لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

هاوسەرۆكێكی هەدەپە له سلێمانی دیار نه‌ماوه و بێسەروشوێنە

Thursday, 07.30.2020, 10:32 AM


نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) چوارشەممە ٢٩٧ ٢٠٢٠ عابید ئیكه‌، له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای کرد، یەکێك لە هاوسەرۆکانی پارتەکەیان بە ناوی عەلی قایار لە شاری سلێمانی دیارنەماوە.

عەلی قایار هاوسه‌رۆكی (هه‌ده‌په‌ )یە له ‌شاری سێرت، عابید ئیكه‌ ڕایگەیاند کە لە ١٥ی ئەم مانگەوە عەلی قایار هیچ هەواڵیکی نیە و دیارنەماوە، نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی گه‌لان داوای لە ئاسایشی سلێمانی کردووە سەبارەت بە دیارنەمانی ناوبراو زانیاریان پێبدات. ئاسایشی سلێمانی بێئاگایی خۆیان لەو ڕوداوە پێشانداوە و هیج زانیاریەکیان سەبارەت بە عەلی قایار بە نوێنه‌ری (هه‌ده‌په‌) نەگەیاندووە. بە ووتەی نوێنەرەکەی (هەدەپە) ”ئەوان وتیان ئاگادار نین، ئێمەش گوتمان مادام هاوسه‌رۆكی سێرت له ‌ژێر ده‌ستی ئێوە بووه‌، ده‌بێت زانیاریتان هه‌بێت، ئه‌گه‌ر ئاسایش خۆی گرتوویه‌تی، با روونكردنه‌وه‌مان پێبدات “.

نوێنەری هەدەپە وتویەتی: ”داوامان لە یەكێتی كردووە زانیاریمان بداتێ، لەگەڵ پەیوەندییەكانی یه‌كێتی قسه‌مان كردووه‌، وتمان له‌ هه‌ر كۆڵانێك كامێرا هه‌یه‌، كامێراكان سه‌یر بكه‌ن و ئاگادارمان بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ بەرپرسیارێتیی ئه‌وان ده‌بێت، چونكە ئەگەر لە هەولێریش بوایە دەمانوت بەرپرسیارێتیی پارتییە.“

هۆشداریشی دا كە تا ئەنجامی لێكۆڵینەوە و چارەنووسی بەرپرسەكەیان نەزانن، وازناهێنن و دەپرسێت ئاخۆ ئەم كەسە چی بەسەر هاتووە و بۆچی دیار نەماوە؟

لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەكەن كە گوایە گومان دەكرێت لە لایەن هەواڵگریی توركیاوە لە سلێمانی دەستگیر كرابێت، وتی: ”نازانم میتی توركی رفاندویه‌تی یان نا، سه‌د له‌ سه‌د دڵنیا نین له‌ رفاندنی، بەڵام پێمانوایە كە به‌رپرسیاریه‌تیی گیانی عەلی قایار لە ئه‌ستۆی یه‌كێتییه‌".


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟