هەواڵ
کۆنگرەی دەنگە ناڕازیەکان - هەرێمی کوردستان
Wednesday, 12.09.2020, 05:29 PM
هاوڵاتیانی ئازیزو گەنجانی دڵگەرمی کوردستان
لهچهند رۆژی رابردوودا گهنجان و چین و توێژهكانی ههرێم دژی نادادی و بردنی خێر و بێری ههرێم رژاونهته سهر شهقامهكان، و دهسهڵاتیش دهیهوێت بهزهبرو زهنگ سهركوتی بکات.
لە تازەترین لێدوانی نابەرپرسانەشدا، لە بری ئەوەی (حکومەت) بە دەنگەوەهاتنی جدی بۆ خواستەکانی خۆپێشاندەران هەبێ، کەچی شڵەژاوانە دەیەوێت لە رێزی دوژمنانی ئەم هەرێمە ئەژمارمان بکات، لە کاتێکدا دوژمنی راستەقینەی ئەم هەرێمەو ناپاک بە خوێنی شەهیدان، ئەوانەن، کە بە ناوی رێکەوتنی ٥٠ ساڵەوە نیشتیمان و گەلەکەمانیان کردوەتە بارمتەی دەوڵەتانی ئیقلیمی و، خەڵکیان برسی کردوە، ئەوانەن کە بە رۆژی روناک خەریکی قاچاخچێتین لە مەرزەکان، ئەوانەن ساڵانێکە دیواری دێگەڵەیان دروست کردوە.
بە پێویستی دەزانین هەمو لایەکمان وریاو بەئاگابین، لە پیلانی گروپە خاوەن بەرژەوەندییەکانی ناو دەسەڵات، تا نەهێڵین ببنە سێبەر، لەناو ڕیزەکانی خۆپیشاندەراندا، چون ئەوانە لە رێگەی دنەدان و دروستکردنی توندوتیژیی و پشێوییەوە، دەیانەوێت هەم تەسفیەی حساباتی خۆیان لە گەڵ یەکتر بکەن، هەم ڕوخساری جوان و ئامانجە پیرۆزەکانی خۆپیشاندەران بشێوێنن و جارێکیتر خەڵک لە خۆپیشاندان و خەباتی مەدەنی هیوا بڕاو بکەن.
بۆ شکستپێهێنانی ئەم پلانە دزێوەی دەسەڵات، پێویستە ئەم خاڵانە بەهەند وەربگرین:
یەک: رێکخستن و گواستنەوەی ناڕەزایەکان بۆ سەرجەم شاروشارۆچکەکان بە تایبەت هەولێرو دهۆک و، بەشداریکردنی چین و توێژەکان و، دروستکردنی ئەنجومەنی ناوچە جیاوازەکان.
دوو: ماندوونەبوون و کۆڵەنەدان و بەردەوامییدان بە خۆپیشاندانەکان و چالاکیی جەماوەریی جۆراوجۆر، تا ئەو کاتەی سەربەرزانە بە دەستی خۆمان، مافەکانمان دەستەبەر ئەکەین.
سێ: ناڕەزای و خۆپیشاندانی “ناتوندوتیژ” دەرفەتی بەشداری بۆ خەڵکێکی زیاتر و، فراوان بوون و بەردەوامبوون دەڕەخسێنێ. خۆبەدورگرتنمان لە زیانگەیاندن بە موڵکی گشتی یەکگرتوویی ڕیزەکانی خەڵکی ناڕازیی تۆکمەتر دەکات و دەمانخاتە سەر رێچکەی سەرکەوتن.
چوار: داوا لە هەمو هێزو کەس و گروپ و خەڵکانی ناڕازی لەم دەسەڵاتە دەکەین وردە کێشەو جیاوازیەکان لەم قۆناغە هەستیارەدا بە لاوە بخەن و شانبەشانی یەکتر کار بۆ بەدەستهێنانی داوا رەواکانی گەلەکەمان بکەین.
پێنجەم: ئامانجی خۆپیشاندەران کۆتایی هێنانە بە دەسەڵاتی بنەماڵەیی و ئەم حکومەتە شکستخواردووە و پێکهێنانی حکومەتێکە، لە خەڵکانی سەربەخۆ و شارەزا.
پاش ساڵانێک لە دانبەخۆداگرتن بەرامبەر زوڵمی نەبڕاوەی دەسەڵات، وا پشوودرێژیی خەڵک کۆتایی دێت و خەریکە ئاسۆی قۆناغێکی نوێ دەردەکەوێ.
لەم سۆنگەیەوە ئەرکی پێشمەرگەو ئاسایش و پۆلیس و هێزە چەکدارەکانی ترە، ژیان و سەقامگیری هاوڵاتیان بپارێزێن و، نەچنە ژێر فەرمانی بەرپرسە جەلادو بەرژەوەندیخوازەکانیان.
بە دڵنیایەوە هەر کەس دەستی بە خوێنی هاوڵاتیان سوربێت، لە بەرپرسیارێتی رزگاری نابێ.
لە وڵامی وتە سواوەکانی حکومەتدا بە شانازیەوە دەڵێین: بەڵی ئێمە بە ئاشکرا وەك هەمیشە بەشێکین لە ویژدان و ئیرادە و خواستی خۆپیشاندەران و خەڵکی ناڕازی و لەم رێگا راستە بەردەوام دەبین.
لە کۆتاییدا سەری رێزو نەوازش بۆ شەهیدانی خۆپیشاندەران دادەنوێنین و هیوای چاکبونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
کۆنگرەی دەنگە ناڕازیەکان
٩ی ١٢ی ٢٠٢٠
هەرێمی کوردستان
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
کورتەی ئەنجامی چالاکیەکانی کۆمیتەی داکۆکی لە ماف و ئازادیەکان
تەڤدا پرێس: هاوینە هەواری پیرمام (مەسیف سەلاحە دین ) دەکرێتە سەربازگەیەکی داخراو
تەڤدا پرێس: ڕاگەیاندراوێک سەبارەت بە کۆبوونەوەی لوتکەی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی
تەڤدا پرێس: پارێزەر محمد عبدللە زانیاری نوێ لەسەر دۆسییەی شێروان شێروانی ئاشکرا دەکات
تەڤدا پرێس: چیرۆکی تیرۆرکردنی بنەمالەی رەشید مزووری لە سالی ١٩٩٤
تەڤدا پرێس: سندووقە رەشەکەی سپیکردنەوەی پارەکانی بنەماڵەی مسعود بارزانی دوورخرایەوە
تەڤدا پرێس: Call to International Community from KRI/Iraq
نامەیەکی کراوە بۆ سەرجەم پارتە سیاسیەکان لە هەرێمی کوردستان
تەڤدا پرێس: بۆچى ماوەیەکە نە زهت حالي بۆتە پاڵەوانی سۆشیال میدیا؟
تەڤدا پرێس: ڤێلا و شوقە و خانوە کانی پەرلەمان بە تاڵان فرۆشران