هەواڵ
تاوانکاریەکی تری کوڕەکانی بنەماڵە لە دەڤەری بارزان
Thursday, 02.04.2021, 02:20 PM
بنەماڵەی بارزانی بە باڵی نێچیر و مەسرور و بنەماڵە دژبەیەکەکانی تر، سەرباری ناکۆکیەکانیان بەردەوام هاوبەشن لە تاوانکاری و بەکارهێنانی توندوتیژیان بەرامبەر خەڵکی ناڕازی و دەنگە ئازادەکان. لە هەمانکاتدا توندوتیژی و لەخۆبایی بونیان گەیشتۆتە ئاستێك کە لە ناو بنەماڵەکانی دەڤەری بارزان بێزاری بەرامبەر کارە نامرۆیی و پێشێلکاریەکانیان بەردەوام لە زیادبوندایە.
دوێنێ بەرواری ٣/٢/٢٠٢١ عەباس ئیدریس بارزانی برای نێجیروان بارزانی سەرۆکی هەرێم و مەحروس بارزانی کوڕی خوشکی مەسعود بارزانی (لەیلا) . بۆ گەشتو گوزار و بۆ ماتۆڕسواری سەر بەفر لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری پاسەوانەکانیان دەچن بۆ دەڤەری بارزان، ناوچەی (زینیا ستۆپێ). لە نزیك گوندی (سیرکێ) و گوندی (خالونە) دەمێننەوە.
بە هۆکارێکی نادیار کێشەیەکی لاوەکی لە نێوان عەباس و مەحروس لە لایەکەوە و دو کوڕی گەنجی (خالید گەردی) دروست دەبێت. ئەنجامی دەمەقاڵێی نێوانیان پاسەوانەکانی عەباس و مەحروس بە شێوەیەکی دڕندانە بە بۆکس و شەق و قۆناغە تفەنگ لەو دو کوڕە دەدەن. پاش لەسەر زەوی کەوتنیان و لە خوێن گەوزاندنیان بەجێیان دەهێڵن. خەڵکی گوندەکە بە هانایانەوە دەچن و دەیانگەیەننە خەستەخانەی دیانە. ئەو دو کوڕەی خالید گەردی تاکو ئەمڕۆ لە بارێکی خراپ و لە خەستەخانە ماونەتەوە و ژێر چاودێری بەردەوامی پزیشکیدان.
وەکو کاردانەوەیەكی خێرا خالید گەردی و چەند کەسایەتیەکی ناسراوی دەڤەرەکە ( پیاو ماقوڵان و ڕیش سپیەکان) سەردانی مەسعود بارزانی دەکەن و ناڕەزایی توند بەرامبەر ئەو دەستدرێژیە دەردەبڕن. لە میانەی دوان و ناڕەزایی دەربڕینەکاندا خالید گەردی بە مەسعود بارزانی دەڵێ: دەستدرێژی و ناڕەوایی کوڕ و ئەولادەکانتان گەیشتۆتە ئاستێك کە ژیان لە دەڤەری بارزاندا نەماوە و بەردەوام تەعدا لە خەڵکی ئاسایی و کەمدەسەڵاتی دەڤەرەکە دەکرێت، بە بێ هیچ لێپرسینەوەیەك. کار گەیشتۆتە ئەوەی تەنها و تەنها چارەمان سەری خۆهەڵگرتن و جێهێشتنی دەڤەرەکە بێت.
بێگومان چاوەڕوانی ئەوە ناکرێت هیچ دەزگایەکی فەرمی کاردانەوەی بەرامبەر دەسدرێژیەکانی کوڕانی بنەماڵەی بارزانی هەبێت. بەڵام ئەوەی چاوەڕوانی بنەماڵەی خالید گەردی و خەڵکی دەڤەرەکەیە ئەوەیە کە مەسعود و سەرانی بارزانی کاردانەوەیان بەرامبەر عەباس و مەحروس و پاسەوانەکانیان هەبێت. مەخابن تاکو ئێستا هیج شتێکمان لەو ڕووەوە پینەگەیشتووە.
خالید گەردی و بنەماڵەکەی لەو کەسانەن کە بە درێژایی تەمەن هاوکار و پشتوانی بنەماڵەی بارزانی و پارتەکەیان بون. بە پێی زانیاریەکان تاکو ئێستا پێنج کەس لە بنەماڵەکەیان لە پێناوی پارتی و بنەماڵەی بارزانیدا کوژراون.
شایانی باسە لە دەڤەری بارزان دو توێژی جیاواز لەیەکتری دەژین، توێژێکیان ناسراون بە (شێخانی بارزان) کە ئەمانە ناوکی پێکهێنانی بنەماڵەی بارزانی و دەسەڵاتدارانن. توێژی دوهەمیان (مسکینەکان) جوتیاران و هەژاران و بێدەسەڵاتەکانی ئەو دەڤەرەن. بنەماڵەی شێخانی بارزان بە نزم و بچوك و خزمەتکاری خۆیان تێیان دەڕوانن و تەنانەت بە هیچ شێوازێ تێکەڵبون و پەیوەندی خزمایەتی و ژنوژنخوازیان گەڵدا ناکەن. زۆربەی قوربانیانی جێنۆسایدی بارزانیەکان لەم توێژە بون نەك بنەماڵەی شێخانی دەسەڵاتدار کە هەمیشە خۆپارێز و پارێزراو بون.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
بابەتی تر
کۆسرەت ڕەسوڵ ٧٢ کاتژمێری تر کۆتایی بە ژیانی پڕ لە تاوانکاری دێت
ووتاری خۆفرۆشان و قەلەمفرۆشان بە دەسەڵات، لە میدیای بەناو بێلایەن و سەبەخۆدا!
ووتاری خۆفرۆشان و قەلەمفرۆشان بە دەسەڵات، لە میدیای بەناو بێلایەن و سەبەخۆدا!
ووتاری خۆفرۆشان و قەلەمفرۆشان بە دەسەڵات، لە میدیای بەناو بێلایەن و سەبەخۆدا!
تەڤدا پرێس: دوا کێشەی موڵکداری نێوان ئامۆزاکانی ناو بنەماڵەی بارزانی
تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی: دوا بڵاوکراوەکانی تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی (٢٦/١/٢٠٢١ - ١/٢/٢٠٢١)
كۆیار ڕهووف: كۆمپانیای لاناز ی مه نسور بارزانی و بازرگانی نایاسایی بهنهوتی سوریاوه
عهتا قهرهداغی: حیزبی كوردی لە نێوان بنیادنان یان كوشتنی ئایندەی نەتەوەدا!!
کۆنگرەی دەنگە ناڕازییەکان داوای بەتەنگەوە هاتنی زیندانیان لە دەزگا و ڕێکخراوە بیانی و ئێراقیەکان دەکات
تەقە کەوتە نێو بنەمالەی بارزانیەوە