هەواڵ
دوو گەندەڵی لە سلکی بەناو پێشمەرگە - وولیام عەنکاوەیی (ناوی خوازراو)
Wednesday, 01.13.2021, 01:52 PM
وەکو ئەوەی ڕۆژانە دێتە بەرچاو مەسرور بارزانی بەردەوام لە تەواوی بۆنە جیاوازەکان، باس لە چاکسازی دەکات. ئەو چاکسازیەی ئەو لێیدەدوێت و گوایە پلانی بۆ دادەڕێژێت، هەموو بار گرانیەکەی دەکەوێتە سەر گیرفانی خەڵکی هەژار و باری گوزەرانیان. ئەگەر تاکو ئێستا تەنها یەك بەرپرسی پلە یەك دراوەتە دادگا لەسەر موڵکی گشتی و دزی و گەندەڵی یان کەمترین ڕادەی خەرجی بنەماڵەکەی خۆیان کەم کربێتەوە، ئەوسا دەکرێت کەم تا زۆر جێگەی باوەڕ بێت. لێرەدا دوو نمونە سەبارەت بە وابەستەکانی دەوروبەریان و پیاوانی بنەماڵەکەیان دەخەمە ڕو، کە لە نزیکەوە لیی بەئاگام، ئەوسا با خەڵکی دڵسۆز و ڕستگۆ ڵێیان بپرسێت، ئایا لە کاتێکدا ئەوانەی دەوروبەرتان و بە ئاگاداری ئێوە بەو شێوازە بەردەوام بن لە گەندەڵی و خراپبەکارهێنانی دەرامەتی خەڵك و گشتی چۆن دەکرێت باوەڕ بە دوانە بێبنەماکانتان و سیناریۆکانتان بکرێت؟!.
یەکەم : بە پێی چەکی ژمارە ٢٠٥٠٤٠٢ بە بەرواری ١٩/٧/٢٠١٩ کە لە وەزارەتی دارایی بە دەستمان کەوتووە (نەجاتی علی فاتمێ) بەرپرسی ئیدارە و میرەی فەرماندەی لە شکری کوردستان (فلک) پێش ئەوەی دکتۆرا وەربگرێت، بە سەردانێک چۆتە ئەڵمانیا بۆ خۆشی و رابواردن. بەئیمزای خودی خۆی و بەو ژمارە چەکەی ئاماژەمان پێکردووە، بڕێک پارەی بەرامبەر سەد ملیۆن دینار بۆ خۆی سەرف کردووە. گوایە خۆی، خودی خۆی ناردۆتە دەرەوە بۆ چارەسەری نەخۆشی، بەبێ خستنەڕوی راپۆرتی هیچ دکتۆرێك. تاکو ئێستاش هیچ کەسێك لەو بارەیەوە لێپرسینەوەی بەرامبەر نەکردووە. شایانی باسە ناوبراو نەسریەی ئیدارەو میرەی (فلک)ی یەک ملیار دینارە .تەواوی ئەو پارەیەش بە شێوازی گومانلێکراو و نادیار سەرف دەکرێت .
دووەم : عەزیز وەیسی فەرماندەی زێرەڤانی و لیوا غازی بابکەی بەرپرسی دارایی ، خانویەکیان لە گوندی ئینگلیزی کڕیووە بە 55 دەفتەر دۆلاری ئەمریکی، ماوەیەکە وەکو میوانخانەی هێزەکانی زێرەڤانی بەکاری دەهێنن. گوایە بۆ کاتی هاتنی میوانی تایبەت، ساز و ئامادە کراوە! جێگای پرسیار و سەرسوڕمانە کە نە سەرۆکایەتی هەرێم و نە ئەنجومەنی وەزیران و نە وەزارەتی پێشمەرگەش شوێنی بەو جۆرەی تایبەتیان بۆ میوان تەرخان نەکردووە. لە ڕاستیدا ئەم شوێنە بۆ میوان نیە و تەنها بۆ بەسەربردنی شەوە سورەکانیانە و خەرجی مانگانەی ئەم شوێنە دەگاتە نزیکەی دە هەزار دۆلاری ئەمریکی .
ئەمەش دوو نمونەی زۆر بچووکی گەندەڵەیەکانیانە، لە کاتێکدا پێسمەرگە و موچەخۆران کێشەی گەورەیان باری گوزەرانی خۆیان و منداڵەکانیانە بەڵام بەردەوام سەدان و هەزاران خراپکاری لەمە گەورەتیش هەیە، مەخابن ناگاتە دەس راگەیاندنەکانەکان. با پێشمەرگەش هەر موچەی نەبێت با باژووە بە بێ موچەی دەشتە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
بابەتی تر
پەرلەمانی کوردستان لێژنەێک لەسەر تەڤدا پرێس دروست دەکات
سەرکۆ یونس: هەژاری، دەردێكی بەردەوام
یادگار سدیق گەڵاڵی: سەربەخۆیی دارایی و دابەشبوونی جوگرافی کێڵگەکانی نەوت وگازی هەرێم
د.مەدیحە سۆفی: رادەستکردنەوەی چالاکانی ئیگۆر لە تورکیا بەرانبەر پێکوتەی چینیی بۆ کۆرۆنا؟
د. هەردی مەهدی میكە: سەدساڵەی سوپاکانی عێراق و ئێران؛ سوپا بە تامی میلیشیا
تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی: تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی کەمپینیک بۆ ڕێگری لە خۆکوژی رادەگەینێت
الاتحاد الدولي للصحفيين: كردستان العراق: 138 حالة انتهاك للحريات الإعلامية خلال العام 2020
تەڤدا پرێس: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکەن
تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی: سەرچاوە و شێوازی خەرجکردنی ٣٧ ملیۆن دۆلار بۆ کۆرۆنا بە نادیاری ماوەتەوە
تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی: تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی سەرکۆنەی وەزیری تەندروستی دەکات