لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

هیوما رایس ۆچ رەخنە لە رەوشی خراپی مافی مرۆڤ و رۆژنامەنووسان لەهەر‌ێم دەگرێت

Friday, 01.15.2021, 08:38 PM


(لە ماڵپەڕی سپی میدیاوە)
‌رێکخراوی هیومان رایس ۆچ لە راپۆرتی ساڵانەیدا، دەسەڵاتدارانی هەرێم دەخاتە ریزی عێراقەوەو تۆمەتباری دەکات کە مافی هاولآتیان لە خۆپیشاندان و مافی رۆژنامەنووسان پێشێل دەکات.

لە راپۆرتێکی ٧٦٠ لاپەڕەیی دا رێکخراوی جیهانی هیومان رایس ۆچ کە بەشێکی بۆ عێراق تەرخان کردووە، رەخنەی توند لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێت. لە بەشی عێراقدا ئەو رێکخراوە جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران شکستی هێناوە لە پاراستنی رۆژنامەنووسان و چالاکوانانی کۆمەڵگای مەدەنی و بەرگرتن لەو توندوتیژیەی بەرامبەریان دەکرێت، جگە لەوەی کە نەیتوانییوە مافیان بپارێزێت و تۆمەتباران بدۆزنەوەو بدرێنە دادگا کە رۆژنامەنووسان و چالاکوانان دەکوژن.

ئەو راپۆرتە کە هەڵسەنگاندنی بۆ رەوشی مافی مرۆڤ و ئازادییەکان لە ساڵی ٢٠٢٠ تا ٢٠٢١ رووماڵ کردووە، لە بارەی هەرێمەوە ئاماژە بۆ دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسان و خۆپیشاندەران دەکات لە هەردوو مانگی ئایار و ئابدا، هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو کە دەسەڵاتدارانی هەرێم سوود لە یاساکانی رۆژنامەگەری و پەیوەندیەکان وەردەگرن بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان.

هەروەها رەخنە لە دەسەڵاتدارانی هەرێم گیراوە کە رێگربوون لە گەڕاندەنەوەی هەزاران عەرەب لە ئاوارەکانی ناوچەی رەبیعەو و چەند ناوچەی تر کە بگەرێنەوە سەر خاکی خۆیان.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟