لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

کورد لە نێوان نەوت و ئاودا

Friday, 12.18.2020, 02:52 PM


ئەکرێ بە پرسیارێ دەست پێ بکەم و لە ناو درێژەی باسەکەمدا بۆ وەڵامیش بگەرێم ، رەنگە وەڵامەکە زۆر فرە باس و فرە لایەن بێت ، ئایا ئیتفاقی ٥٠ مساڵەی  نێوان پارتی و ئەردۆگان ،دەسەڵاتی پارتی لەم پلانەی بەغدا ،دەررباز دەکات ؟
ئێستە ململانێی نێوان دەسەڵاتی باشوری کوردستان ،لەگەڵ بەغدا گەیشتۆتە بنبەست ، بەجۆرێ نە هەولێر دەتوانێ بەغدا ڕازی بکات ، نە بەغداش وەک ساڵانی تر یەک زەڕە نەرمی دەنوێ نێت ، چونکە سەردەمی نەرمی نواندن بەسەر چوە ، ئەوەی ئێستە دەبینرێت ئەوەیە ،عیراق خاوەنی نەوتە ، بێ گوەمان کە دەوترێ عیراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە ، تورکیا خاوەنی ئاوە ، بەو پێودانگەی  ساڵانێکی زۆرە تورکیا هەڵدەستێ بە دروست کردنی پرۆژەیئ گرتنەوەی ئاو لە عیراق ، کە ئەمەش باسی ئەمڕۆ نی یە ، زیاتر لە ٤٠ ساڵە تورکیا بە جدی کاری بۆ کردوە و دەیکات ، ئەمما ئێستە پرۆژەکە تەواو بوە ، تورکیا گەرەکێتی ئیدی کارتی ئاو لە نێوان ململانێ ئابوریەکانی عیراق و تورکیا بەکار بهێنێت ، لە پەراوێزی نەبوونی حوکمێکی سەقامگیر لە بەغدا ،ئیدی شیعە بێت یان سونە ، ئەردۆگان ئاوڕی لە دەسەڵاستی هەرێم داوەتەوە ، بۆ ئەم مەبەستەش پارتی و بنەماڵەی بارزانی ،باشترین کەرەستەی ئەو یاریە بوون و هەن ، سەرەتای روخاندنی رژێمی صدام ، تورکیا مەیلی لەگەڵ بارزانی نەبوو ، چونکە پارتی و بارزانی لەوەتەی هەبوون ،زیاتر عاشقی بەغدا بوون و دەست و پێوەندی ئێران بوون ، بەو مەنتقەی ئێران وەک لایەنی زۆرینەی شیعە لە عیراق ، بریاردەری سیاسی عیراق دەبێت ، بۆیە درەنگ ئاوڕی لە بارزانی دایەوە ، ئاوڕ دانەوەی تورکیا لە بارزانی ، زیاتر دژی ئێران بوو وەک لە بەغدا ، چونبکە بەغدا خڵتانی خوێنی شەری تائیفی بوو بوو ، ناوبوژی کردن و چارەسەر کردنی ، وابەستە بوو بە تێر بوونی لایەنە شیعیەکان لە خوێنی تۆڵە کردنەوە ، ئێستە شیعەکانی حیراق ، هەم تێر خوێن بوون هەم تێر پارە ، بۆیە ئیتر کاتی سیاسەتە ، ئەو سیاسەتەی لە بەغداوە بریاری لەسەر دەدرێ ، گۆڕانکاریە جەنگی و سیاسیەکان لە سوریاو ،هێور بوونەوەی شەری وێرانکەر لەو وڵاتە ، کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی داعش ، لە لایەکی  ترەوە ، ترێ بە گەنمەکانی ترامپ و ئەردۆگان لە رۆژئاوای کوردستان وکوژرانی قاسم سولەیمانی و سنوردار کردنی نفوسی ئێران لە عیراق و رۆژهەڵاتی ناوەراست ، ئەمانە هەموو رەوشی حیراقی لە سەردەمێکەوە بردۆتە سەردەمێکی تر ، ئیدی دەبێ مامەڵە لەگەڵ ئەم سەردەمە تازەیەدا بکرێت ، واتە سەردەمی دوای رژێمی صدام تێپەرێوە و چۆتە قۆناغی سەردەمی دەسەڵاتی بەغدا ، وەک ئاوێنەی بەرهەتاو دیارە کە بەغدا چی دەوێت ، عیراقێکی مەرکەزی بەهێزو ، هەرێمی ئۆتۆنۆمی بێهێزو زەلیل ، بۆ بیر هێنانەوە لە سەردەمی شەری داعش ، کاتێ هێزە کوردیەکان دەستیان گرت بەسەر کەرکوداو چاڵە نەوتەکانی قۆرخ کرد ، بەغدا ڕازی بوو بە پێدانی نیوەی داهاتی  بیرەنەوتەکانی بای حەسەن لەگەڵ چارەکی داهاتی بیرەکانی تر ، دەسەڵاتی هەرێم یان راستر بڵێین پارتی و بارزانی نەک هەر رازی نەدەبوو ، بەڵکو بەغدای دابوە بە کلکان و گاڵتە ، دەیوت بەغدا موفلیسە ، بە زەبری ئیفاقی ٥٠ ساڵە ، کە کەس نازنێ چیەو چۆن کراوە ، لوتی کردبوە ئاسمان لە بەغدا ، بەڵام تورکیا زۆر لێزانانە نەوتی کوردستانی ورد کردۆتەوە بۆ چەندی شەریکات و تەنانەت دەستی مافیاش ، هەر لە پاکساتان تێیدا بەشدارە تا تاجرەکانی نەوت لە ئێران و  روسیاو ئەمەریکاو  بە ئەوروپاشەوە بە تایبەتی
ئیتاڵیا، تا ڕادەیەکیش بەرپرسە باڵاکنی شیعەش ،واتە ئەم نەوتە لە دەسەڵاتی ]ارتیدا نی یە ،لە رێکەوتنیدا لەگەڵ بەغدا بیدات یان نەیدات ، ئەمما تا ئەوکاتەی کەرکوکی گرتبوو لە شەری داعشدا ، هێشتا بەشی زۆری مەسەلەکان بریار لە دەستی خۆیدا بوو ، دەکرا عاقڵانە لەو ئەزمەی داعشە لەگەڵ بەغدا رێک کەوێ تا چارەنوسی هەرێم بەم رۆژە نەگات ، رەنگە مەنتقی ترین وەڵام ، کە ئایا بۆچی بارزانی نەیدەویست لەگەڵ بەغدا رێک کەوێ بەراستی ؟ فریوخواردنی بوو بەوەی کە تورکیاو ئەردۆگان بەڵێنیان ژێر بر ژێر پێ دابوو ، کە دژی هیلالی شیعی ، پشتیوانی دەکەن بۆ دروست کردنی دەوڵەتێکی لاتریکی وەک قوبرسی توریا ، کە بێجگە لەخۆی هیچ دەوڵتێکی تری جیهان دانی پێدا نەنێت ، ئەمەش ئەگەر وا بووبێ ئەوا ئەپەری بێهێزی هزری ئەو دەسەڵاتەر دەرتدەخات ، ئاخر دروست کردنی دەوڵەتێکی شێخ نشین  بێ سیادە لە قوڵایی ململانێکانی رۆژهەڵات و حیراق و ناوچەکە لەو گەرمەی شەری داعش و  ململانێ  گەرمەی روسیاو ئەمەریکا  زۆر شتی تریش ، نەک هەر کاری نەکردەیە بەڵکو  کاری ئەحمەقانەیە ، ئەوا بە ڕونیش ئەنجامی لاساریەکان دەبینرێت ، لەسەرێکی ترەوە تورک و سیاسدەتی تورکیا بە هەموو ناوێکی کوردی لە ناوچەکا  دژەو دوژمنە ،
لە ئێستاشدا کازمی و یان راستر دەسەڵاتی بەغدا ، لە تورکیا پشتی لە هەرێمی کوردستان گرتورە ،نەوت واتە ئاڵتونی رەش بەرامبەر بە ئاو ، ئەوەی لە پرۆژەی گاپ ناو نراواە خاکی شین ، ئاویش نەک بۆ هەرێم بەڵکەو بۆ بوەژاندنەوەی کشتوکاڵ لە ناوەراست و خواروی عیراق ، ئاخر هەرێم بەدەستی دەسەڵاتی خۆی کشتوکاڵی وشک کردوە و وڵاتی داروتاندوە ، لە ئێستدا  کێ و چ لایەنێک بەزەیی سیادسی بە هەرێمدا دێتەوە ،  پاش ٢٩ ساڵ   کەوتە بەرقاپی  بەغدا و داوای بەشی قەرز و  بەرشە بودجەو ، خێر دەکات ،  پاش ئەوەی  هەرچی ملیارات دۆلارە کەوتە گیرفانی ئەم مافیاو ئەو مافیاوە ،  کێ بەرپرسیارە بە بروای من کەس ، چونکە ئیشەکان بەوپەری بێ پەرپرسیاریەتیەوە کراون ،  بەشی زۆری میلەت تێیدسا بەشدارە بێ ئەوی هەستی پێ کردبێت ، کە تۆ رازی بووەی بە موچەی بەلاش  ئەشبێ نەتیجەکەی وەرگری .

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟