لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

بانگەوازی کۆمەڵێک لە هەڵسوڕاوانی خۆپیشاندانەكانی كورستان و دەرەوە

Saturday, 12.12.2020, 03:01 PM


راگەیاندنی مافە سەرەتاییەکانی خەڵکی ناڕازی کوردستان
ئێمە  کۆمەڵیک لە هەڵسوراوانی خۆپیشاندانەکانی کوردستان لەدەرەوەو ناوەوەین کە پەیامی خەڵکی ڕاپەڕیو و ناڕازی کوردستان بە ڕای گشتی و جیهان و سکاڵاکانیان بە نێوەندە جیھانیەکان دەگەیەنین.
ئەوەی بڕیار دەدا سەبارەت بەم خواست و مافانە ئەوە خەڵکی ناڕازی شەقام و خۆپیشاندەران خۆیانن و هیچ کەس و لایەنێک سەرکردە و فەرماندەری خەڵکی ناڕازی و بزاڤە خۆرسكیەكەی نیە.
ئەم خواست و دروشمانەش دەنگ و خواستی ٢٩ ساڵەی خەڵکی کرێکار و جوتیار و فەرمانبەر و دەستفرۆشان و خانەنشین و لاوان و ژنانی کوردستانە کە لێرەدا هاتوە:
دروشمی خەڵکی ناڕازی کوردستان بریتیە لە " نا بۆدەسەڵاتێکی ستەمکار، نابۆپەڕلەمانی کارتۆنی، نابۆ ئۆپۆزسێۆنی ساختە".
بەدیل و جێگرەوەی خەڵک بۆ( سیستمی سیاسی و ئابووری و شێوەی حوکمڕانی ) هەرێمی کوردستان بریتیە لە:
1. هەڵوەشانەوەی حکومەتی بۆرۆکراتی و بنەماڵەیی ئێستا و دامەزراندنی حکومەت بە بەشداری ڕاستەوخۆی جەماوەری خەڵک ، وەک دەسەڵاتی داهاتوو.
2. لابردنی هەموو بارەگا و بنکە چەکدارەکان لە ناو شارەکان و بڕینی بودجەی حزبەکان هەڵوەشانەوەی هێزەکانی هەفتا و هەشتا و زیرەڤانی و زانیاری و پاراستن.
3. ئازادی سیاسی وخۆپیشاندان و مانگرتن بێ مەرج و مۆڵەتە و نابێ هیچ هێزێک بەرامبەریان بەکاربهێنرێ. دەبێ خۆپیشاندەران ، کە هەتا ئیستا ٣٠٠ کەسیان لە زیندان دان، دەستبەجێ ئازاد بکرێن  و دەبێت زیندانی سیاسیی نەمێنیت.
4. داهاتی نەوت وگازو گومرگ و باجی ناوخۆیی لەلایەن نوێنەرانی هەڵبژێردراوی خەڵک چاودێری بكرێت و داهاتی هەرێم بەگشتی بگەڕێتەوە بۆ خەزێنە.هەروەها لیژنەیەکی سەربەخۆ دروست بکرێت بۆ بەسەرچونەوەی هەموو گرێبەستەکانی نەوتیەکان و لەوانەش گرێبەستی نەوتی هەرێم و تورکیا.
5. موچە بە تەواوەتی دەدرێ و بەپێی بەرز بوونەوەی گرانی زیاد دەکا و لانی کەمی کرێی سەعاتی کارکردن دیاری دەکرێت. سەپاندنی باج بەسەر سەرمایەداران، بە پێی بەرزبونەوەی داهاتیان زیاد بكرێت.
6. هەموو هاوڵاتییەک دەبێ شوێنی نیشتەجێ بوونی بۆ دابین بکرێت.
7. کار و دامەزراندن بۆ هەموو کەسێکی ئامادە بەکار دابین بكرێ.
8. سیستەمی دادوەری و داواكاری گشتی سەربەخۆ بێت دور لە دەستتێوەردان. دادگایی بکوژانی خۆپیشاندەران و چالاكوانان و رۆژنامەنوسان و بکوژانی ژنان و سزادانیان .
9. دابینكردنی موچەی بنەڕەتی بۆ هەموو تاكێكی بێكار لە كۆمەڵگا، بە پێی هێڵی مامناوەندی ژیان بڕەكەی دیاری دەكرێت.
10. دەستە و بۆرد و ڕێکخراوی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک و کرێکاران و کارمەندان بە فەرمی دەناسرێن وەک دەزگای لێپرسینەوەی جەماوەری لەدەسەڵات و دامودەزگاکانی و یاساکان و مەلەفی گەندەڵی و پێشێلکاری مافەکانی خەڵکی کوردستان. لێپرسینەوە لە سەروەت و سامانی بەرپرسان و كەسانی نزیكیان . گەڕاندنەوەی ئەو موڵك و ماڵانەی دەسەڵاتداران داگیریان كردووە و لێپرسینەوە و دادگایی کردن و سزادانی گەندەڵکاران.


لە كۆتاییدا داوا لە جەماوەری ناڕازی كوردستان دەكەین با ڕیزەكانمان ڕێك بخەین،با لە هەموو شارو شارۆچكەیەك ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ناڕەزایەتییەكان لە كەسانی هەڵبژێردراو لە لایەن خۆیانەوە پێك بێنن ، وە تەواوی ئەنجومەنەكانی ناوخۆو دەرەوە ، لە ئەنجومەنی باڵای ناڕەزایەتییەكانی كوردستان كۆببنەوە ، ئەو ئەنجومەنە مافی بڕیادانی هەیە.
کۆمەڵێک لە هەڵسوڕاوانی خۆپیشاندانەكانی كورستان و دەرەوە

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟