هەواڵ
نێچیر بارزانی بە دو خانوی گوندی ئیتاڵی زامەکانی نەزهەت حالی سارێژ دەکاتەوە!
Thursday, 02.04.2021, 04:09 PM
نەزهەت حالی و کەسانی نزیك
لیوەی لە مانگی ١٠ی ٢٠٢٠ وە، جگە لەوەی لە کارەکانیان دورخراونەتەوە موچەی مانگانە
و دەرمالەکانیشیان بڕاوە.
ئەم پاکسازیەی مەسرور
بەرامبەر کەسە نزیکەکانی نێچیری ئامۆزای بۆتە هۆکاری ئەوەی کە نێچیر بە ڕیگای
ناشەرعی و نایاسایی قەرەبوی ئەو بەرپرسە موچە بڕاوانە و لەسەرکارلادانیان بکاتەوە. هەربۆیە
یەکێك لە کارە نا شەرعی و گەندەڵکاریەکانی نێچیر بارزانی ئەوە بووە کە لە (گوندی
ئیتاڵی ٢) بە بێ هیچ پاساوێکی یاسایی ٢ خانو دەبەخشێتە نەزهەت حالی.
گوندی ئیتالی ٢ یەکێکە لە یەکەکانی نیستەجێبون لە شاری هەولێرکە
ناوبانگێکی رەش و ناشرینی هەیە و زۆر لە بەرپرسان و گەندەڵکاران نیشتەجێی ئەوێن،
یان خانوی دوهەم یان سێهەمیان لە گوندی ئیتالی هەیە. لە نمونەیان عارف روشدی، ئازاد جوندیانی، ڕێباز
حەملان، شیرین فوئاد مەعسوم و ...هتد.
شایانی بیرهێنانەوەیە کە
نەزهەت حالی وەکو ناڕەزاییەک بەرامبەر لەسەر کار لابردنی لە مانگی ٧ ی ساڵی رابردو
بە وتارێك چەند پەیامێك ئاڕاستەی مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی دەكات
كە بوونە هۆی دوورخستنەوەی لە پۆستەكەی. لە وتارەکەیدا وەك
گفتوگۆكردن لەگەڵ باوكی (حالی دۆڵەمەڕی) دەڵێت: ئەوەت فێركردم كە "دهكرێت ئهو
برینه سهختهی كه دوژمن له جهستهی مرۆڤ دروست دهكات به ئیرادهی پۆڵایین
چارهسهر ببێت و مرۆڤ له ڕێگای خهباتی دانهبڕێت، بهڵام وانهیهكی ترت پێ نهدام
كه ئهو برینهی كه دۆست له دهروونی مرۆڤ دروست دهكات چۆن چارهسهر دهبێت". وا پیدەچێت
نێچیر بارزانی باشتر درکی بە ئازارەکانی نەزهەت حالی کردبێت و لە ڕێگای ئەو دو خانووە ئەو برینەی بۆ چارەسەر
بکات کە مەسعود و مەسرور بارزانی برینداریان کردووە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس