هەواڵ
مەرجەکانی هاوپەیمانی بۆ دابەشکردنی موچەی پێشمەرگە
Monday, 01.25.2021, 12:13 PM
هێزەكانی هاوپەیمانان چەندین مەرجیان هەیە بۆ پێدانی هاوکاری دارایی بە وەزارەتی پێشمەرگە، کە مانگانە (٢٠ ملیار) دینارە.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە ئەمریکا سەرۆکایەتی دەکات، بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگەی ئاگادارکردووە، لێبڕینی موچەی فەرمانبەران کە بۆ ئەم مانگەنەش ٢١٪ە، هێزەکانی پێشمەرگە بگرێتەوە پەسەند ناکات. هۆشداری بە بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە داوە، ئەگەر لێبڕین لیوا هاوبەشەكان بگرێتەوەو ئەو پارەیەی ئەوان وەکو یارمەتی بە پێشمەرگەی دەدەن، بدرێت بە یەكەكانی (٧٠و ٨٠)، کە سەربە پارتی و یەکێتین، ئەوا هاوپەیمانان یارمەتییە داراییەکەیان رادەگرن.
هەربۆیە لەکاتێکدایە بڕیاربوو ئەمڕۆ موچەی هێزەكانی پێشمەرگە دابەش بکرێت، بەڵام دابەش نەكرا.
هاوپەیمانان دوو مەرجیان دیاریکردووە بۆ بەردەوامیدان بە پێدانی (٢٠ ملیار) دینارەکە بە وەزارەتی پێشمەرگە، مەرجەکان ئەمانەن:
یەكەم: موچەی لیوا هاوبەشەكان كە ژمارەیان (١٤) لیوایەو زیاتر لە (٤٤ هەزار) پێشمەرگەن، نابێت بڕیاری لێبڕینی موچە بیانگرێتەوە.
دووەم: نابێت ئەو هاوکاریەی هاپەیمانان بدرێت بە یەكەكانی (٧٠) پێشمەرگەی یەكێتی و (٨٠)ی پارتی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس