لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

گاڕان لە خڕەوە دەبەن

Saturday, 01.02.2021, 04:25 PM


سلێمانی ئەو شارەی کە لە هەموو کوردستاندا  شارێکە بەدەستی کورد خۆی دروست کراوە ، شارێکە لەسەر هیچ بنەمایەکی تائیفی ، بنەماڵەیی ، خێڵەکی ، دینی و تەریقەتی بنیات نەنراوە ، بەڵکو  شارێک دروست کرا کە مەڵبەندی بیرو هۆشیاری بێت، ببێت بە پایتەخت ، پایتەختی  بە قەولی ئەوکات ( ویلایەتی کوردستان ) کە  وەک هەر ویلایەتیێکی تر لە قەڵەمرەوی دەسەڵاتی ئیمپراتۆری عوسمانی ، راستەوخۆ بە   قەسری سوڵتانەوە بەسترابێتەوە ، ئیدی لە ژێردەستەیی والی بەغدا رزگاری بێت ،  ئەم  بیرە  لە لایەن  سێ لە فەرمانرەواکانی میرایەتی بابان  هەوڵی بۆ دراوە ، سلێمان پاشا ،  محمود پاشوو ، عبدالرحمان پاشا ،  دیارترینیان سەردەمی عبدالرحمان پاشای بابانە ، چونکە لە هەموو میرەکانی تری بابان زیاتر حوکمی ناوچەکانی کردوە ، واتە مەهامی دروست کردنی شارێک کە پایتەختی ئیمارەتی بابان لە قەڵاچوالانەوە  بهێنتە دەشتی شارەزور و  ببێت بە شاری سلێمانی و خەونی سەربەخۆ بوونی کوردستانی تێدا  بەرجەستە بکرێت ، دەبێت شارێک بێت بۆنی شارە رۆشنبیرو بەهۆشەکانی  دنیای لێ بێت ، هەروەک  بۆ بنیات نانی  لە شارەکانی تەبرێزو  ورمیەو سنەوە  تا  ئەمەد و ئیزمیر وەستای لێوەشاوە هاتون   مزگەوت و حەمامم و  قەڵاکانی دەرباری شاو ، مەدرەسەو  رێگاو شەقام و  زێراب و ئاوەرۆو  چەندین کارێزی ئاو ، چەند پرۆژەی تر  دروست کراون ، شار  بە هەوای شارستانییەتێک هاتە بوون و هەناسەی دا ، هە هەرزوو بوە جێگەی تێرامان و چاو تێبرینی هەرچی داگیرکەرو ناحەزە تا ئەمرۆ ، شار وەک مەڵبەندی  ئیدارەی  میرایەتی بابان  بوو بە مەڵبەندی  کۆکردنەوەی زۆرێک لە عولەماو  زانایانی سەردەمی خۆی ، جگە لە فەرمانرەوایی بابان لەژیر هیچ  مەرقەدو تەریقەت و  مەرجەعێکی دینی  نەبوە ، هەربۆیە هەمیشە و تا ئێستە شاری سلێمانی ، نە خێڵ نە دین نە تەریقەت  نە مەرجەع باڵادەست نی یە ناشبێت ، شار  بە هەواو نەسیمی شارستانیانە  هەناسەی ژیان دەدات و دەشنێتەوە ، شێخ مارفی نۆدێ ڕابەری تەریقەتی قادری و   مەولانە خالیدی نەقشبەندی ڕابەری تەریقەتی نەقشی لە سلێمانی بوون وەلی  حوکمدارو مەرجەعی بریاری سیاسی نەبوون ،  ئەوە  دەسەڵاتی پاشاکانی بابان حوکمڕانیان کردوە ،  خەڵکی سلێمانی  بە خوێندەوارو نەخوێندەواریەوە بە فترەت رۆشنبیرن ، ئەم رۆشنبیریەش لە دروست کردنی شارەوە سەرچاوەی گرتوە ، سلێمانی بۆیەکەم جار پیش ئەوەی پەیمانەکانی سایکسپیکۆ و سیڤەرو  لۆزان بێتە ئاراوە ، لە لایەن ئینگلیز کراوە بە دەوڵەت و حکومەت ، کاتێ مستەفا ئەتاتورک لەدەستی ئینگلیزو فەرەنسا  ئیختیفای کردبوو ، وەلی مەخابن  ناحەزانی کورد  نەیان هێشت سەربگرێ ،  سلێمانی بۆیەکەم جار لە مێژوی عیراق بە دروشم و لافیتەو مونەزەم خۆپیشاندانی کرد دژی  بەغدا ، ساڵی ١٩٣٠  کە هەموو عەرەب نەیان دەزانی خۆپیشاندان چیە ، سلێمانی  پێشرەوی شانۆ و وەرزش و  هونەرو ئەدەب بوە  شارو شوێنانی تر لێرەوە دەستیان پێ کردوە ، سلێمانی پێشرەوی رۆژنامە نوسی و  دەنگی موعارەزە بوە ، سلێمانی  مەڵبەندی دروست بوون و کوانوی هەموو حیزب و رێکخراوەکان بوە ،  سلێمانی وەک  ئەو خوێندکارە عەرەبانەی لە زانکۆی سلێمانی ساڵانی حەفتاکان خوێندویانە  دەیان وت،  پارچەیەک لە فەرەنسایەو کەوتۆتە  ئەو ناوچەیەوە ،  وەلی مەخابن ئەوا ٣٠ ساڵە  دوای ڕاپەرین بە پیلان و  بەدەستی ئەنقەست ، ئەم شارە لە فکرەوە لە ئەدەب و فەرهەنگەوە ، لە  شارستیەتەوە لە  هونەرەوە  لە هەرچی جوانیەوە  هەڵدەتەکێنرێت و  لە  پایتەختی جوانی شۆرش و  رۆشنبیەوە  وەردەگێردرێتە سەر  مەرجەعێکی گەورەی  تەریقەت  ، جا ئیدی  هەر ئەوە ماوە بە رۆشنببیر بوترێ مورید  و بە خەڵکی شاریش بوترێ دەروێش .

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟