هەواڵ
پەرلەمانی کوردستان لێژنەێک لەسەر تەڤدا پرێس دروست دەکات
Wednesday, 01.13.2021, 11:22 AM
لەماوەی ڕابردو ماڵپەڕ و پەیجی تەڤدا پرێس چەندین زانیاری نەبیسترواوی سەبارەت بە ڕوداوەکانی ناو پەرلەمان بلاوکردەوە. ئەمەش سەرۆکایەتی پەرلەمان بەتایبەتی رێواس فایەق هەراسان بووە. هەر بۆیە بەهۆی ئەم راپۆرتانەوە پەرلەمانی کوردستان بڕیاریداوە بە دروستکردنی لێژنەێک بە سەرۆکایەتی رێواس فایەق سەرۆکی پەرلەمان و هێمن هەورامی جێگری بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی لەناو پەرلەمانی کوردستانەوە زانیاری و هەواڵەکان بە تەڤدا پرێس دەگەیەنن.
پەپێی زانیاریەکانی تەڤدا پرێس پەرلەمانتار سیپان ئامێدی یەکێکە لەو پەرلەمانتارانەی گومانی ئەوەی لێکراوە کە زانیاری داوە بە تەڤدا، بۆیە لە لایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە بانگهێشتکراوە. هەر هەمان سەرچاوە ئەوەی دووپاتکردەوە، کە هۆکاری قین و تورەیی بەرامبەری و لێدانی لەناو پەرلەمان بۆ ئەوە دەگرێتەوە کە گومانی لێدەکرێت زانیاریەکان بدات بە تەڤدا پرێس
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس