وتار
قوباد تاڵەبانی نوێنەرایەتی کام یەکێتی ناکا؟
Thursday, 02.11.2021, 03:36 PM
دییە عەلی
قوباد تاڵەبانی گەنجێکی لێهاتوو، یٔاشنا بە حوکمڕانی دامەزراوە، بەتیمێکی ورد لە ڕاوێژکار و شارەزا، چ لە رۆژنامەنوس و چ لە بەرپرسانی نوسینگەکەی یاوەری دەکەن و توانیویەتی بەتەوازوعێکی تەواوە کاروبارەکانی ڕاپەڕێنێ.
قوباد تاڵەبانی، کوڕی دووەمی مام جەلال و لەدایکبوی 1977.
پێش گەڕانەوە بۆ كوردستان، قوباد تاڵەبانی لە نوسینگەی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە وڵاتە یەكگرتووەكانی یٔەمەریكا کاریکردووە، لەساڵی 2000ەوە. لە پاش یەكگرتنەوەی یٔیدارەكانی هەرێمیش وەك نوێنەری هەرێم لە واشنتۆن دەستنیشان كراوە، لەو ماوەیەشدا تاڵەبانی نوسینگەكەی وەك نیمچە باڵیۆزخانەیەك لێكردووە و کاری لۆبیکردن بووە بۆ کورد لە یٔەمریکا.
لە دوای پڕۆسەی یٔازادی عێراق لە حوكمی سەدام حوسێن لە 2003، قوباد تاڵەبانی وەك بەرپرسی پەیوەندییە دەرەكییەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كاری كردووە یٔەركی هاویٔاهەنگی لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان وەرگرت بەتایبەت یٔۆفیسی یٔاوەدانكردنەوەو پاڵپشتی مرۆیی. هەروەها قوباد تاڵەبانی دانوستانكارێكی سەرەكی بووە لە لیژنەی نووسینەوەی دەستوری كاتی عێراق بۆ قۆناغی ڕاگوزەر كە رێگەی خۆش كرد بۆ دەستوری یٔێستا.
. بۆ یەكەمجاریش لە حوزەیرانی 2014 قوباد تاڵەبانی وەك جێگری سەرۆكی حكومەت دەستنیشان كراوە؛ لەو کابینەدا سەرپەرشتی بایۆمەتری فەرمانبەرانیکردووە کەبەو هۆیەوە دەیان هەزار کەس سڕانەوە و بودجەیەکی زۆری بۆ حکومەتی هەرێم گێڕایەوە.
قوباد تاڵەبانی لەساڵی 2019شدا جارێکی تر بووە جێگری سەرۆک وەزیران و هەماهەنگ لەگەڵ تیمەکەی خۆی کەوەزیر و بەرپرسانی یەکێتییە، هاوشانی سەرۆکی حکومەت و تیمە وزارییەکانی کابینەی نۆیەم بەباشی کاری خۆیان ڕادەپەڕێنن.
یٔەوەی خاڵی گرنگی یٔەم باسەیە، یٔەزمونی تاڵەبانی کوڕە لەکاری دانوستاندا، کەلەماوەی پێشوودا یٔەرکێکی قورسی پێسپێدرا و بەتوانایەکی باش و بەسەلیقەی وردەوە سەروکاری تیمی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کردووە و بەو پەڕی بەرپرسیارێتی نیشتیمانیە و بەدەسەڵاتی تەواوە دانوستانیکرد لەگەڵ لایەنە عێراقیەکاندا، بەجۆرێ یٔەوانەی یٔاگاداری کاروبارەکانن شاهیدی یٔەوە دەدەن کە تاڵەبانی کوڕ هیچ بیانویەکی بۆ لایەنە عێراقییەکان نەهێشتووەتەوە بۆ ڕێکنەکەوتن، مەگەر تەنها بیانوی پڕوپوچ بگرن و نەیانەوێ رێکبکەون
تاڵەبانی کوڕ، لەلایەکی ترەوە بەهۆی لێدوانە ڕاشکاوانەکانی لەلایەن باڵێکی تری حزبەکەیەوە زوو زوو بەیٔامانج دەگیرێ و یٔاستەنگی بۆ دروست دەکەن بۆ یٔەوەی سەرکەوتوو نەبێ، بەڵام تاهەنوکە یٔاستەنگەکان نەیانتوانیوە ڕایبگرن و نمونەیەکی باشی دەوڵەتداری پێشکەشکردووە، هاوشانی سەرۆک وەزیران، هەر یٔەمەشە وایکردووە لەلایەن یٔەنارشیستانەوە نوکی ڕمەکانیان لەوبێ، بەبێ یٔەوەی لەوە تێبگەن، قوباد پیاوی دەوڵەتدارییە و دەیەوێ دەوڵەتداری بکا، نەک بە حەز و یٔارەزووی یٔەمان هەستێت و دابنیشێ و پێیەکی لە دەسەڵاتبێ و پێیەکەی تری لەیٔۆپۆزسیۆنبێ، بەڵێ قوباد تاڵەبانی دەیەوێ دەوڵەتداری بکا، نەک هەر رۆژە و لەسەر بەزمێ بێ، بەرنامەی یەکێتیش یٔەوە بووە کە خزمەتی خەڵک بکەن و شانبەنە بەر بەرپرسیارێتی و یٔەو قۆناغە تێپەڕێنن، نەک بەبیانوی جۆراوجۆرەوە خۆی لەبەرپرسیارێتی بدزێتەوە.
تاڵەبانی کوڕ نوێنەرایەتی یەکێتییەکی بەرپرسیار و خەمخۆری خەڵک دەکا، نەک یەکێتییەک لەگەڵ هەموو شت تەبابێ، لەگەڵ حوکمڕانییەکی باش ناتەبابێ، قوبادیش بۆ یٔەوە هاتووە و یٔەوەش دەکا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
گۆران هەلەبجەیی: پارتی بەعسیە تاوانبارەکان داڵدە دەدات بە نموونەی "سعدون صبری"
گۆران هەلەبجەیی: ئایا بواری ساختەکاری لەهەڵبژاردنەکانی داهاتوودا ماوە؟
ئەیهان سەعید: کێ پێویستی بە پیشەییبوون و ئامۆژگاری یە ؟ وەڵامێک بۆ سەرۆکی حکومەت
دلێر ئاکرەیی: دوا هەواڵ سەبارەت بە سكاڵای بەرزکراو دژ بە بەرپرسانی هەرێم
زانکۆ ناصر احمد بگ: ڕیستۆرانت و قاوەخانە ٣ ملیۆن دۆلاریەکەی (( شاسوار عبدالواحید ))لە کالیفۆرنیا
بابەتی تر
هەکاری هەورامی: پارتی وەک تۆتالیتاری دیموکراسی
سەباح عەلی قارەمان: نامەیەک بۆ کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لەهەولێر
كەمال چۆمانی: نەوت لای پارتیی "ستراتیژە"
نیاز سەعید عەلی: دیاردەیەک؛ بەتامی تیرۆر ! دەستدرێژییو هەڵکوتانە سەر خەڵک لەلایەن کەسانی نزیک لەمەسول
د. سەردار عەزیز: سیاسەتی دەرەوەی بایدن
نزار پیرۆ: ئهڤ خۆپهرستییه ههتا کهنگی؟
ئەردەڵان عەبدوڵا: کێشەکانی مرۆڤایەتی لە دیدی فەیلەسوفی ئیسرائیلی یووڤاڵ نوح هەراری – یەوە
لوقمان حەوێز: بۆچی پێشکەوتنی خێرا لە بواری کۆمپیوتەرسازی و زیرەکی دەستکرد بەم زووانە دەگات بە ئاستێکی ترسناک و تۆقێنەر..!
دانا ڕەشید: چین چی لە دنیا دەوێت و ئەمەریکا چ گەرێکی لە چین ئاڵانوە ؟
عەلی کەریمی: کوردستان نیزامی پادشاھی یان ...؟!