لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

سیروان بارزانی سەدان ملیۆن دۆلاری شەریكەكانی خواردووە

Wednesday, 12.30.2020, 04:18 PM


میللەت
سیروان بارزانی و رەحمە دەستیان كردوە بە گرتنی راوێژكاری نێودەوڵەتی بۆ روبەڕوبونەوەی ئەو تۆمەتانەی لەلایەن پشكدارە سەرەكییەكانی كۆڕەكەوە ئاراستەیان كراوە.
هەردوو گەورە كۆمپانیای گەورەی ئەجیلادەی كوەیتی و ئۆرەنجی فەرەنسی تۆمەتی ئیتخلاس كردن و بردنی پارەی كۆمپانیای كۆڕەكیان خستۆتە سەر ئەستۆی سیروان بارزانی و هاوبەشە لوبنانیەكەی بەناوی رایمۆند رەحمە.
ماڵپەڕێكی نزیك لە هەواڵگری فەرەنسا بڵاوی كردۆتەوە كە سیروان بارزانی بازرگانی ناسراوی كوردستان و برازای مەسعود بارزانی سەرۆكی پێشووی هەرێم بەم دواییە سەردانی كۆمپانیایەكی نێودەوڵەتیی بەریتانی كردووە بۆ ئەوەی راوێژی بدەنێ و پشتیوانی بكەن كە ناوبانگی لەوەزیاتر نەزڕێت.
ماوەی دوو ساڵە سیروان بارزانی كێشەی هەیە لەگەڵ هاوبەشەكانی لەناو بەڕێوەبەرایەتی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم. هەریەك لە كۆمپانیای عێراق تیلیكۆم و ئۆرەنجی فەرەنسی و ئەلجیلادەی كوەیتی سكاڵایان لەسەر سیروان بارزانی تۆمار كردووە بە تۆمەتی ئەوەی سیروان بارزانی ئیتخلاسی كردووە لەناو كۆمپانیای كۆڕەك و دەستی بۆ ئەو پارەیە بردووە كە موڵكی هەموو شەریكەكانە و بە جیا و بە نهێنی لەگەڵ كۆمپانیای نزیك لە خۆی دا شەراكەتی كردووە و بزنسی لەگەڵ كردوون و قازانجەكەی لە ئۆرەنج و ئەلجیلادە شاردۆتەوە.
هەر سێ كۆمپانیاكە سیروان بارزانییان تۆمەتبار كردووە كە سەدان ملیۆن دۆلاری خواردوون.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟