هەواڵ
هاوینە هەواری پیرمام (مەسیف سەلاحە دین ) دەکرێتە سەربازگەیەکی داخراو
Saturday, 12.05.2020, 09:03 PM
لە دوای ساڵی 1991 کە بنەماڵەی بارزانی و دارو دەستەکەیان لە سەری رەش و مەسیف جێگیر کران سەرەتا لایەنە جیاوازەکانی دەرپەراند، بە چەند هەنگاوێک لە یەکێتیەوە دەستی پێ کرد و زۆربەی لایەنەکانی گرتەوە. بە هەزاران ماڵە بارزانی تێیدا جێگیر کرا و چەندین گوندی دەوروبەری راگوێزران و بە دەیان بارەگای سەربازی و حیزبی دەزگا سەرەکیەکانی پاراستن و ئاسایشی تیادا جێگیر کرا.
ئەو ناوچەیە وەکو سەربازگەیەکی تەواو مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، پێشتر بەو هۆکارەی رێگای سەرەکی هامڵتۆنی پێدا تێدەپەری نەیاندەتوانی بە تەواوەتی دایبخەن، لە دوای کردنەوەی تونێلی پیرمام لە هەوڵی ئەوەدان بە تەواوی پاکی بکەنەوە لە سۆرانی تەنانەت سۆرانیەکانی سەر بە حیزبەی خۆشیان.
پارتی پلانێکی نوێی گرتۆتەبەر، هەر کەسێ لە دانیشتوی مەسیف بێت، باجی بۆ دروست دەکەن بەو مەبەستەی لە بازگەکانی مەسیف بناسرێت. هیج کەسێکیش بۆ نیە لە دەرەوەی مەسیف بێت و موڵك و خانوو لە مەسیف بکرێت جگە لەوەی دەبێت بارزانی و سەر بە بنەماڵە بیت. تەنها لە ساڵی 2020 زیاتر لە سەد ماڵی بارزانی کە چەکداری سەر بە بنەماڵە ن هێنراونتە مەسیف و خانوویان بۆ کڕدیون، هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە رۆژ بە رۆژ ترس و گومانیان لە هەڵچوندایە، بەڕادەیەك متمانەیان بە کەس نەماوە بۆیە رێگای سێیەمیان دروستکردووە کەوا تەواو نەهێنیە وبۆ یەکەمجارە تەڤدا ئەم رێگایە ئاشکرا دەکات .
هەر وەکو ئاشکرایە زیاتر لە پازدە ساڵ بوو رێگای هاملتۆن لە ناو مەسیف لە خراپترین رێگاکان بوو، ئەوانەی بەردەوام بەو ڕێگایەدا گوزەریان دەکرد بە ئاگابون لەوەی کە بۆچی پارتی ئەم رێگاییەی نۆژەن نەدەکردەوە، وەك ئەوەی خۆیان پرۆپاگەندەی بۆ دەکەن لەم هەفتەیەدا گوایە پارەیان بۆ مووچە قەرز کردووە، بەڵام رێگاکانی خۆیان لە مەسیف وسەری رەش بە باشترین شیواز نۆژەن دەکەنەوە، ئەوەش تەنها لە خزمەتی بنەماڵەی خۆیان.
تەنها لەماوەی ٦ مانگی رابردو رێگاێکی نوێیان لە سەریرەشەوە بۆ شارۆچکەی کۆرێ دروستکردووە کە بەسەدان دۆنم زەوی خەلکی گوندەکانی سەر ئەم ریگاییەیان داگیرکردووە، هەردو کەناری ریگاکەش تەلبەندکراوە وەکو رێگاێکی تایبەت بە سەری رەش مامەلەی لەگەک دەکەن.
بە پێی بەداو داچوونەکانی تەڤدا پرێس تێچووی ئەم رێگایە لەم ناوچەیەدا یەکجار بەرزە، بەهۆکاری سروشتی ناوچەکە کە بەردەلانیە و بەمەش تێجووی زیاتری تێدەچیت.
رێگای یەکەمی هاتوو چۆ بۆ سەری رەش لە گوندی (گڕاوە) وە بۆ دەچێت. رێگای دوهەم لە مەسیفەوە. ئەم رێگا نوێیەش دەبێتە ریگای سێهەم. رێگای سێهەم کە رێگا نوێیەکەیە لە شارۆچکەی کۆرێ وە دەسپێدەکات بۆ گوندی گۆرەشێر، پاشان سەری رەش کە رێگاێکی تایبەتی تەلبەندکراوە و کەس بۆی نیە هاتووچۆی پیادا بکات جگە لە ئەندامانی بنەمالەی بارزانی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
بابەتی تر
تەڤدا پرێس: ڕاگەیاندراوێک سەبارەت بە کۆبوونەوەی لوتکەی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی
تەڤدا پرێس: پارێزەر محمد عبدللە زانیاری نوێ لەسەر دۆسییەی شێروان شێروانی ئاشکرا دەکات
تەڤدا پرێس: چیرۆکی تیرۆرکردنی بنەمالەی رەشید مزووری لە سالی ١٩٩٤
تەڤدا پرێس: سندووقە رەشەکەی سپیکردنەوەی پارەکانی بنەماڵەی مسعود بارزانی دوورخرایەوە
تەڤدا پرێس: Call to International Community from KRI/Iraq
نامەیەکی کراوە بۆ سەرجەم پارتە سیاسیەکان لە هەرێمی کوردستان
تەڤدا پرێس: بۆچى ماوەیەکە نە زهت حالي بۆتە پاڵەوانی سۆشیال میدیا؟
تەڤدا پرێس: ڤێلا و شوقە و خانوە کانی پەرلەمان بە تاڵان فرۆشران
تەڤدا پرێس: مارك سێروتکا سکرتێری گشتی گەورەترین سەندیکای بەریتانیا بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان
تەڤدا پرێس: بەهۆی بەرتەسکردنەوەی ئازادییەکان لە کوردستان مەسرور بارزانی لە کۆنفرانسی European business Summit ڕەفزی وەرگرتووە