وتار
ئیدریس سەرکردە و کارەکتەرێکی کارامە
Monday, 02.01.2021, 04:02 PM
فارس نەورۆڵی
لە ڕۆژە سەختەکان و مەئزەقەکاندا کارەکتەرە کارامەکان بەهەڵوێستە جوامێرەکانیان دەردەکەون، ئیدریس بارزانی یەکێک بوو لەو کارەکتەرە کارامانە لەناو بزوتنەوەی کوردایەتیدا ڕۆڵێکی هارمۆنی هەبوو، بۆ ئەوەی پەیوەندی و هاوسەنگی هێزە جیاوازەکان تێکنەچێت.
چونکە دەیزانی دۆخی ناهارمۆنی دەبێتە هۆی خلیسکان و ترازانی کۆمەڵایەتی و سیاسی ناو بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی کورد، ئەوکاتە بە ئاسانی دوژمن توانای گەمەکردنی دەبێت بە ژیانی سیاسی و سایکۆلۆجی ناو بزوتنەوەی کوردایەتی، هەر بۆیە یەکەم کەس بوو، کە داوای کۆنگرەی نەتەوەیی کرد؛ خاوەنی بیرۆکەی ئاشتبوونەوەی گشتی بوو، بۆیە نازناوی ئەندازیاریی ( ئاشتبونەوەی )وەرگرت.
هەمیشە کەڵکەڵەی ئامادەکردنی خوانێکی سیاسی لە فیکردا بوو بۆ کۆکردنەوەی جیاوازیییەکان. ئەو سەرکردەیەک بوو لە ناوەوە ڕێکبوو؛ بۆیە هەمیشە لە بیری ڕێکخستنی هێزە جیاوازەکاندا بوو، لە هەمانکاتدا کارەکتەرێکی میانڕەو و بە وەفابوو بۆیە هەمووان دەردەڵی خۆیان لەلا دەکرد.
ئەو سەرکردەیەکی جوامێر بوو بۆیە بەرگەی هەموو ڕۆژە سەختەکان و بەڵاکانی دەگرت، نەک دەستە و ئەژنۆ دابنیشێ بەڵکو بۆ هەموو ڕوداوێک هەڵوێست و ئارگۆمێنتی هەبوو، ئەو ڕۆشنبیرانەی کە ئیدریسییان دیبێت؛ سەرسام بوون بە جیهانبینی ئەو بۆ سیاسەت و بۆ کتێب و بۆ ئەدەب، ئیدریس لە قوتابخانەیەک پەروەردە بووبوو، کە کارەکتەری دروستدەکرد. هەر بۆیە ئیدریس جگە لەوەی سەرکردەیەک و کارەکتەرێکی کارامەبوو، لە هەمانکاتدا کارەکتەری پێ دەگەیاند.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
مەکی ئامێدی: الباراستن
مایکڵ ڕۆبن: هیوای بەهەڵەداچووی مەسرور بارزانی بۆ داخستنی کەیسی سندووقی قوربانیانی کوردستان
تەڤدا پرێس: سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ واشنتن سکاڵایەکی دیکەشی لێکەوتەوە
تەڤدا پرێس: ستیڤن ستیوارت بەلگەکان حکومەتی ئەمریکا ، وەزارەتی بەگری پێ ، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا پێداوین
دەنگی ئەمریکا: چەند زانیارییەکی ورد لەسەر ئەو سکاڵایانەی لە دژی چەندین کاربەدەستی هەرێمی کوردستان لە دادگای واشنتن تۆمار کراون
بابەتی تر
عومەر عەلی محەمەد: ھەرێمی کوردستان و دەسەڵاتێکی گاڵتەجار
محەمەد خدر: کلتوری وامزانی ڕادیۆیە!
ڕێبوار چەلەبى: کاتێک وەزارەتی ئەوقاف خۆی دەکات بە فلیم!
د.کامەران مەنتك: له پهنای شهڕی پهكهكهوه چی دهگوزهرێت؟
هیوا جەوهەر عومەر: ئازادی ڕۆژ نامەوانی لە کوردستان بەرەو نەمان دەچێت
دلێر محەمەد نوری: نەوت لە نێوان نەرویج و کوردستاندا
هەندرێن ئەشرەف: سەرچاوێ زمانێ توندو شکاندن و لێدانا تاکێ کورد چیە؟
د. رزگار ئاغا: سوکایەتییکردنی خەڵک لەبەرامبەر سوکایەتییکردنی دەسەڵاتدا
عومەر عەلی محەمەد: چارەسەر لە دەست ھاوڵاتیاندایە
کوڤان ئەمین عەبدولکەریم: هەڤڕکێن دەستهەڵات و حکومڕانیا پارتی!