وتار
ئایا کورد خاوەنی نیشتمانە ؟
Sunday, 12.20.2020, 01:38 PM
کورد
پێ ناچێ نیشتمانی هەبێت ، بەو پێودانگەی خێڵ و بنەماڵە نیشتمانی نی یە ،لە دێر
زەمانەوە هەر وا هاتوین ، خێڵ و بنەماڵە لێرەو لەوێ بە عەقڵی زۆر تەسکی بنەماڵەیی
، حوکمی هۆزێک یان رەعیەتێکی شێخ نشین ، یان خێڵێکی کردوە ، کورد شوانکارە و بە کەمیش لە سەردەمێکی تازەدا فێری کشتوکاڵ کردن بوە ، خێڵ و
بنەماڵە نیشتمانی نی یە ، کورد گۆمەڵگەیەکی گەورەیە راستە بەڵام نیشتمانی نی یە بە
مانای نیشتمانێکی یەکگرتوی سنوردراو ، نە هەستو هۆشی نەتەوەیی هەیە ، نە هیچ کات و
سەردەمێکیش ئیشی بە نیشتمان بوە تا کاری جدی بۆ بکات ، جیاوازی کوردو چەرکەس
ئەوەیە کە چەرکەس کەمن بە ژمارە کورد زۆر زۆرن ، قەوم و میلەت بە زۆرو بۆری نی یە
، بە فکرو لۆجیک و میللی بوونە ، چەرکەس لەو حەقیقەتە تێگەیشتوە کە نیشتمانی نیە ،
وەلی کورد نایەوێ تێبگات ، ئەگەر نا کوا نیشتمان ، کوا هەستو هۆشی نەتەوەیی ، کورد
زیاتر مۆرکی شوانکارەیی و گەریدەیی بە شوێن لەورگادای بەسەرەوە دیارە ، هەمیشە
خێڵە شوانکارەکان لە سەر پاوانی لەوەرگا شەریان بوە لە ناو یەکدا ، دەسەڵاتەکانی
ناوچەکان وەک ئیمپراتۆرەکان ، ئەم ناکۆیەی نێوانیان بەرهەم هێناوە بۆ دەست بەسەردا
گرتنی ناوچەکانیان ، بە مەرامی پاوان کردنی گۆڕەپانی جەنگ ، بۆ نمونە ئەو زەویەی
پێێ دەوترێ کوردستان هەمیشە گۆڕەپانی جەنگی نێوان ئیمپراتۆری عوسمانی و سەفەوی بوە
، تەنانەت ئیتفاقی ئاشتیشیان هەر لەسەر لاشەی کورد بوە بۆ نمونە دیارترین جەنگ
چاڵدیرانەوە دیارترین ئیتفاقیش زەهاوە ، کە ئەو خاکەی کوردی شوانکارەی لەسەر ژیاوە
کردوە بەر دوو کەرتەوە بێ هیچ پرس یان خواستی دانیشتوانەکەی ، خێڵ و بنەماڵە
نیشتمانی نی یە ، بەو پێودانگەی حوکمی خاکێکی سنوردراو ناکات لەسەر سەر زەمێنێکی
جێگیر ، بەڵکو خێڵ و بنەماڵە حوکمی رەعیەتێکی گەوجێنراو دەکات بە پێێ بیرو
بروایەکی دینی ، تەریقەتی ، یاخود فیوداڵ و ئاغاوات ، بۆ یەکەم جار خێڵە تورک
نەژادەکان لەسەر دەستی عوسمانی کوری ئارتوغرول و براکانی و خزمەکانی و هاو
بیرەکانی ساڵی ١٢١٦ ز بوون بەخاوەنی نیشتمان ، ئەوەش بە ئیستفادە کردن بوو لە
روخانی ئیمپراتۆری بێزنتی و هاتنی دەسەڵاتی خەلیفەکانی ئیسلام بۆ ناوچەکان ، دروست
کردنی فیدراسیۆنی خێڵ ، تورکی کرد بە خاوەنی نیشتمان و پاوانکردنی سنورێک بۆ
حکومرانی و ئیستسمار کردنی دینی ئیسلام بۆ خۆ قایم کردن و دەسەڵات خوازی و
فراوانخوازی دەوڵەت ، ئەمەش ئیمپراتۆری عوسمانی لێ هاتە بەرهەم ، کوردەکان هەتا
جەنگی جیهانی یەکەم بە هیچ شێوەیەک نەیان توانی ئەمە بکەن ، شێخەکان یان سەرۆک
هۆزو خێڵەکان ناکۆک بوون ، لەهەمان کاتیشدا زیاتر پابەند بوون بە خۆهەڵواسینیان بە
دەسەڵاتە داگئیرکەرەکان ، بۆ هێشتنەوەی دەسەڵاتە خێڵەکیە ناوچەییەکانی خۆیان ،وەک
دەسەڵاتی خەلافەتی ئیسلامی و عوسمانی ، لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم ، فرسەتێکی
زێڕین بۆ کوردەکانی باشور لەوێشەوە بۆ پارچەکانی تر هاتە پێشەوە ، وەلی شێخ محمود
نەیتوانی لە لایەک بلانسی شێخ بوون و دین و دەوڵەتداری ڕابگرێ ، لە لایەکی تر
نەیتوانی دەست بەرداری دەسەڵاتی ناوچەیی شێخان ببێ بۆ دەسەڵاتێکی گەورەتری
دەوڵەتداری ، کە لە هەردوو کایەکەدا بە هەردوو دەست دین و قیامەتی هەڵبژاردوو
دەستی لە دەوڵەت و دنیا بەرداو کوردی نەگبەتیش بەرەڵا بوو ، لەوێوە ئیدی جارێکی تر
خۆ هەواسین بە دەوڵەتی مەلیکی عیراق خواستی زیاتری کورد بوو وەک لە ئاماجی
سەربەخۆیی ، کاتێکیش ئینگلیز لە شێخ محمود بێ ئەمەل بوو ئیدی مستەفا ئەتاتورکی
هێنایە پێشەوە ، ئەو ئیتفاقە یەک لە دوای یەکانەی لێ بەرهەم هات کە ئەوا سەد ساڵە
کوردی پێوە دەتلێتەوە ، جارێکی تر کورد لە باشور ساڵی ١٩٩١ واتە دوای ڕاپەرین و
کشانەوەی سوپای عیراق لە بەشێکی گەورەی خاکی هەرێمی باشور ، کورد دەرفەتێکی زێرینی
تری بەخۆوە بینی ، کە جارێکی تر رۆژهەڵاتی ناوەراست پێی خستە قۆناغێکی نوێوە کە
جارێکی تر بەرەو هەڵوەشاندنەوە و دووبارە دروست کردنەوە دەچێت ، وەلی کورد بە هەمان
ریتم و هەمان عەقڵی جاران ، بروایان بە نیشتمان نەبوو ، ئەم جارە خێڵەکان خۆیان لە
ناو حیزبدا رێخستوە ، واتە حیزبی خێڵەکی و بنەماڵەیی . وەک وتمان و ئیشارەمان پێدا
، خێڵ و بنەماڵە نیستمانی نی یە ، ٢٩ ساڵە هەرێم بە شەر کرا بە دوو لەتەوە ، لە
هەر پارچەیەی ئیدارەیەکی خۆجێی گەندەڵ و دارزاو پێکهێنرا ، دوو بنەماڵە خاوەنی
هەموو شتێکن لە هەرێم بێجگە لە نیشتمان واتە خاوەن نەوت و سەروەتی سەرزەوی ژیر
زەوین ، خاوەن دەسەڵاتی قەرەقۆشین بە ئارەزوی خۆیان بگرن و بکوژن ، دزی و گەندەڵی
ڕاوروت بێ رەوشتی لە لوتکەدایە ، بێ ئەهمیەت کردنی هەرچی لە ژیانی مرۆڤایەتی و
کۆمەڵگەو میلەتان ئەهمیەتی هەیە ، وەک زمان ، کلتور ، هونەر ، ئەدەب ، زانست ،
زانکۆ و بەرێوەبردن ، یاساو دادوەری ، دەزگاکانی پۆلیس و ئاسایش ، پەرلەمان ،
....... هتد ، ئایا رۆژی شەهیدی یەکێتی یان پارتی مانای چی ؟ ئەی رۆژی شەهیدانی
کوردستان کوانێ؟ کەواتە ئەوەی ناوی لێ نراوە شەهید ، لە راستیدا بۆ کوردستان بە
کوشت نەچون ، قوربانیین لە پێناوی ئەم رەوشەی کە ناو نراوە حوکمڕانی کوردی لەناو
چون ، ئێستەش دووبارە لەبەردەم هەڵوەشاندنەوەدایە ، واتە کورد حیزب و بنەماڵە
دەیخاتە سەماو ئاشبەتاڵیشی پێ دەکات ، ئەی نیشتمان گەلۆ نیشتمان لە کوێ یە ؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس