هەواڵ
٨ پەرلەمەنتاری بەریتانیا واژو لەسەر سەرکۆنەکردنی دەسەڵاتی دو بنەماڵە دەکەن
Tuesday, 12.22.2020, 12:15 AM
٨ پەرلەمەنتاری بەریتانیا واژویان لەسەر سەرکۆنەکردنی دەسەڵاتی دو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی کردووە، بەرامبەر گەندەڵی و سەرکوتکردنەوەی دەنگی ناڕازیەکان و لە ڕێگای توندوتیژی و کوشتن و بریندارکردنی خۆپێشاندەران، ڕێگری لە دەنگە ئازدەکان و هێرشکردنە سەر بنکەی میدیاکان و دەسگیرکردنی ڕۆژنامەنوسان. بەروارەکان پەیوەستن بەو ڕۆژەوەی کە ئەندام پەرلەمانی ناوبراو واژوی سەرکۆنە کردنەکەی کردووە.
دەقی پێشنیارەکەی پەرلەمەنتارانی بەریتانیا
پێشنیارکردنی کێشەی هەرێم لە پەرلەمانی بەریتانیا لەلایەن هەشت پەرلەمەنتارەوە. باس لەوە کرا کە لەم چەند هەفتەی رابردودا خۆپێشاندان لە هەڕێمی کوردستان لەلایەن خەڵکەوە روویدا. ئەوەش بە هۆی بێکاریەکی زۆر لە هەرێمی کوردستان؛ باس لەوەش کرا کە حکومەت چەند مانگێکە موچەی هاوڵاتیانی نەداوە؛ لەهەمان کاتدا خۆپێشاندەران تورەن لە گەندەڵی کە پەیوەستە بە سیاسەتی دوو بنەماڵەی باڵادەستی بەهێز، کە ئەوەش بنەماڵەی بەرزانییە لە زونەی رۆژئاوا بەناوی پارتی دیموکراتی کوردستان کە دەسەڵاتی سەڕۆک وەزیرانیان بەدەستەوەیە. لەکاتێکدا بنەماڵەی تاڵەبانی یاخود یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆنترۆڵی هەیە بەسەر زۆنەی سەوزدا لە رۆژهەڵات. لەهەمان کاتدا دەسەڵاتیان گردتوە بەسەڕ بیرە نەوتەکاندا؛ لەپاڵ کێشەی کۆرۆنا کە ئەنجامێکی نەرێتی هەیە بەسەر باری ئابوری و ژیانی خەڵک؛ نیگەرانی ئەوە هەیە کە دەسەڵات زەبرو زەنگێکی زۆری بەرامبەر خۆپێشاندەران بەکارهێناوە، بەلایەنی کەمەوە هەشت خۆپێشاندەر کوردی-ئیراقی کوژراون لەلایەن دەسەڵاتی ئەمنیەوە تەقەیان لێ کراوە، لەهەمان کاتدا دەسەڵات قەدەغەکردنی هاتوچوی کردوە؛ هەرەوها هێزی ئاسایش چۆتە سەر کەسانی ئوپوزیسیون و فڕاندونی؛ جێگای سەڕنجە کە نێردەی سیاسی نەتەوە یەکگڕتوەکان لە ئیراق ئەم زبرو زەنگە سەڕکۆنە دەکات و زۆر نیگەرانن لە هەڵومەرجی ئیستای هەڕێم؛ ئەم هێرشانە دەکڕێتە سەڕ زەوت کردنی مافی ئازادی و رادەربڕین، ئەمەش مافی مرۆڤ زەوت دەکات لەکاتێکدا خۆپێشاندان مافی دیموکراسی خوازراوە؛ نیگەڕانین سەبارەت بە ئەو گەندەڵییە کە هەیە، هەمیشە دەستگرتنەوە دەگیردرێتە بەر و داوای ئەوە دەکەین کە موچەخۆران ماف و موچەی خۆیان پێبدرێت؛ داوای یارمەتی دەکڕێت لە وەزیری دەرە وەی بەریتانیا کە بەزوترین کات پەێوەندی بکات و باس لەم کێشانە بکات و داوای شەفافیەت و لێپرسینەوە بکات، لە هاو سیاسیەکانی لە هەرێمی کوردوستان.
لینکی هەواڵەکە لە ماڵپەڕی پەرلەمانی بەریتانیاوە
Transparency and democracy in Kurdish Regional Government - Early Day Motions - UK Parliament
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس