هەواڵ
بایدن دوبارە پابەندبوونی ئەمریکای بە بەهاو هاوپەیمانییە جیهانییەکان دوپاتکردەوە
Thursday, 02.11.2021, 03:32 PM
بە پێچەوانەی سیاسەتی دەرەوەی ترەمپ، لە یەکەم وتاری سەرەکی سیاسه تی ده ره وه یدا، بایدن دووبارە پابەندبوونی ئەمریکای بە بەهاو هاوپەیمانییە جیهانییەکان دووپاتکردەوە.
سەرۆک بایدن ڕۆژی پێنجشەممە ئەمریکای دووبارە پەیوەست کردەوە بە هاوپەیمانی جیهانی و ڕۆڵێک لە جیهاندا کە بنەماکانی دێموکراسی پەرەپێدەدات، یەکەم وتاری سەرەکی سیاسەتی دەرەوەی بەکار دەهێنێ بۆ بەڵێندان بەوەی کە بەرهەڵستی " بەرەو پێشوەچوون لە دەسەڵاتخوازی-تۆتالیتاریزم" دەکات و کۆتایی بە پشتیوانی ئەمریکا بۆ ئۆپەراسیۆنە هێرشکارییەکان لە یەمەن ڕادەگەیەنێت کە بە هەزاران کەس لە خەڵکی مەدەنی بۆتە قوربانی. بایدن گوتیشی ژمارەی ئەو پەنابەرانەی کە دێنەئەمریکادا زیاد دەکات و دووبارە گواستنەوەی سەرباز لە ئەڵمانیاوە ڕادەگرێ، ئەوەش پێچەوانەی سیاسەتەکانی ئیدارەی ترەمپ کە سەرۆکی نوێ بە دەرچوون لە بە ها ئەمەریکیەکانی دەبینی.
بایدن لە میانەی وتاری وەزارەتی دەرەوە دا کە هەوڵی دا لاپەڕەی گۆشەگیری لاببات و دیپلۆماسیەت وەک ئامرازی هەلبژێردراو بگەڕێنێتەوە، وتی:"ئێمە هاوپەیمانیەتیەکانمان چاک دەکەینەوە و جارێکی دیکە لەگەڵ جیهاندا تێوەدەکۆشین، نەک بۆ ئەوەی بەرەنگارییەکانی دوێنێ ببینین، بەڵکو ئەمڕۆ و سبەی." سەرۆک بایدن ڕۆژی پێنجشەممە گوتی لەگەڵ هاوکار و هاوپەیمانەکان کار دەکات بۆ ئەوەی سزای میانمار بدەن و کۆتایی بە شەڕ لە یەمەن بێت و دان بە پەنابەرانی زیاتردا بنێن و مافی خەڵکی (ئێڵ گی بی تی کیو) لە سەرتاسەری جیهان بپارێزرێن و ئاماژە بە پلانەکانی بۆ هێڵکاریی ئاراستەیەکی دوور لە میتۆدی " ئەمریکا یەکەم" ی سەرۆکی پێشووی دۆناڵد ترامپ لە سیاسەتی دەرەوە دا .
بایدن لە یەکەم وتاری سیاسەتی دەرەوەی دا وەک سەرۆک کۆمار کە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە واشنتۆنی ناوی ترامپی نەگوت، بەڵام گوتی دەستی کردووە بە هەوڵدان بۆ چاککردنەوەی ئەو زیانانەی کە سەرۆکی پێشوو لە پێشودا بە ناوبانگی ئەمەریکای گەیاندووە لە سەر پرسەکانی دیموکراسی و کێشەکانی مافی مرۆڤ لە جیهاندا.
بایدن، وتیشی:"لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا لەگەڵ سەرکردەی زۆرێک لە هاوڕێ نزیکەکانمان قسەم کردووە- کەنەدا مەکسیک، ئەمریکا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، ناتۆ، ژاپۆن، کۆریای باشور و ئوسترالیا- بۆ ئەوەی دەست بە چاکسازی لە نەریتی هاوکاری و دروستکردنەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی دیموکراتی بکەن کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا پشتگوێخرابوو و من مشتومڕی ئەوە دەکەم کە خراپ بەکارهێنرابوو،"
سەرۆک گوتی بەها دیموکراتیەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان لەم چەند ساڵەی دواییدا " لەژێر فشارێکی چڕدا بوون" و لەم چەند هەفتەیەی دواییدا پاڵیان پێوەنرا بۆ سەر لێواری " - ئەمە ئاماژەیەک بوو بۆ هێرشەکانی مانگی ڕابردوو بۆ سەر باڵەخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا کاتێک کۆنگرێس کۆبوویەوە بۆ فەرمی هەژمارکردن و پشتڕاسکردنەوەی ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردن، بەڵام ئاژاوەیەک ڕوویدا کە ئەمریکا و جیهانی تووشی شۆک کرد .
دەربارەی ڕوسیا و میمار
بایدن دەربارەی دوو قەیرانی نوێ قسەیکرد کرد کە لەماوەی دوو هەفتەی یەکەمی دا لەکارەکەیدا دەرکەوتن: دەستبەسەرکردنی ئەلێکسی ناڤالێنی سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ڕوسیاو کودەتایەکی سەربازی لەمیانمار .
پەیوەندی لەگەڵ میچ مەککۆنێل سەرکردەی کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی پیرانی کۆماری دا بووە، سەبارەت بە وەڵامدانەوەی دوو لایەن ( هەردوو پارتەکە کۆماری و دیموکراتەکان پێکەوە) بۆ هەوڵدان بۆ هاندانی سوپای گەلی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بۆ ئازادکردنی چالاکوانان و بەرپرسانی دەستبەسەرکراو، و کۆتایی بە کودەتاکە بێت.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ، جەیک سولیڤان ، بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە کۆشکی سپی لەگەڵ هاوبەشانی نێودەوڵەتی کار دەکات لەسەر سزاکان بۆ ئەو کەسەکان و ئەو قەوارانەی کە لە لایەن سوپاوە کۆنترۆڵ کراون . سولیڤان گوتی "ئێمە لەو بڕوایەداین کە دەرفەتی زۆرمان هەیە بۆ ئەوەی بتوانین جۆری ئەو ئامانجانەی سزاکان پێویستن بدۆزینەوە بۆ تیژکردنەوەی هەڵبژاردەکە بۆ سوپای بۆرما " . هەروەها کۆشکی سپی بیر لە ئەگەری فەرمانی جێبەجێکاری- فەرمانی سەرۆکایەتی سەبارەت بەو پرسە دەکاتەوە.
لەسەر ڕوسیا بایدن گوتی بۆ ڤلادیمیر پوتینی سەرۆک ڕوونکردۆتەوە " بەشێوەیەکی زۆر جیاواز لەپێش خۆم ( مەبەستی ترەمپ-ە ئەو ڕۆژانەی ئەمریکا کۆتایی پێهات کە هەڵوێست وەرنەگرێ لەبەرامبەر ئەو کردەوە شەڕانگێزانەی ڕوسیا کە دەست لەهەڵبژاردنەکانی ئێمە وەربدات و هێرشی ئەلیکتڕۆنی و ژەهراویکردنی هاوڵاتیانی بکات.
بەڕێز بایدن داوای لە مۆسکۆ کرد کە ئەلکسی ئەی ناڤالنی زیندانیکراو ئازاد بکات، ئەوەشی گوت " لە بەرزکردنەوەی بژاردەکانی لەگەڵ ڕووسیا دوودڵ نابین . " بەڵام ئەو ئەوەی دیاری نەکرد کە چۆن ئەو بە ئەنجام ئەهێنێت و ڕەنگە بژاردەکانی سنووردار بێت لە کاتێکدا سەرۆک ئاماژەی بە وەڵامێکی " بە میهرەبانی " کرد بۆ هێرشی ئەلیکتڕۆنی کە لەوانەیە بۆ ماوەیەک لە هەڵکشاندا بێت کە زۆرێک لە بەرپرسانی ئەمەریکا ی نیگەران کردووە.
ئەم ڕاگەیاندنەی بەڕێز بایدن دوای ڕۆژێک هات کە ئەمەریکا و ڕووسیا بە فەرمی درێژکردنەوەی پێنج ساڵەی (نیو ستارت) یان پەسەند کرد ، ئەوەی کە پەیماننامەیچەکی ناوکی نێوان هەردوو وڵاتە . ترامپ پێداگری لەسەر هەموارکردنەوەکان کردبوو، بەڵام بایدن گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە ژیرانەتر بوو کە پێشبڕکێیەکی ئەتۆمی چاوەڕوانکراو لە سەر مێزەکە لاببات، لە کاتێکدا لە چەندین بواری تردا ڕکابەری لە گۆڕەپانەکانی دەستیپێکردووە.
ئەو گوتی هاوپەیمانیە بەهێزەکان کلیلی بەربەستکردنی مۆسکۆ بوون، لەگەڵ "خواست و تەماحە گەشەسەندوەکانی چین بۆ ڕکابەری کردنی ئەمریکا" وە یاریدەدەرەکانی بایدن ئەوە دەزانن کە چینێکی بەهێز و پێشکەوتوو لە بواری تەکنەلۆجیا نەک ڕوسیای دابەز و تێکدەر هەڕەشەیەکی قوڵترو درێژخایەنتر بۆئەمریکا دروست دەکات . بەڵام سەرۆک کۆمار لەقسەکانیدا کاتێکی کەمی بەسەر برد بۆ چین ، ئەوەش پێزانینە کە ئیدارەکەی چەند مانگێک بەسەر دەبات لەهەوڵدان بۆ دووبارە داڕشتنەوەی ئەو سیاسەتەی نزیکبوونەوەیە لەپەکین.
دەرباری شەڕ لە یەمەن
بایدن شەڕی ناوخۆی درێژخایەنی لە یەمەن وەک یەک ناوچەی بایەخ سەیرکرد. ئەو گوتی ئەمریکا پشتگیری لە "ئۆپەراسیۆنە هێرشکارەکان" لە یەمەن ناکات - هەرچەندە وردەکاریەکانی ئەوە دەستبەجێ ڕوون نەبوو - و یارمەتییە مرۆییەکان زیاتر دەکات. بایدن - یش ناوی نێردەی تایبەتی لەوەزارەتی دەرەوە ناوە بۆ کارکردن لەسەر ئەو ڕێگایانەی کەبۆ کۆتایی هێنان بەو ململانێیە .
بایدن گوتی وەزیری بەرگری لۆید ئۆستن سەرکردایەتی پێداچوونەوەیەک دەکات بۆ ئەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سەرتاسەری جیهان لە کوێن ، وە لە کاتی پێداچوونەوەدا بڕیارێکی سەردەمی ترامپ بۆ گواستنەوەی سەربازەکانی ئەمریکا بۆ دەرەوەی ئەڵمانیا ڕادەگرێ.
سەرۆک بایدن ڕۆژی پێنجشەممە فەرمانی دا بە کۆتایی هێنان بە چەک فرۆشتن و پشتیوانییەکانی دیکەی سعودیە بۆ جەنگ ێک لە یەمەن کە بە " کارەساتی مرۆیی و ستراتیژی " ناوی بردوون . ئەم ڕاگەیاندنە ڕوونترین ئاماژە بوو کە بەڕێز بایدن مەبەستی خۆی داوە بۆ پێچەوانەکردنەوەی شێوەی مامەڵەی دۆناڵد جەی ترامپی سەرۆک کۆمار لەگەڵ دوو لە قورسترین کێشەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکادا.
ترامپ بەردەوام ئەو بانگەشانەی ڕەت دەکردەوە سەبارەت بە بۆمبارانکردنە بێ سەروبەرەکانی سعودییەکان لە شەڕی ناوخۆی یەمەن دا ئەنجامیان داوە و هەروەها کوشتنی ڕۆژنامەوانێک بەناوی جەمال خاشقچی بە و پێیەی فرۆشتنی چەک لەلایەن ئەمەریکا بە ڕیاز "سەدان هەزار کار دروست دەکات" لە ئەمریکا. وە چەندین جارچاوپۆشی دەکرد لە بەڵگەی دەستتێوەردانی سەرۆک ڤلادیمیر ڤی پۆتینی سەرۆکی ڕوسیای لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا و ڕۆڵی ڕووسیا لە هاککردنی زۆر پێشکەوتووانەی حکومەتی ئەمەریکا دا .
سەرکردەکانی سعودیە دەیانزانی کە ئەو جووڵەیە بەڕێوەیە. بایدن لە کاتی هەڵمەتی سەرۆکایەتیدا بەڵێنی دابوو چەک فرۆشتن بەوان ڕابوەستێت و لە دوای ڕاگەیاندنی ئیدارەی نوێ دێت لە مانگی ڕابردوودا فرۆشتنی 478 ملیۆن دۆلاری چەکی بۆ سعودیە ڕێگرتووە، فرۆشتنێک بوو کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە مانگی 12 دا پەسەندی کرد لەسەر ناڕەزاییەکی توند لە کۆنگرێس هەروەها ئیدارەکە پێداچوونەوەیەکی بەفرۆشتنی چەکی گەورەی ئەمریکا بەئیمارات ڕاگەیاند.
ئەوە نەک تەنها ڕەتکردنەوەی سیاسەتی ئیدارەی ترامپ بوو بەڵکو پێچەوانەکردنەوەی پشتگیری ئەمریکا بوو بۆ ئەو هەوڵانەی سعودیە کە لە ئیدارەی ئۆباماوە بەردەام بوو - بایدن و وەزیری دەرەوەی تازە دەستنیشانکراو، ئەنتۆنی جەی بلینکن، یارمەتیدا بۆ داڕشتن هەر زوو پاش ئەوەی هێزەکانی حوسی هاوپەیمان لە ئێران دەستیان گرت بەسەر سەنعای پایتەختی یەمەندا لە پاییزی ساڵی 2014 دا سعودییەکان و هاوپەیمانانی کەنداودەستیان بە هێرشی ئاسمانی کرد و پاشان بە ملیاران دۆلار یان لە چەکی ئەمریکی کڕی ، بە و ئامانجەی کە یاخیبوانی حوسی لە باکووری یەمەن وەدەرنێن.
سەرۆک باراک ئۆباما ڕەزامەندی ی لەسەر شەڕەکە دا، کە بەشێکی بۆ قایلکردنی توڕەیی سعودیە یە لەسەر ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران لەساڵی 2015 دوای دوو ساڵ، ترامپ دوو هێندە زیادیکرد بوو، شازادەی تاجی سعودی محەمەد بن سەلمانی لە ئامێز گرتبوو، سەرەڕای بەکارهێنانی ئەو جبەخانانەی کە دروست کراوە لە ئەمریکا- لە کوشتنی خەڵکی مەدەنی لە شەڕی ناوخۆی دڕندانەدا، کە یارمەتیدەر بوون لە دروستکردنی گەورەترین قەیرانی مرۆیی جیهان و گرانی و برسیەتییەک کە وڵاتەکەی وێرانکردوووە.
ئێستا بایدن ئامانجیشی ئەوەیە سعودییەکان ناچار بکات بەچارەسەرێکی دیپلۆماسی ، دیپلۆماتێکی کاری درێژخایەنی دەستنیشانکرد ، کە تیمۆسی لەندەرکینگ بوو ، بۆ ئەوەی وەک نێردەی تایبەت کار بکات بۆ دانوستانی ڕێکەوتن . بایدن ڕۆژی پێنجشەممە لە وەزارەتی دەرەوە لە یەکەم وتاری سەرەکی سیاسەتی دەرەوەی دا لە کاتی وەرگرتنی نووسینەوە گوتی : " ئەم شەڕە دەبێت کۆتایی پێ بێت .
بەڵام بایدن ئەوەشی ڕوون کردەوە کە لە کاتێکدا بە دوای ناچارکردنی سعودییەکان لە یەمەن ، بەڵام بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئێرانێکی نەیاردا بەتەنیا جێیان ناهێلێت گوتی بەردەوام دەبێت لە فرۆشتنی چەکی بەرگری بە سعودیە کە بۆ پاراستنیان لە دژی موشەک و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان و هێرشی ئەلیکترۆنی لە تارانەوە دەکرێتە سەریان.
سەرۆک کۆمار، وتیشی:"ئێمە بەردەوام دەبین لە پشتگیری و یارمەتیدانی سعودیە بۆ بەرگریکردن لە سەروەری و پاراستنی خاکی خۆی و گەلەکەی" هیچ شتێکی نەگوتوە لەبارەی ئەگەرەکانی سەپاندنی سزا بەسەر میری تاجدا بەهۆی تێوەگلانی لە کوشتنی خاشقچی ، هەرچەندە بەڕێوەبەری هەواڵگری ی نیشتمانیی بایدن ، ئاڤریل دی هاینس گوتویەتی پلانی هەیە بۆ ئەوەی زانیاری هەواڵگری سەبارەت بەو کوشتنە ئاشکرابکات.
تیشک بخەنە سەر پەنابەران
هەروەها بایدن بەڵینیداکە ژمارەی ئەو پەنابەرانەی ڕێگە پێدراوە بۆ ناو ئەمریکا زیاد بکات و بۆ سەدوبیست و پێنج هەزار کۆچبەر، لە کاتێکدا ئەو ژمارەیە لەسەردەمی ترەمپ بۆ پازدە هەزار دابەزیبوو، بە هۆی دژایەتی هاتنی کۆچبەران.
کریس ئۆمارا ڤیگنارجا سەرۆکی جێبەجێکاری خزمەتگوزاری کۆچ و کۆچبەرانی لوسەران لە چاوپێکەوتنێکدا وتی:"بەرزکردنەوەی سەقفەکە بە مانای وشە دەبێتە هۆی ڕزگاربوونی ژیان بۆ سەدان هەزار کەس کە بەهۆی ڕەنگی پێستیان و چۆنیەتی پەرستن یان خۆشەویستیان بۆ کێ، ، دوچاری توندوتێژی و چەوساندنەوە بوونەتەوە."
لە چوار ساڵی ڕابردوودا لەژێر دەستی ترامپ، بەرنامەی دووبارە نیشتەجێبوونی پەنابەران لە بن بەردی دا ئەگەر تۆ وەک" ئۆتۆمبێل بیر لە بەرنامەکە بکەیتەوە، نەک تەنیا ئیدارەی ترامپ بە توندی وەستاندی، بەڵکو بە ئەنقەست هەوڵی دا بزوێنەر- ماکینەی ئۆتۆمبیلەکە هەڵبوەشێنیتەوە."
کێڤن ئەپڵبی ، داکۆکیکاری دێرینی کۆچە، کە کار لەسەر کێشەکانی پەنابەران دەکات ، گوتی کاتی زیاتری پێویستە بۆ ئیدارەی بایدن تا بەربەستەکان لاببات بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەی.
ئەپڵبی، ئەندامی بۆردی پەیمانگای سنووری یوپ، وتی:"ئیدارەی ترامپ هەوڵی دا بەرنامەکە تا مردن بخنکێت، ئەوان تا ڕادەیەک سەرکەوتن بوون لەوەدا."
بایدن بە قسەکردن لەگەڵ پۆلێکی هاتووەی 165 دیپلۆماتکاری گەنج سەردانی خۆی بۆ وەزارەتی دەرەوە دەستپێکرد پڕۆگرامێکە کە لە ساڵی یەکەمی ترامپ ڕاگیرابوو. بڕیاری بایدن بۆ ئەوەی وەزارەتی دەرەوە یەکەم وێستگەی سەردانی بێ بەشێکە لە هەوڵی فراوانتری بۆ ئەوەی نیشانی بدات کە چوار ساڵی پۆستەکەی ترامپ سەرلێتێکدان و بەرهەڵستی بوو دژی بەها ئەمریکییەکان.
گوتیشی " هەرچەندە لەم چەند ساڵەی دواییدا زۆرێک لەو بەهایانە لەژێر فشارێکی چڕدابوون ، ...، بەڵام گەلی ئەمەریکا لەم ساتە دا بە هێزتر و سوورتر و باشتر دێتە پێشەوەو بۆ یەکگرتنی جیهان لە شەڕی بەرگریکردن لە دیموکراسیدا، چونکە ئێمە خۆمان خەباتمان بۆ کردووە."
قسەکانی سەرۆک لە وەزارەتی دەرەوەبوو لە کاتێکدابوو کە بە ڕێژەیەکی زۆر بە تاڵە بەهۆی پەتای کۆڕۆناوە، لەگەڵبەڕێز بلینکن کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا ڕاوێژکاری باڵای سیاسەتی دەرەوەی بەڕێز بایدن بووە، هەروەها کاندیدانی پۆستە پلە بەرزەکانی تری وەزارەتەکە هێشتا دانیشتنی پشتڕاستکردنەوەی ئەنجومەنی پیرانیان بۆ ئەنجامنەدراوە.
لە: واشنتۆن پۆست، نیوۆرک تایمز، تۆڕی ڕادیۆی نیشتمان-یەوە
(وەگیراو لە ماڵپەری ئاوێنە)
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
مەکی ئامێدی: الباراستن
مایکڵ ڕۆبن: هیوای بەهەڵەداچووی مەسرور بارزانی بۆ داخستنی کەیسی سندووقی قوربانیانی کوردستان
تەڤدا پرێس: سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ واشنتن سکاڵایەکی دیکەشی لێکەوتەوە
تەڤدا پرێس: ستیڤن ستیوارت بەلگەکان حکومەتی ئەمریکا ، وەزارەتی بەگری پێ ، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا پێداوین
دەنگی ئەمریکا: چەند زانیارییەکی ورد لەسەر ئەو سکاڵایانەی لە دژی چەندین کاربەدەستی هەرێمی کوردستان لە دادگای واشنتن تۆمار کراون
بابەتی تر
تەڤدا پرێس: مردنی مەلا عوزێر زیانێكی گەورە بوو لە گەلەكەمان كەوت
تەڤدا پرێس: تیمی پارێزەرانی گیراوانی بادینان ڕاگەیەنراوێکی بەپەلە لەسەر لێدوانەکەی سەرۆکی حکومەت بڵاو دەکاتەوە
تقرير لصحيفة مورننغ ستار البريطانية حول تعذيب واعترافات قسرية في كردستان العراق
ناوی پارێزراو لای تەڤدا: ناڕەزایی کۆمەڵێک قوتابیانی کۆلێژی پەروەردەی شەقڵاوە
ئەندامی شاندی پەرلەمانی ئەوروپا نامەیەكی نارەزایی ئاراستەی مەسرور بارزانی دەکات
بارەگاى بارزانى، دەیان کادیرى سۆشیاڵ میدیاى بارەگاکە دەستگیردەکات
مرصد الأورومتوسطي لحقوق الإنسان- عمليات تعذيب واحتجاز غير قانوني لمتظاهرين في إقليم كردستان العراق
کەسوکاری زیندانیانیش دەستگیرکران
دادگای بەلجیکا تیرۆریستانی ئێران بە ١٥ تاکو ٢٠ ساڵ زیندانی حوکم دەدات
نێچیر بارزانی بە دو خانوی گوندی ئیتاڵی زامەکانی نەزهەت حالی سارێژ دەکاتەوە!