لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

عێراق كارەبا لە هەرێمی کوردستان دەكڕێت

Thursday, 07.30.2020, 11:01 AM


لە کاتێکدا خەڵکی کوردستان هەر لە سەرەتای هاتنە سەرکاری دەسەڵاتی کوردی  لە تەواوی شار وشارۆچکەکان بە دەست کەمی کارەباوە دەناڵێنن، حکومەتی ئێراق کەموکورتی کارەبای ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم لە ڕیگای کڕینی٤٥٠ مێگاواتەوە لە هەرێمی کوردستان پر دەکاتەوە.

لەمبارەیەوە دیار بابان بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمهێنانی کارەبا ڕونکردنەوەی داو ووتی؛ “ئەو ٤٥٠ مێگاواتەی باسی لێوە دەكرێت، حكوومەتی عێراق لە كەرتی تایبەت دەیکڕێت، ژمارەیەك یەكەی کارەبا هەن وەستاون و كار ناكەن، بەغدا پارە دەدات بۆ سوتەمەنیی ئەو یەکانە و بەكار دەخرێن”.

“حكوومەتی عێراق لەگەڵ وەبەرھێنەرەكان رێككەوتن دەکات، ئەوان دەبنە خاوەن كارەبا، چونكە ئێستا هەرێمی كوردستان سووتەمەنیی پێویستی بۆ بەكارخستنی ئەو یەكانە لەبەر دەستدا نییە، بۆیە ئەوە بەو شێوەیە نییە كە كارەبای نیشتمانی لە هەرێمی كوردستان ببڕدرێت و بدرێتە عێراق“.

ئەم رونکردنەوایەی دیار بابان بەدوای ئەوە دێت کە حکومەتی ئێراق ئەو بابەتەی  ئاشکرا  کردوە و خەڵك و میدیا کۆمەڵایەتیەکان بە چاوێکی ناڕەزایی و ڕەخنەگرانەوە لەو بازرگانیە دەڕوانن و داواکاری ئەوەن کە  دەبوایە حکومەتی هەرێم ئەو مامەڵەیەی بکردایە و لە خزمەتی خەڵکی کوردستان بەکاریبهێنایە و ڕێگای چارەسەری

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟