هەواڵ
دادگای بەلجیکا تیرۆریستانی ئێران بە ١٥ تاکو ٢٠ ساڵ زیندانی حوکم دەدات
Thursday, 02.04.2021, 07:00 PM
ئەمڕۆ بەرواری ٣/٢/٢٠٢١ کاتژمێری ١١.٥٨ لایەن دادگای تاوانەکانی شاری ئەنتوێرپنی بەلجیکا، دبلۆماتکارێکی کۆماری ئیسلامی ئێران و ٣ تاوانباری هاوکاری بە ٢٠ تاکو ١٥ ساڵ سزای زیندانیان بەسەردا دەدرێت، بە تاوانی هەوڵی تەقاندنەوەیەکی شکستخواردوی کۆبونەوەیەکی فراوانی سەران و ئەندامانی ڕێکخراوی (موجاهیدینی خەلق) لە ساڵی ٢٠١٨ لە ناوچەیەکی نزیك پاریس.
دیبلۆماتکار ئەسەدوڵا ئەسەدی ٢٠ ساڵ ، ئەمیر س. ١٥ ساڵ. نەسیمە ن. ١٨ ساڵ، میهرداد ئ ١٧ ساڵ، حوکمی زیندانی دەدرێن. هەروەها ناسنامەی هاوڵاتی بەلجیکیان لێوەردەگیرێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە توندی بڕیاری دادگای ئەنتوێرپن سەرکۆنە دەکات و بە ناڕەوا و نایاسایی دەیناسێنێت و بە لادان لە یاسا نێودەوڵەتیەکان وەسفی دەکات.
بە پێی لێکۆڵینەوەکان میهرداد ئ کە بە ١٧ ساڵ زیندانی حوکم دراوە، ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لە پلاندانانی تەقینەوەی شوێنی ناوبراو لە پاڵ دبلۆماتکار ئەسەدوڵا ئەسەدی.
ئەمیر س. و . نەسیمە ن. لە کۆتایی مانگی شەشی ٢٠١٨ بە بڕی ٥٠٠ کیلۆگرام مادەی تەقاندنەوە و ئامێرە پیویستەکانی تەقاندنەوە لە ناو ئۆتۆمۆبێلەکەیاندا، لە لایەن پۆلیسی بەلجیاکا لە گەڕەکی (والویە سان پیەر)ی برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا دەسگیرکران. ناوبراوان ئەو مادەی تەقاندنەوانەیان لە لایەن دبلۆماتکار ئەسەدوڵا ئەسەدی ڕادەستکرابو بەو مەبەستەی هەمان رۆژ بیگەیەننە شوێنی دیاریکراو لە پاریس بۆ تەقاندنەوەی. بە پێی دانپیانانەکانی ئەسەدوڵا ئەم مادەی تەقینەوانە لە ڕێگای پەیوەندیەکانیەوە بە باڵوێزخانەی ئێرانی لە نەمساوە ئامادەکرا بو.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
گۆران هەلەبجەیی: پارتی بەعسیە تاوانبارەکان داڵدە دەدات بە نموونەی "سعدون صبری"
گۆران هەلەبجەیی: ئایا بواری ساختەکاری لەهەڵبژاردنەکانی داهاتوودا ماوە؟
ئەیهان سەعید: کێ پێویستی بە پیشەییبوون و ئامۆژگاری یە ؟ وەڵامێک بۆ سەرۆکی حکومەت
دلێر ئاکرەیی: دوا هەواڵ سەبارەت بە سكاڵای بەرزکراو دژ بە بەرپرسانی هەرێم
زانکۆ ناصر احمد بگ: ڕیستۆرانت و قاوەخانە ٣ ملیۆن دۆلاریەکەی (( شاسوار عبدالواحید ))لە کالیفۆرنیا
بابەتی تر
نێچیر بارزانی بە دو خانوی گوندی ئیتاڵی زامەکانی نەزهەت حالی سارێژ دەکاتەوە!
تاوانکاریەکی تری کوڕەکانی بنەماڵە لە دەڤەری بارزان
کۆسرەت ڕەسوڵ ٧٢ کاتژمێری تر کۆتایی بە ژیانی پڕ لە تاوانکاری دێت
ووتاری خۆفرۆشان و قەلەمفرۆشان بە دەسەڵات، لە میدیای بەناو بێلایەن و سەبەخۆدا!
ووتاری خۆفرۆشان و قەلەمفرۆشان بە دەسەڵات، لە میدیای بەناو بێلایەن و سەبەخۆدا!
ووتاری خۆفرۆشان و قەلەمفرۆشان بە دەسەڵات، لە میدیای بەناو بێلایەن و سەبەخۆدا!
تەڤدا پرێس: دوا کێشەی موڵکداری نێوان ئامۆزاکانی ناو بنەماڵەی بارزانی
تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی: دوا بڵاوکراوەکانی تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی (٢٦/١/٢٠٢١ - ١/٢/٢٠٢١)
كۆیار ڕهووف: كۆمپانیای لاناز ی مه نسور بارزانی و بازرگانی نایاسایی بهنهوتی سوریاوه
عهتا قهرهداغی: حیزبی كوردی لە نێوان بنیادنان یان كوشتنی ئایندەی نەتەوەدا!!