لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

مەسرور بارزانی لە ئامادەکاریدایە بۆ هێڕشی میدیایی

Monday, 12.21.2020, 02:58 PM


مەسرور بارزانی لە کۆبونەوەیەکیدا بە ئامادەبونی  مەحمود محەمەد بەرپرسی مەكتەبی راگەیاندنی پارتی ‌و سەرۆ قادر‌ و ئاریان فەرەج ئەندامانی مەكتەبی راگەیاندنی پارتی هەروەها  لەگەڵ بەرپرسی هەموو میدیا فەرمییەكانی پارتی‌و پەیجەكان ‌و بەرپرسی هەردوو كەناڵی (كوردستان 24)‌ و (رووداو)‌ و راگەیاندنی حكومەت‌ و سەرۆكایەتی هەرێم كۆبونەوەی ئەنجام داوە.  مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت هۆشیاری داوە بە ئامادەبوان کە پلانی  گەورە لەسەر پارتی هەیە‌ و هێرشەکان بۆ سەریان بەردەوام و بەهێزتر و هەمە لایەنە بۆتەوە، بۆیە پێویستە  میدیاكانی پارتی سیاسەتی خۆیان لە بەرگریكردنەوە بگۆڕن بۆ هێرشكردن.
مەسرور بارزانی ڕەخنەی توندی لە هەندێك لە میدیاكانی پارتی كردووە‌و کە بونەتە میدیای ئۆپۆزسیۆن و پەنجەی بۆ میدیاکانی نزیك لە نێچیرڤان بارزانی ڕاکێشا، بە تایبەتی کەناڵی میدیایی ڕوداو.
هەروەها بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ئەو هێرشانە پەنای بۆ بەرپرسی هەموو لقەكانی پارتی بردووە و فەرمانی بەسەردا داون کە بەو ئاراستەیە لە کاردا بن.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟