هەواڵ
بنەماڵەی شەهاب ئەنۆشە بەدوای بێسەروشوێنکردنی کوڕەکەیان وێڵن!
Friday, 01.29.2021, 06:12 PM
بەهۆی هەلومەرجی نالەباری گوزەران و باری سیاسی و تیرۆری ڕژێمی ئیسلامی ئێران زۆر لە لاوانی ڕۆژهەڵات بۆ خۆپاراستن یان بۆ بژێوی خۆیان ڕویان لە هەرێمی کوردستان کردووە. مەخابن بەردەوام چیرۆکی پڕ لە ناسۆر سەبارەت بە هەندێکیان دەبیستین و وەکو دانیشتوانی هەرێمەکەمان و لە هەلومەرجێکی نالەبارتردا ڕوبەڕوی کێسەی چاوەڕوان نەکراو دەبنەوە.
یەکێك لەو لاوانە شەهاب ئەنوشە(شهاب الدین انوشە) خەڵکی پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستانە و ساڵێک لەمەوبەر بەمەبەستی کرێکاری روو لە باشوری کوردستان دەکا. مەخابن سێ مانگ پێش لە ناکاو ون دەبێ و هیچ دەنگی نامێنێ، دوای دوو مانگ لە دیار نەمانی رۆژێک پەیوەندی بە بنەماڵەکەیەوە دەکات و پێیان ڕادەگەیەنێت کە لە شاری هەولێر دەسگیرکراوە و پێشمەرگەیەک بە بێئاگادری بەرپرسەکانی تەلەفۆنی داومەتێ کە پەیوەندیتان پێوە بکەم و هەتا زووە پارێزەرێکم بۆ بگرن. بە هۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە کەس و کاری نەیانتوانی سەفەری باشوری کوردستان بکەن و توانیان لەگەڵ پارێزەرێک بدوێن بەو هیوایەی بتوانێت بەدواداچون بۆ کەیسەکەی بکات. جێگای پرسیار و تێڕامانە کە پارێزەرەکە چەند رۆژێك لەوەوبەر پەیوەندی بە بنەماڵەکەیەوە دەکات و ئاگاداریان دەکاتەوە و پێیان دەڵێ: سەردانی سەرجەم بنکەکانی ئاسایش و پۆلیسم کردووەو دەڵێن ئەو ناوە لە ناو سیستەمی هەرێمی کوردستان دا نییە. ئەو هەواڵە بۆتە ترس و دڵەراوکێ لە نێو بنەماڵەکەی و ئێستا بنەماڵەکەی بە دوای ئاشکرابوونی چارەنووسی شەهاب دا دەگەڕێن و دەیانەوێ لە رێگای راگەیاندنەکان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بزانن چی بەسەر کوڕەکەیانەوە هاتووەو لە کوێ دەست بەسەر کراوە و چارەنوسی چیە و هۆکاری دەسگیرکردنەکەی چیە و دەیان پرسیاری تر.
ستافی تەڤدا پرێس بە سوپاسەوە داوا لەسەرجەم ئەوانە دەکات کە زانیاریان سەبارەت بە ناوبراو هەیە بە زوترین کات ماڵپەرەکەمان ئاگادار بکەنەوە. بۆ دڵنیایی و بەتەنگەوەهاتنی بنەماڵەکەی.
بنەماڵەی شەهاب ئەنۆشە ئەم زانیاراینەیان بۆ ماڵپەڕی تەڤدا پرێس ناردووە و لە پەراوێزی نامەکەیاندا نوسیویانە؛
{ ئێوەی تەڤدا پرێس یەك لە سایتە چالاك و جێگەی متمانەی کوردستانن کە لە ماوەیەکی زۆر کەم دا توانیتان جێگای خۆتان لە نێو دڵی خەڵکی ئازادی خوازی کورد دا بکەنەوەو داواتان لێدەکەین بە پێی یاساو رێسای خۆتان لە بڵاو کردنەوەی ئەو هەواڵە هاوکاری بنەماڵەکەی شەهاب بکەن بۆ ئەوەی لە ژێر گوشاری راگەیاندن دا چارەنووسی شەهاب دیاربکەوێ . لەگەڵ رێز و سپاسی بێ پایانمان}
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
بابەتی تر
عەلی مەحمود موحەمەد: لە یادی 43 ساڵەی گیانبەختكردنی رابەری رەنجدەرانی كوردستان كاكە ئارامی نەمردا
قارەمان شوکری ڕۆژنامەنووس لەلایەن هیزە دەمامکدارە تێرۆریست ڕەفتارەکانی پارتیەوە دەسگیرکرا
تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی: دوا بڵاوکراوەکانی تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی(٢٠/١/٢٠٢١-٢٥/١/٢٠٢١)
ئارێز عەبدوڵا: پارتی هێزی بردووە بۆ گەمارۆدانی پەکەکە و هاوکارییکردنی تورکیا
بکوژی خۆپێشاندەرێک ئامافدە نیە خۆی ڕادەستی دادگای مەدەنی بکات
تەڤدا پرێس: مەرجەکانی هاوپەیمانی بۆ دابەشکردنی موچەی پێشمەرگە
قادر نادر: ئەو سێ جەلادەی پارتی کە دەستدرێژی سێکسیان دەکردە سەر زیندانە سیاسییەکان
تەڤدا پرێس: حکومەت پارەی سندوقی ژینگەی بۆ مەبەستی تر بەکارهێناوە
تەڤدا پرێس: ڕوداوەکانی پشتی تویتەکەی مەسرور بارزانی
کۆمیتەی داکۆکی لە ماف و ئازادیەکان: ڕاپۆرتێک دەربارەی دوو پێشمەرگەی زیندانی بە تۆمەتی ناڕەوا