وتار
با منداڵانی جاش و خیانەتکاران، با وابەستەکانی بنەماڵەکانی دەسەڵات نەبنە دادوەرمان
Thursday, 02.18.2021, 01:33 PM
کۆمەڵگای کوردی لەم ٣٠ ساڵەی دواییدا لەدوای ڕزگارکردنی بەشێك لە شارە کوردستانیەکان، پێناسەیەکی تر بۆ باشەو خراپە، تاوانبارو قوربانی دەکاتەوە. ئەمەش مۆدێلی سەردەمی پێدەڵێن. بۆنمونە؛لەدوای جەنگی جیهانی دووهەمەوە، پاش رزگاركڕدنی شارو وڵاتەكانی ئەوروپا لەدەست نازیەکانی ئەڵمانیا یەكەم هەنگاوێك کە ئازادیخوازانی ناو كۆمەڵگا گرتیانە بەر ئەوەبو كە؛ شۆرشگێرەكان بە پاڵپشتیوانی هەستو ڕۆحی خەڵك كەوتنە پاکتاو كردنی جاشەكان. ئەم پاکتاوکردنە بووه سەرەتایەکی نوێ لە مێژوی پێناسەكردن و هەڵسەنگاندنەوەی بەهای باشەو خراپە لەناو کۆمەڵگا ئەوروپیەکان؛ دیاریکڕدنی جیاوازی بەهاکان وەک جیاوازی لەنێوان رەشو سپی، شورشگێرو جاش، خائین و دڵسۆز، بەها بۆ ڕابردو بەها بەرەو دوا رۆژ. لەهەمان کاتدا وانەوەرگرتن لەو رۆژە و مڕۆڤ ئاگادار کرایەوە چیتر ئاگاداری مامەڵەی خۆی بێت بۆ دوارۆژو داهاتووی مێژوو. لەم چەند رۆژەدا لە باڵەخانی دادگای شارەکەمان ''لۆڤن'' لە بەلجیکا، یادگاری لە ڕێگای مۆزەخانەیەک کرایەوە کە چۆن لەساڵی ۱۹٤٤ شۆرشگێرەكانی شاری لۆڤن بە ٥٠٠ چەکدارانی ئەو سەردەمەی ڕێخستنەکانی ناوشار دژ بە داگیڕکەرە نازیەکان خەباتیان دەکرد، بەچەكە وە چونە سەر دادگای لۆڤن و پەلاماری دادگایان دا. داوایان لە داواکاری گشتی کرد کە تەواوی جاشەکانی ناوشار بەگشتی و یەكبەیەكی ئەو خیانەتکارانەیان بەزبڕی چەک ڕاکێشآی دادگا کرد و داوایان لە داواکاری گشتی کرد بە زوترین کات بەسزای یاسایی خیانەتکاریان بگەیەنن. (لویس بروکسل ) بەرپرسی رێخستنەکانی ناو شاری لۆڤن بوو. بە زەبرو قارەمانێتی ئەو تێکۆشەرانەی ڕێکخستە نهێنیەکانی سەردەمە سەختەکان توانرا دادگا بخڕێتە کارو تەواوی جاشەکان بە سزای خۆیان بگەیەنن. ئەمڕۆش وەک وەفایەک تەواوی دادگا ڕیزو ستایشیان دانا بۆ ئەم رۆژە لەگەڵ ئەوەشدا بە زبڕو زۆری چەکدارانی رێخستنەکان دادگا ناچار کرا کە لێکۆڵینەوە و دادگایی و سزادانیان ئەنجام بدات و نکۆڵیان لە ڕەوایی داواکاریەکان نەکرد و رێزگرتن لە بەهای شوڕشگێڕی ڕاستگۆیانەیان گرت.
لە هەرێمەکەی ئێمەدا کە زۆر لە پێسمەرگە و ڕێکخستنە دێرینەکان لە خەونی ئەوەدا بون وڵاتێکی نمونەیی دیموکرات و یاسا سەردوەر لە ناوچەکەدا بنیاتبنێن و دەسەڵاتەکان لەیەکتری جیابکەنەوە. رۆلی دادگاکان بەرز و شکۆمەند بیت. دڵسۆزان و تێکۆشەران پاداش بکرێن و جاش و خیانەتکاران دادگایی و سزا بدرێن. مەخابن خەون و هیواکان بونە بڵقی سەرئاو و لەو رۆژەوەی چەکداراەکانی پارتەکان هاتنە شارەکانەوە ئەو خەونانەیان لەناو برد و ئەو هیوایانە مردار بونەوە. پشتیان کردە دڵسۆزان و ڕویان کردە جاش و موستەشارەکان. بەرپرسانی هەرێم بەناوی قوربانیانەوە وتیان: ئەی جاشو موستەشاران ئێوە ئومڕۆوە یەکسانن لەگەڵ قوربانیان و تیکۆشەرانی ڕۆژە سەختەکان، ئێوە نەک تەنها سزا نادرێن بەڵکو پاداشتیشتان دەدەینەوە و خانەنشنیشتان پیدەبەخشین. ئێوە لە سەرجەم دەزگا و بنەکەکانی حیزب و دەسەڵاتدا باڵا دەست دەکەین. ئەمە یەکەم هانگاو بوو بەرەو هەڵگێڕانەوەی بەهاکای کۆمەڵگا و بێنرخکردنی خوێنی قوربانیان و گیانفیدایی شەهیدان و خەباتی بوێران و لەو رۆژەوە دەستی پێکرد. لەو رۆژەوە بە هەزارەها جاش بۆتە خەباتکەری رۆژانی سەخت ، خەباتگێری بێ بەهاکرا، تەواوی کۆمەڵگاش سەرلێشێواوە و نازانن چۆن بروانە بەهاکان. نازانن کێ جێگای رێزو کێ جێگای قێزە . بەهەزارا ن خانەنشینی خەباتکارانی رۆژانی خەبات وەردەگرن و لەپاڵیدا خەباتکارانی ڕاستەقینە بێبەها لە خۆیان دەڕوانن. سەروبنکردنی بەهاکانی کۆمەڵەگای کوردی وای لێهاتوە، باشە بۆتە خراپە و خراپەش بۆتە باشە، خەباتکەر بۆتە بی بەها و تاوانبار بۆتە خەباتکەری بەبەها، تاوانبار بۆتە خەباتکەر، خەباتکەر بۆتە تڕسنوک و خۆشارەوە. تاوانبار بۆتە بەرپرس و سیاسی و وڵات بەڕێوە دەبات، قوربانیان لە زیندانەکاندا دادەرزێنرێن، ماف خۆراو دەکوژرێت و تاوانباریش ئازاد بەبەرچاومان دین و دەچن. چالاکوان هوتافکەر هاوارکەرەکانی نان و ئازادی ماف خۆراوان دەبنە بێ رەوشت و ئاژاوەچی و تیرۆریست، دزو زاڵم و تاوانبارو ساختەچی بەناو سیاسی دەبنە بە رەوشتی پلەی بەرز. بەوەش ناوەستێتەوە؛ منداڵانی جاش و خۆفرۆشان دەبنە سیاسی وەک دیندار زێباری کوری ئەرشەد زێباری جاش لە مەنبەری میدیاکانەوە نۆێنەری مافی مرۆڤە و، ماف خۆراوانی وەک شیروان شیروانی و هاورێکانی تاوانبار دەکات بە تاوانی بێ بنەما و هەڵبەستراو، لە کاتێکدا بەرگری لە ئازادی و مافی خەڵك و هەژاران دەکات. منداڵانی جاش لە نمونەی (هەریوان مستەفا) کە باوکی نمونەیەکی زیندوی جاشێتی و خۆفرۆشی بادینان بووە دەبنە دادوەر لە ڕق و کینەو سایکۆلوجیای جاشایەتیان بڕیاری بێویژدانی ساڵانیکی دورودرێژ زیندانی بەسەر شێروان شێروانی و هاوڕێیانی و ستەم لێکراوان و هەژاران دەردت.
کاتێك سیستەمێکی بێسیستەم و هاوکاری خیانەتکاران و ناڕەوایی کۆمەڵگای کوردی بەڕەو ژیرپێخستنی بەهاکان دەبات، دوبارە پێویستی شورشێکی نوێ بۆ زیندوکردنەوەی سەرلەنوێی بەهاکان سەرهەڵدەدات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
بابەتی تر
دلێر محەمەد نوری: حوکمی دادپەروەر یان قەرەقوش؟!
لوقمان مستەفا ساڵح: دەسەڵاتی دادوەری..!!
عەزیز ڕەئوف: بێدەنگیو تەور وەشێنێک لەپایتەخت
یوسف عوسمان عەزیز: زرار ھەرکی و عەواد بەندەر
هیوا جەوهەر عومەر: پارتی بۆ جیهانی سەلماند هیزێکی چەوسێنەری نا دیموکراسیە لە کوردستان
لەخەو هەستە... تورک تا قیامەت لەدژی کورد دەجەنگێت.
محەمەد عەلی: بیرخستەوەیەک و دو پرسیار
د. سەردار عەزیز: بایدن و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەتا ئێستا!
د. سەردار عەزیز: وەڵامی چەند پرسیارێک دەربارەی ڕۆشنبیر
بەیار عومەر عەبدوڵا: بازرگانەکانی جەنگ