وتار
دوای ئەم تاریکییە، گزنگ بەڕێوەیە
Friday, 01.01.2021, 01:18 PM
ئەگەر بەکورتی بڕوانینە پانۆرامای روداو و ناڕەزاییەکانی دوایی راپەڕینی پیرۆزی ئەم هەرێمە، تەنها تولەڕێیەک دەمێنێتەوەو دەمان گەیەنێت بە شۆڕش.
یەکەم خۆپیشاندانی ئەم شارە (کەلار) ساڵی (٢٠٠٦) خەڵکێکی توڕەو بێزارو بێخزمەتگوزاریمان هەبو، داوای عەدالەتمان دەکرد، خزمەتگوزاری ئاو، کارەبا و ڕێگاوبانمان دەویست. لەگەڵ توڕەیی جەماوەر و بێ دەربەستی دەسەڵات، بەڵام دیسانەوە شتێک هەبو بەناوی (ئینتیما)، خۆپیشاندەری توڕە نەیدەویست هەمو شت زەربی سفر بکات، دەستی لەتێکدان دەپاراست .
زەمەن ڕۆیی، توڕەیی لەگەڵیان و بێ دەربەستی دەسەڵاتیش هەروا، لە (٢٠١١) خەڵکی توڕە ئینتیمای لەدەست دابو، بەڵام حورمەتی شەهیدو هەندێک سەرکردەی دەگرت و ئاڵاو نشتیمانی لا پیرۆز بو، چەپ و ڕاستی بەسەر هەمو گۆشەیەکی ئەم وڵاتەدا نەهێنابو .
خۆپیشاندان دادەمرکێتەوە، خوێنڕژاوە قین و ڕق ئەستوری پەستێنراوە.
دەگەین بە ساڵی (٢٠١٦) دەسەڵات لەدۆڵێکەو میللەت لەدۆڵێکی تر، ئەوان هایلایڤ دەژین و میللەتیش بەزیو، بەدەست قەیران و شەڕی داعش و درۆی سیاسییەکانەوە، ئیدی هیچ پیرۆز نییەو هەمو رەمزەکان کەوتون، کارێزماکانی وڵات بۆ مشتێک محبەت دەکڕوزێنەوە، خۆپیشاندەر بارەگای حزبەکانی پێشڕەوی شۆڕشی رزگاری دەسوتێنن و ئاڵاکانیان لەژێر پێ دەنێن، ئەوانیش لەپێناو پارچە پەڕۆیەک، خوێنی گەنجێک سارد دەکەنەوەو لەلیتەو قوڕی دەگەوزێنن .
بەڵام دیسانەوەش دەسەڵات بەزەبری هێز و چاوسورکردنەوەو دواجاریش خوێن ڕشتن خۆپیشاندان دادەمرکێنێتەوە .
دەگەین بە ساڵی (٢٠٢٠)، میللەت دێتە سەرشەقام، توڕەدەبێت و بارەگای حزبەکان دەسوتێنێت، بەڕێوبەرایەتی و فەرمانگەکانیش لەگەڵیا، دواجار دەچنە سەرماڵی بەرپرسان و ئەوێش نێڵەی ئاگری لێ بەرز دەبێتەوە...خۆپیشاندەر چەک بەدەستەوە دەگرێت و ماڵە بەرپرس گولـلەباران دەکات، کادری حزبەکان لەسەر شەقامەکان دارکاری دەکرێن، دایکی جەرگسوتاوی شەهیدێک چاوی دەسڕێت و دەڵێت"خوێنی کوڕەکەم بەقوربانی ئێوە بێت."
ئێستا خۆتێگەشتن، ئەم هەورە هی باران نییەو تەرزەی پێیە، ئەو توڕەییەش هی خۆپیشاندان نییەو بانگی شۆڕشیان بەگوێیا خوێندوە.
بەکورتی: ئەگەر دەسەڵات بتوانێت جارێک و دوان میللەت سەرکوت بکات و هیچ گۆڕانکارییەک لەخۆیدا نەکات، دواجار میللەت سەری دەسەڵات پاندەکاتەوە، خۆپیشاندان بەهەند وەرنەگیرێت، دواجار شۆڕش هەموی ڕادەماڵێت .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
گۆران هەلەبجەیی: پارتی بەعسیە تاوانبارەکان داڵدە دەدات بە نموونەی "سعدون صبری"
گۆران هەلەبجەیی: ئایا بواری ساختەکاری لەهەڵبژاردنەکانی داهاتوودا ماوە؟
ئەیهان سەعید: کێ پێویستی بە پیشەییبوون و ئامۆژگاری یە ؟ وەڵامێک بۆ سەرۆکی حکومەت
دلێر ئاکرەیی: دوا هەواڵ سەبارەت بە سكاڵای بەرزکراو دژ بە بەرپرسانی هەرێم
زانکۆ ناصر احمد بگ: ڕیستۆرانت و قاوەخانە ٣ ملیۆن دۆلاریەکەی (( شاسوار عبدالواحید ))لە کالیفۆرنیا
بابەتی تر
زاناتوفیق بەگ: زێوانەکانی سیاسەت
عادل باخهوان: ساڵی داهاتوو، سهختترین ساڵی ههرێمی كوردستان و عێراق !
هونەر تۆفیق: بارزانی و کێشەی میراتی سیاسی
هەڵمەت تەلان: کاتێک بەڵای ماددە و پارە ڕۆحی مرۆڤ ڕاودەکات!
ئەبوبەکر حەسەن: چ كوردبوونێك لە ڕۆحی ئەم نەوە تازەیەدایە؟
ئاشتی برایم ئەفەندی: پوکانەوەی پارتی ئۆپۆزسیۆن لە هەرێم!
ئەیوب بارزانی: سیستمی پارێزگاری لە "دزە پیرۆزەكان" لە هەرێمی كوردستان
جهعفهر عهلی: قارەمانەکانی شکست!
رەنجدەر گڕاوی: چیم بینی لە جەنگەلی دانکیخ
عەزیز ڕەئوف: یەکێتی، کام گەنج و کام نوێبوونەوە؟