لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

رۆژنامه‌نووسێكی كه‌ركووك: لاهوور جەنگیی خۆفرۆش ئەو تیرۆریستانەی ئازاد كرد كە پێشمەرگەیان شەهید كردبوو

Wednesday, 12.30.2020, 04:34 PM



ڕۆژنامەنووسێكی شاری كەركووك ئاشكرای دەكات، لاهوور جەنگیی خۆفرۆش ئەو تیرۆریستە عەرەبە شۆڤێنییانەی ئازاد كرد كە دەستیان بە خوێنی پێشمەرگە شەهید بوو.

لوقمان كاكەیی، ڕۆژنامەنووس لە كەركووك، بە (باسنیوز)ی راگەیاند، لاهوور جەنگی، لە پێناو بەرژەوەندیی كەسیی خۆی و تاقمە خۆفرۆشەكەی، خیانه‌تی ١٦ی ئۆكتۆبەری كرد و ئێستاش هەر بۆ هەمان پێناو پیلانگێڕی دژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكات و بەم هۆیەشەوە بوو كە چەكدارەكانی تەقەیان لە خۆپیشاندەرانی سلێمانی كرد.

ئەو ڕۆژنامەنووسە پێیوایە كە هەڵمەتی تاقمە خۆفرۆشەكەی لاهوور جەنگی و میدیاكەی لە دژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەو پێناوەیە كە دەزانن لێژنەی لێكۆڵینەوە لە توندوتیژییەكانی سلێمانی گەیشتۆتە باوەڕی تەواو بەوەی لاهوور جەنگی و تاقمەكەی دەستیان لە كوشتوبڕی خەڵكی سلێمانی و دەڤەرەكەدا هەبووە و دەیانەوێت بە هات و هاواری میدیایی بابەتە ئەسڵییەكە و تاوانەكەیان بیر خەڵك ببەنەوە.

جەختیشی كردەوە كە لاهوور جەنگی لە پێناو ئەو تانكەرە نەوتانەی ڕۆژانە لە كەركووك دەستی دەكەوێت، شارەكەی رادەستی میلیشیاكان كردووە، تەنانەت ئێستاش هەر شتێك شك ببات كە بەهایەكی دارایی هەبێت، لاهوور مامەڵەی پێوە دەكات، هەر لە پێناو دەستكەوتی ماددیش لاهوور جەنگی و براكانی دوو گرووپی گەورەی ئەو تیرۆریستانەی داعشیان ئازاد كردووە كە دەستیان بە خوێنی پێشمەرگە سوور بوو و لە ساڵانی ٢٠١٤ تا خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧، لە لایەن هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی دیكە دەستگیر كرابوون.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟