لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

كۆمپانیای لاناز ی مه نسور بارزانی و بازرگانی نایاسایی به‌نه‌وتی سوریاوه‌

Monday, 02.01.2021, 03:14 PM


ئایا مه نسور  بارزانی خاوه‌نی كۆمپانیای لانازه‌؟
له‌سه‌ر به‌قاچاخ بردنی نه‌وتی سوریا نێچيرڤان  بارزانی له‌گه‌ڵ كێ كۆبونه‌وه‌ی كردوه‌؟
زانیاری له‌سه‌ر كۆمپانیای لاناز؛  
‌خاوه‌نی كۆمپانیای لاناز كێیه‌؟
به‌ پێی نوسینێكی زاك كۆپلین مه‌نسور بارزانی خاوه‌نی كۆمپانیاكه‌یه‌.
كۆمپانیاكه‌له‌ساڵی ٢٠٠٨ دامه‌زراوه‌ له‌سه‌ر ڕوبه‌ری  ١٠٠٠٠٠٠م ٢ ، یه‌ك ملیۆن مه‌تر دوجا دروست كراوه‌.
عه‌مبارێكی هه ڵگرتنی سوته‌مه‌نی هه یه‌كه‌٢٥٠٠٠٠م٣ ، دوسه‌دو په‌نجا هه زار مه‌تر سێ جا سوتەمەنی  دەگرێت .
ڕۆژانه‌١٠٠ هه زار به‌رمیل نه‌وت ده‌پاڵێوێت .

زاك كۆپلین،  چالاكوان و ڕۆژنامه‌نوسی ئه‌مریكی له‌نوسینێكی دا  كه‌له‌١٦ دیسه‌مبه‌ری ٢٠٢٠ دا به‌ناو نیشانی: به‌ده‌ست هێنانی نه‌وتی  ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی ،بڵاو كردوه‌ته‌وه‌و باسی فرۆشتنی نه‌وتی سوریای كردوه‌به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی .
ئه‌و بابه‌ته‌ باس له‌به‌رپرسه‌كانی ئه‌مریكاو چه‌ند كۆمپانیایه‌ك ده‌كات له‌نێویشیاندا باسی  بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئه‌كات له‌سه‌ر فرۆشتنی نه‌وتی سوریا و ئه‌ڵێ :
له‌٩ ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠٢٠ ، لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌ست بۆ لێپرسینه‌وه‌ له‌جۆیڵ ڕایبۆرن ، به‌رپرسی كارو باری ده‌ره‌وه‌ له‌باره‌ی به‌شداری كردنی ئه‌مریكا له‌سه‌ر شه‌ڕی ناوخۆی سوریا ،ئه‌و به‌رپرسه‌ووتویه‌تی :
به‌شداری كردنی ئه‌مه‌ریكا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی سوریا بوه‌و، بۆ دوباره‌ بنیاتنانه‌وه‌ی سوریا بوه‌ به‌ڵام، دۆناڵد ترامپ هه موو شتێكی تێكدا و ئه‌و به‌رنامانه‌ی دانرابوون له‌باره‌ی یارمه‌تیه‌ مرۆییه‌كانه‌وه‌ له‌سوریا هه موی تێك داو ، وه‌ڕای گه‌یاند ئه‌مریكا ته‌نیا بۆ یه‌ك مه‌به‌ست له‌سوریایه‌ ئه‌ویش ؛  پاراستن و ئیستیغلال كردنی نه‌وتی سوریایه‌!
له‌ئه‌پڕیڵی ٢٠٢٠ دا سه‌رپه‌رشتیاری بیانی بواری دارایی ئه‌مریكا كۆمپانیای(  ده‌لتا كڕیسنت )  ی به‌تاكه‌كۆمپانیای یاسایی بواری فرۆشتنی نه‌وتی سوریا دیاری كردوه به‌ڵام چه‌ند كۆمپانیایه‌كی دیكه‌نه‌وتی سوریایان فرۆشتوه‌.
له‌ كاتی لێپرسینه‌وه‌كه‌دا،  ڕایبۆرن ئاشكرای كردوه‌ كه‌، ئه‌وو جیم جێفری وه‌زیری نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا له‌سوریا ، كۆبونه‌وه‌یه‌كی نهێنیان له‌گه‌ڵ كورده‌كانی سوریاو، بنه‌ماڵه‌ی بارزانی كردوه‌سه‌باره‌ت به‌كاركردن  له‌گه‌ڵ ده‌لتا كریسنت وه‌ له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی دانیشتون .
له‌ هاوینی ٢٠٢٠ دا ،ڕرۆڵی مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ له‌پشتگیری كردنی كۆمپانیای ده‌لتا كریسنت ده‌ركه‌وت ،وه‌ تێوه‌گلانی پۆمپیۆ له‌فرۆشتنی نه‌وتی سوریا له‌ڕێگه‌ی ده‌لتا كریسنت ده‌ركه‌وت .
یه‌كێكی دیكه‌له‌و كه‌سانه‌ی كه‌له‌و بابه‌ته‌ تێوه‌گلاوه‌ ،ئه‌ریك برنس بوه‌ وه‌زیری خانه‌نشین كراوو تاوانباری كۆمپانیای بلاك وه‌ته‌ر بوه‌له‌عێراق  ، كه ‌له‌سه‌رده‌می ترامپدا به‌شداری كروه‌ له‌ده‌لتا كریسنت ، وه‌خوشكه‌كه‌شی بێستی دۆڤ  ڕۆڵی گرنگی بینیوه‌كه ‌له‌كابینه‌كه‌ی ترمپ دا وه‌كو وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ده‌ستنیشان كراوه‌و ڕۆڵی گرنگیشی بینیوه‌له‌نزیك كردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاو ڕوسیا له‌سه‌رده‌می ترامپدا.
پرینس په‌یوه‌ندی به‌ده‌لتا كریسنته‌وه‌هه بوه‌  له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای بلاك وه‌ته‌ره‌وه‌ ،ئە وكۆمپانيا يەی كه‌به‌هۆی كوشتنی ١٧ كه‌سی سڤیل له‌عێراق كۆمپانیاكه‌ی  زیانێكی زۆری به‌ركه‌وت و له‌عێراق ده‌ركرا.

كۆماپانیای لانازی مه‌نسور بارزانی
بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و كۆمپانیاكانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌تایبه‌تی كۆمپانیای لاناز ی  مه‌نسور  بارزانی لایه‌نێكی دیكه‌ی  سود مه‌ندی فرۆشتنی نه‌وتی سوریان ، وه‌كۆمپانیای ده‌لتا كریسنت له‌ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ نه‌وتی سوریایان به‌قاچاغ بردوه‌و، له‌ڕێگه‌ی بۆریه  ‌نه‌وتیه‌كانی توركیاوه‌هه نارده‌ی ده‌ره‌وه‌یان كردوه‌.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ڕایبێرن و، جێفری له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانیدا كۆبونه‌ته‌وه‌پێشتر ، كه‌به‌نوێنه‌رایه‌تی كۆمپنیاكه‌به‌شدار بوه‌.
نه‌وتی سوریا له‌ڕێگه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و، كۆمپانیای ڕه‌ین فڵودس   Rainfloods   كه‌كۆمپانیای  پاڵاوتنه‌و
دایكی كۆمپانیای  لانازه‌  ،' لە گەڵ كۆمپانيای لاناز  كه‌مه‌نسور  بارزانی خاوه‌ندارێتی ئه‌كات به‌نرخێكی هه رزان فرۆشراوه‌، له‌ڕێگه‌ی توركیاوه‌.
له‌م دواییانه‌دا ڕۆژنامه‌نوسێكی سوری ڕای گه‌یاندوه‌كه‌، بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌وه‌وه‌نه‌وه‌ستاون كه‌له‌ڕێگه‌ی ئه‌و دوو كۆمپانیایه‌ی خۆیانه‌وه‌نه‌وتی سوریا هه رزان فرۆش بكه‌ن به‌ڵكو كۆمپانیاكانی ناجی و ، ئه‌سڵان ئۆغڵۆ به‌كار دێنن بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی سوریا بۆ عێراق.
واته‌نه‌وتی خاو به‌نرخی بازاڕ ئه‌كڕن و له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای ناجی و ئه‌سڵان ئۆغڵۆ نه‌وته‌كه‌له‌سوریاوه‌ده‌گوازنه‌وه‌بۆ كوردستان و له‌وێ له‌ڕێگه‌ی ڕه‌ینس فلوده‌وه‌نه‌وته‌كه‌ده‌پاڵێون و له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای لانازه‌وه‌نه‌وته‌كه‌ده‌فرۆشن به‌نرخێكی هه رزان له‌ڕێگه‌ی توركیاوه‌.
ئاسان نیه‌بزانرێت  كۆمپانیاكانی ناجی و ئه‌سڵان ئۆغڵۆ  پشكی بنه‌ماڵه‌ی  بارزانی تێدایه‌یاخود ته‌نیا ئه‌وان ڕێككه‌وتون كه‌نه‌وتی سوریا له‌ڕێگه‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌وه‌ بگوازنه‌وه‌.
كۆمپانیای لانازی مه‌سرور بارزانی وه‌كو هه موو كۆمپانیاكانی دیكه‌ی پارتی و كۆمپانیای كاری نێچیڤان بارزانی ، بازرگانی به‌نه‌وتی سوریاوه‌ده‌كات و  تاڵان فرۆشی ئه‌كات  بێ ئه‌وه‌ی كه‌پاره‌ی لێوه‌ت گیرابێت به‌رامبه‌ر دروست كردنی كۆمپانیاكه‌و بێ ئه‌وه‌ی كه‌هیچ جۆره‌باجێك بدات به‌حكومه‌ت .

كۆمپانیای لانازیش یه‌كێكه‌له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه‌ده‌یان ملیۆن دۆلار له‌سامان و داهاتی كوردستان به‌هه ده‌ر ئه‌دات و تاڵانی ئه‌كات ، كاتێك كه‌باسی چاكسازی ده‌كرێت ئه‌بێت چاكسازی له‌م بوارانه‌دا بكرێت ئه‌بێت كۆمپانیاكانی حیزب و بنه‌ماڵه‌كان كه‌ملیاره‌ها دۆلاری كوردستان به‌تاڵان ده‌به‌ن لێ پرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت .


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟