هەواڵ
ئەوە کلیپەی پەرلەمانی کوردستان دوای یاسایی لەدژی تۆمارکردووە
Saturday, 01.16.2021, 02:54 PM
ناس کورد-
بەشی یاسایی پەرلەمانی کوردستان سکاڵایی یاسایی لەسەر شاعیرێک و کارەکتەرێکی ڤیدیۆ کلیپێک تۆمار دەکات و بەوتەی خۆیان، سوکایەتییان بە پەرلەمانی کوردستان کردووە.
لەماوەی ڕابردوودا، شاعیر، هەڵگورد قەهار، لەڕیگەی ڤیدیۆ کلیپێکەوە ڕەخنەی توندی لە ڕۆڵی پەرلەمان و ئەرکی ئەندامانی پەرلەمان گرتبوو.
سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان (پێنجشەممە 14ی کانوونی دووەمی 2011) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، " دیوانی پەرلەمانی کوردستان، سکاڵای یاساییان لەسەر شاعیر، هەلگورد قەهار و شیرین محەمەد تۆمارکرد، کە ماوەیەک لەمەوبەر لە پەیجی خۆیان ڤیدیۆییەکیان بڵاوکردبووەوە و تیایدا سوکایەتیان بە پەرلەمان کردبوو."
وتیشی، شاعرەکە کلیپەکەی بەرهەمهێناوە و بڵاویکردووەتەوە، بەڵام ئەوان سکاڵایان لەسەر ئەو کەسەش تۆمارکردووە کە بەشداری لە ڤیدیۆ کلیپەکەدا کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "پەرلەمانی کوردستان نوێنەرایەتی خەڵکی کوردستان دەکات و ئەو کارە بێڕێزییە بەرامبەر هەموو هاووڵاتیان، بۆیە چاوەڕوانی دادگاین ڕێکاری پێویست لەوبارەیەوە بگرێتەبەر."
ئەوە کلیپەی پەرلەمانی کوردستان دوای یاسایی لەدژی تۆمارکردووە - YouTube
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس