لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

ئارێز عەبدوڵا: پارتی هێزی بردووە بۆ گەمارۆدانی پەکەکە و هاوکارییکردنی تورکیا

Monday, 01.25.2021, 12:49 PM


ئارێز عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایدەگەیەینێت، وەزیری بەرگری دەوڵەتی تورک هاتبوو لایەنەکان ڕازیبکات بۆ شەڕی پەکەکە، دەشڵێت: بردنی هێزی پارتی بۆ سنوورەکان نوێکردنەوەی بارەگاکانیان بۆ گەمارۆدانی پەکەکە و هاوکاریکردنی تورکیایە کە لە زەوی و ئاسمانەوە هێرشبکەن.
١٨ی مانگی ڕابردوو خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری دەوڵەتی تورک و شاندێکی سەربازیی ئەو وڵاتە، سەردانی بەغدا و هەولێریان کرد و زنجیرەک کۆبوونەوەیان ئەنجامدا، کە بەوتەی ئارێز عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ ڕۆژنیوز، ئامانجی شاندەکە ڕازیکردنی لایەنەکان بووە کە شەڕ دژی پەکەکە بکەن.
“پێموایە هەرێم هاوکاری تورکیا دەکات دژی شەنگال”
ئارێز عەبدوڵا دەڵێت: تورکیا بەشێک لە خاکی باشووری کوردستانی داگیرکردووە و لە هەولێر، دهۆک و موسڵە، وە چی لەدەستهاتبێت کردوویەتی و دەیکات، دەشڵێت: بۆ دۆخی شەنگال گرنگە لایەنەکانی ناو شەنگال پاساو نەدەنە تورکیا، بە پلەی یەکەم حکومەتی هەرێم، کە پێموایە حکومەتی هەرێم هاوکاری تورکیا دەکات، خۆ ئەگەر هەرێم هاوکاری تورکیا نەکات، ئەوە عێراقیش هاوکاری ناکات، چونکە هەڵوێستی عێراقیش گرێدراوە بە هەرێمەوە لە شەنگال.
“پارتی هەڵوێستە حزبییەکانی بەناوی حکومەتەوە بڵاودەکاتەوە”
باس لەوەش دەکات، ئەو هەڵوێستانەی حکومەتی هەرێم بەرامبەر تورکیا و پەکەکە هەیبووە، “بەداخەوە تەنها پارتی بووە و هەڵوێستی پارتی تێیدا ڕەنگیداوەتەوە، چونکە لایەنەکانیتری ناو حکومەت، یەکێتی و گۆڕان، ئاگاداری ئەوە نین چی دەگوزەرێ، ئاگاداری جموجوڵەکانی تورکیا و ڕێککەوتنەکان نین”.
ئارێز عەبدوڵا نایشارێتەوە، کە پارتی هەموو هەڵوێست و ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ تورکیا حزبییە و بەناوی حکومەتی هەرێمەوە بڵاوی دەکاتەوە، “ئەوەش کارێکی باش نییە و دەبێت ئەو لایەنانەی ناوحکومەت ئەم بابەتە یەکلایی بکەنەوە”.
“یەکێتی لەگەڵ شەڕدا نییە”
دەربارەی هەڵوێستی حزبەکەی، ئارێز عەبدوڵا دەڵێت، یەکێتی پێیوایە بە شەڕ کێشەکان چارەسەر نابن و دەبێت بیر لە گفتوگۆ بکرێتەوە، وتیشی: پێویستە ناوخۆی تورکیا و هەموو لایەنە سیاسییەکانی هەرێمیش بزانن، کە حکومەتی ڕووخاوی عێراق هیچ نەما بە کورد و پیشمەرگەی نەکات و لەناویش نەچووین، بۆ تورکیاش هەمانشتە و ئێمە ئەو ئەزموونەمان کردووە، بۆیە دەبێت ئێمە هاندەر و هاوکاربین و فشاربکەین کە شەڕ لەنێوان تورکیا و پەکەکە ڕابگیرێت.
“تورکیا ١٩٩٧ بۆ شەڕهاتووە و ئێستاش نەڕۆشتووە”
ئارێز عەبدوڵا هۆشداریی لەوە دەدات، کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بچێتە هەر شوێنێک و داگیری بکات ئیدی ناکشێتەوە، دەشڵێت:”ساڵی ١٩٩٧ تورکیا بۆ شەڕی یەکێتی هات و لە بامەڕنێ بارەگای سەربازیی دانا، ئەوە ٢٤ ساڵە لەو شوێنە ماون و ناگەڕێنەوە، ئەمەش مەترسییە بۆ هەرێمی کوردستان و خودی پارتیش”، بە گرنگیشی زانی، کە پەکەکە ڕەچاوی بارودۆخی هەرێمی کورستان بکات و ڕێز لە قەوارەی هەرێم بگرێت.
“دەوڵەتی تورک دژی مافی کوردی هەرچوارپارچەکەیە”
ئەم ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی، بەردەوامیی بە قسەکانی دەدات و دەڵێت: بەداخەوە تا ئێستاش سیاسەتی دەوڵەتی تورک دژایەتی مافەڕەواکانی گەلی کوردە، چ لە باشوور و باکووربێت یان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، ئەو ڕێچکەیەی ئەتاتورک دایڕشت و ئەوانیش پەرەیان پێدا بەردەوامە، پێموایە ئەم سیاسەتە دواجار سەری تورکیا دەخوات، تورکیا تەنها کێشەی لەگەڵ کورد نییە و لەگەڵ چەندین وڵاتی دیکە کێشەی هەیە.
ئەوەش دەڵێت، کە “تورکەکان دەڵێن لەگەڵ پارتی هەماهەنگیمان هەیە بۆ لەناوبردنی پەکەکە لە باشوور و پیلانی شەڕێکی بەرفراوانیان داڕشتووە”.
دەشڵێت:”ئێستا کە هێزەکانی پارتی وردە وردە دەچنە سنوورەکان و بارەگاکان نوێ دەکەنەوە، بۆ گەمارۆدانی پەکەکەیە و بۆ ئەوەیە گەمارۆیان بدەن و تورکیا بە ئاسانیی بتوانن لە ئاسمان و زەوییەوە لە پەکەکە بدەن”.
دەربارەی سەردانەکەی خلوسی ئاکار، ئارێز عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وتی، بۆ ڕازیکردنی لایەنەکانی عێراق و هەرێم بۆ “شەڕکردن دژی پەکەکە هاتبوو”، جەختیشی لەوەکردەوە، کە گرنگە حکومەتی هەرێم ڕۆڵی بێلایەنی هەبێت.



ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟