‌ به‌رده‌م كازمى

Tuesday, 07.21.2020, 06:21 PM


نزیكه‌ى دوو هه‌فته‌ به‌سه‌ر تیرۆركردنى هیشام هاشمى تێده‌په‌رێت تا ئێستا هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى عێراق هیچ كه‌سێكیان ده‌ستگیر نه‌كردووه‌ , هه‌رچه‌نده‌ تیرۆرى سیاسى له‌ عێراق مێژوێكى كۆنى هه‌یه‌ به‌ڵام له‌ پاش ساڵى 2003 كاتێك به‌شێكى زۆرى ئه‌فسه‌ر و پله‌ داره‌كانى به‌عس له‌ عێراق تیرۆر كران كارى تیرۆرى سیاسى كه‌وته‌ قۆناغێكى تازه‌ به‌ شیوازى نوێ جێ به‌جێ كرا , هه‌ر له‌گه‌ل ده‌ست پێكردنى شه‌رى تائیفى له‌ عێراق چه‌ندین كه‌سایه‌تى سونه‌ مه‌زهه‌ب و شیعه‌ مه‌زهه‌ب له‌سه‌ر ناسنامه‌ تیرۆر كران پاشانیش له‌چه‌ند شارێكى عێراق به‌ تایبه‌ت له‌ خوارووى عێراق هه‌ڵمه‌تێكى فره‌وانى تیرۆركردنى هاوره‌گه‌ز بازه‌كان ده‌ستی پێكرد , دواجار له‌ چه‌ند ساڵى رابردوو تیرۆری سیاسى بێجگه‌ له‌ سیاسیه‌كان ڕووى كرده‌ رۆژنامه‌نووس و رۆشه‌نبیران و هونه‌رمه‌ندان و كه‌سانێك له‌وانه‌ى وه‌ك چلاكوانانى مه‌ده‌نى خۆیان ده‌ناسێنن ..

ئاماره‌كان له‌ 2006  تا 2013

به‌ پێی راپۆرتی رێكخراوی ئازادى و چاودێری عێراقى له‌ نێوان ساڵى 2006 بۆ ساڵى 2013 نزیكه‌ى 19470 كه‌س تیرۆ كراون و 3575 كه‌سیش هه‌وڵی تیرۆر كردنیان دراوه‌ ..

رێكخراوه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ژماره‌ى تیرۆركردن و هه‌وڵی تیرۆكردن ده‌خاته‌ ڕوو

ساڵى 2006 - 8480 كه‌س تیرۆر كراوه‌

ساڵى 2007 – 5930 كه‌س تیرۆر كراوه‌ نزیكه‌ى 1302 كه‌سیش هه‌وڵى تیرۆر كردنى دراوه‌

ساڵى 2008 – 2320 كه‌س تیرۆر كراوه‌ 780 كه‌سیش هه‌وڵی تیرۆركردنى دراوه‌

ساڵى 2009 – 1200 كه‌س تیرۆركراوه‌ 530 كه‌سیش هه‌وڵی تیرۆركردنى دراوه‌

ساڵى 2010 – 750 كه‌س تیرۆر كراوه‌ 390 كه‌سیش هه‌وڵى تیۆركردنى دراوه‌

ساڵى 2011 – 500 كه‌س تیرۆر كراوه‌ 180 كه‌سیش هه‌وڵى تیرۆر كردنى دراوه‌

ساڵى 2012 – 750 كه‌س تیرۆر كراوه‌ 203 كه‌سیش هه‌وڵی تیرۆر كردنى دراوه‌

ساڵى 2013 – 780 كه‌س تیرۆر كراوه‌ 195 كه‌سیش هه‌وڵى تیرۆر كردنى دراوه‌ .

بێجگه‌ له‌و ژمارانه‌ ڕاپۆرته‌كه‌ ده‌ڵێت نزیكه‌ى 220 میدیاكار و رۆژنامه‌نووس له‌ عێراق تیرۆركراون له‌گه‌ڵ 67 داده‌وه‌ر به‌بێ ئه‌وه‌ى ناوى ئه‌و لایه‌ن وكه‌سانه‌ ئاشكرا بكرێت كه‌ له‌ پشت تیرۆركردنیان بووه‌ .

ئامارێكى تری میدیا بیانیه‌كان

له‌ 23-3-2013 ى گۆڤارى مشاهدى بریتانى دا ده‌ڵێت 5500 زانا وپزیشك و ئه‌كادیمى عێراقى كوژراون , بێجگه‌ له‌و ژمارانه‌ مفه‌وه‌زیه‌ى باڵاى مافه‌كانى مرۆڤ له‌ عێراق ده‌ڵێت ته‌نها له‌ راپه‌رینى تشرینى ساڵى 2019 دا 490 خۆپیشانده‌ر به‌ گوله‌ى هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كوژراون ..

راپۆرته‌ى رێكخراوى چاودێرى و ئازادیه‌ ده‌ستوریه‌كان له‌ عێراق بڵاوى كردۆته‌وه‌ تێیدا ئاماژه‌ به‌ نزیكه‌ى 686 ڕوداوى كوشتن به‌ ده‌مانچه‌ى بێده‌نگ ده‌كات كه‌ سه‌رجه‌میان له‌ سه‌ره‌تاى ساڵى 2010 تا نیوه‌ى مانگى 9 ى هه‌مان ساڵ تۆمار كراوون , هه‌رچه‌نده‌ راپۆرته‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى لاوه‌كى باس له‌ نزیكه‌ى 473 كه‌س ده‌كات كه‌ له‌ ساڵى 2009 به‌ ده‌مانچه‌ى بێده‌نگ كوژراوون به‌ڵام ئه‌م راپۆرته‌ وردتر هۆكاره‌كان ده‌خاته‌ روو دووباره‌ ئاماژه‌ به‌ بۆشایى سیاسى و نه‌بوونى حكومه‌تێكى به‌هێز ده‌كات كه‌ بتوانێ عێراقیه‌كان له‌م ته‌نكه‌ژه‌یه‌ رزگار بكات , رێكخراوى چاودێرى ئازادیه‌ ده‌ستوریه‌كان كه‌ رێكخراوێكى ناحكومیه‌و بنكه‌ى سه‌ره‌كى له‌ به‌غدایه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ رێكخراوه‌كه‌یان تۆماریان كردووه‌و به‌شى زۆرى حه‌له‌ته‌كانى كوشتنیش به‌ ده‌مانچه‌ى بێده‌نگ له‌ به‌غدا ده‌ناسێنێت كه‌ رێژه‌كه‌ى نزیكه‌ى 230 كوژراوه‌و له‌ موسلیش نزیكه‌ى 209 كوژراو تۆمار كراوه‌ له‌ دیالاش نزیكه‌ى 70 حاڵه‌تى كوشتن ئاماژه‌ پێكراوه‌ كه‌ ته‌نها له‌ مانگى نیسان تا نێوه‌ مانگى سیبتێمه‌به‌ر نزیكه‌ى 331 حاله‌تى كوشتن هه‌بووه‌ له‌كه‌ركوكیش به‌ هه‌مان شێوه‌ نزیكه‌ى 46 كوشتن به‌ ده‌مانچه‌ى بێده‌نگ تۆمار كراوه‌و له‌ تكریت وسامه‌راش نزیكه‌ى 41 حاله‌تى كوشتن به‌ ده‌مانچه‌ى بێده‌نگ هه‌بووه‌ ..

پاڵنه‌رو قوربانیه‌كان

به‌پێى لێكۆڵینه‌وى لێكۆلیره‌وانى رێكخراوه‌كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ رۆژنامه‌نوسان و پیاوانى سیاسه‌ت و دیبلۆماسیه‌كان و بازرگان و پیاوانى پۆلیس ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌و گروپ ورێكخراوانه‌ن كه‌ له‌ زۆربه‌ى زۆرى حاله‌ته‌كانى كوشتن به‌ ده‌مانچه‌ى بیده‌نگ رویانداوه‌ , زۆربوونى رێژه‌كه‌ش دوباره‌ رێكخراوه‌كه‌ بۆ دروست نه‌بوونى حكومه‌ت و زێده‌بوونى ناكۆكى تائیفى گه‌راندۆته‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا هیچ له‌ گروپ و رێكخراوێكى چه‌كدارى خۆى به‌برپرس نه‌زانیوه‌ له‌ كوشتن وتیرۆر كردنى ئه‌و كه‌سانه‌ بۆیه‌ وه‌ك راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ پێده‌كات حكومه‌ت زۆربه‌ى زۆرى حاله‌ته‌كانى كوشتن به‌ ده‌مانچه‌ى بێده‌نگ بۆ كه‌سانى نه‌ناسراو ده‌گه‌رێنێته‌وه‌  ..

رێگاچاره‌ و لێدوانى ده‌ستگا فه‌رمیه‌كان

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى عێراق كه‌ نه‌ى ویست ناوى خۆى بۆ رۆیته‌ر ئاشكرا بكات باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ده‌مێكه‌ له‌ رێگاى پلانێكى دارێژراو كار بۆ ده‌ست نیشان كردنى جۆرى ئه‌و ده‌مانچه‌ بێده‌نگانه‌ ده‌كات كه‌ بۆته‌ هۆكار بۆ به‌رز بوونه‌وه‌ىى رێژه‌ى كوشتن له‌ عێراق.

هه‌رچه‌نده‌ به‌رپرسێكى ئه‌منى عێراقی پێ وایه‌ هاتنى زۆر له‌و ده‌مانچه‌ بێده‌نگانه‌ش بۆ ناو عێراق بۆ رۆڵى وڵاته‌ دراوسێكان ده‌گه‌رێنێته‌وه‌ كه‌ له‌ رێگاى چه‌ند رێكخراوێكى تیرۆرستى كار بۆ ناسه‌قامگیركردنى بارودۆخى عێراق ده‌كه‌ن , جێى ئاماژه‌یه‌ رژێمى پێشوو  بریارى له‌ سێداره‌ دانى به‌كار ده‌هێنا بۆ هه‌ر كه‌سێك ده‌مانچه‌ى بێده‌نگ به‌كار بهێنێ .

به‌ گوته‌ى كه‌سێكى شاره‌زا له‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى تێچووى دروست كردنى هه‌ر كاتمێكى بێ ده‌نگ ته‌نیا بۆ ده‌هه‌زار دینارى عیراقى ده‌ست نیشان ده‌كات , زۆربوون وزێده‌ بوونى رێژه‌ى ئه‌وانه‌ى به‌ ده‌مانچه‌ى بێ ده‌نگ له‌ عێراق كوژراون واى له‌ هه‌ندێ رۆژنامه‌نوس ورۆشه‌نبیرى عێراقى كرد چه‌ندین كه‌مپین و رێكخراوى ناره‌زایى دروست بكه‌ن هه‌ر بۆیه‌ش كۆمه‌ڵێ رۆشه‌نبیرى عێراقى له‌به‌شێكى به‌یاننامه‌كه‌یان دا ده‌ڵێن تا به‌عسیه‌كان له‌ كوده‌تاى هه‌شتى شوباتى ره‌ش نه‌هاتنه‌ سه‌ر جله‌وى ده‌سه‌ڵات له‌ عێراق مێژووى حوكمرانى عێراق به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م جۆره‌ چه‌كه‌ى به‌خۆوه‌ نه‌بینى بۆیه‌ ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ رۆشه‌نبیره‌ له‌به‌شى دوایى به‌یاننامه‌كه‌یاندا میلشیاكانى سه‌ر به‌ ئێران وكۆنه‌ به‌عسیه‌كان كه‌ خۆیان له‌ نێو رێكخراوى ده‌وله‌ى ئیسلامى رێكخسته‌وه‌ به‌تاوانبارى  سه‌ره‌كى پێشخستن و بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م جۆره‌ چه‌كه‌ له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن ..

هه‌ڵوێستى كازمى

ئێستا كازمى پاش چه‌ند گۆرانكاریه‌ك له‌ ده‌ستگا ئه‌منیه‌كانى له‌به‌رده‌م تاقكردنه‌وه‌یه‌كى سه‌خت دایه‌ ئاخۆ ده‌توانێ رۆڵى میلشیا چه‌كداره‌كان كه‌م بكاته‌و و ژماره‌ى تیرۆرى سیاسى له‌ عێراق كۆنترۆل بكات و ئه‌و لایه‌ن و كه‌سایه‌تیانه‌ش ده‌ست نیشان بكا كه‌ له‌ پشت ئه‌م كرده‌وانه‌ن یا ئه‌ویش وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیره‌كانى تر به‌ هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى چه‌ك به‌ ده‌ست به‌شى زۆرى هاوڵاتیانى عێراقى ناتوانێ له‌م ڕووه‌ چ گۆرانكاریه‌ك بكا و هه‌میشه‌ هاوڵاتى عێراق له‌ دڵه‌ راوكێى نه‌بوونى ئه‌من وئاسایش دا ده‌بێت ..

یانیش كازمى وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانێكى به‌هێز عێراق ناگه‌رێنێته‌وه‌ ئه‌و ژمارانه‌ى له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌مان پێ ی كرد ؟!


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟