وتار
زەنگە مەترسیدارەكەی گەرانەوەی بەعس لێدرا
Saturday, 02.20.2021, 03:48 PM
ماوەی چەند رۆژێكە كەناڵی عەربیە سەربە وڵاتی سعودیە رەغد سەدام حوسینی هێناوەتە پێشەوە، رۆژانە بەشێك لەو چاوپێكەوتنەی پەخش ئەكات هەر جارو بابەتێك ئەورژێنێت. لێتان تێك نەچێت لە ڕوی یاساییەوە مناڵەكانی سەدام هیچ داوایەكی یاسایی نیە لەسەریان لە لایەن عێراق و ئەمریكاشەوە، بۆیە ئەتوانێت بەشداری پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بێت.
ئەوەی لام سەیرە لەبەشی سێیەم پێشكەشكارەكە ئەڵێ پێشبینی ئەكەین بگەرێیتەوە بەغدا واتە بۆ سەر دەسەڵاتی عێراق، رەغد وڵامی دایەوە وتی پێشبینی نیە بەڵكو دڵنیام ئەگرێمەوە. ئەمە ئەوەمان پێ ئەڵێ كە وڵاتانی كەنداو و ئەمریكا گەیشتونەتە باوەڕی تەواو تەنها بە سەرۆكێكی عەرەبی سونە كۆنتڕۆڵی عێراق ئەكرێ. لە یادتان نەچێ لەدامەزراندی وڵاتی عێراقەوە هەر عەرەبی سونە حوكمی عێراقیان كردوە، شیعە یەكەم جارێتی حوكمرانی عێراق ئەكات. بەداخەوە سامانی وڵات و سیاسەتی تەسلیمی ئێرانی كردوە هێزی چەكداری دروست كردوە وەك حەشدی شەعبی لەجێی ئێران شەڕی بەرژەوەندیەكانی ئێران ئەكات لەم ناوچەیە دژی ئەم وڵاتانەی ناومان هێنا. خاڵێكی تر حزبی بەعس و رەغد كچی سەدام بەفەرمی داوای لێبوردنی لە كوێت و وڵاتانی كەنەدا كرد، بۆ داگیركردنی وڵاتی كوێت و كوژرانی خەڵكی كوێت كە بەشەهید ناویانی برد. بەڵام بەداخەوە تا ئێستا داوای لێبوردنیان لە كورد نەكردوە لەبری ئەو نەهامەتیەی بەسەر نەتەوەكەمانیان هێنا وەك ئەنفال و زیندە بەچاڵ كردنی ژن و مناڵی ئێمە، كەچی بەیەك وشەش باسی كوردی نەكردووە، نەبەعسیش داوای لێبوردنی كرد بەڵكو هەموو تاوانەكانی كردۆتە ملی ئێران واتە هەر كاتێك ئەمانە هاتنەوە سەر دەسەڵات هەر ئەو بەعسەی جارانن بۆ كورد .
ئەوەی لای تاكی كورد ڕون و ئاشكرایە چەندەها كۆبونەوەی بەعس لە كوردستان ئەنجامدراوە بە تایبەت لە هەولێر، چەند جارێكیش لە ئوردن و وڵاتانی تر پارتی بەشداری كۆبونەوەكانی بەعسی كردوە. ئەبێ تاكی كورد ئەوە بزانێ عەرەبی سونە ترسناكترە لە عەرەبی شیعە لەبەر دوو هۆكار یەك؛ سنوری ئیداریمان بە یەكەوەیە واتە هەرچی زەوی ئەو سەردمانەی حوكمرانی سەدام هەموی ئەگەرێنەوە بۆ عەرەب. سونە ئێستا لەدەسەڵات نین توانیویانە زۆربەی زەویەكانی كورد كێشەی بۆ دروست بكەن. دوو؛ عەرەبی سونە كە دەسەڵات بون بەردوام نەیارەكانی خۆیان كوشتوە و ماڵ موڵكیان داگیر كردوە، نمونەش حزبی بەعس و داعش و ئێستاش دەسەڵاتی راكان جبوری، بۆیە هەر شیعە باشترە بۆ كورد. كێشەی كورد ئەوەیە بێ ئاگایە لەم سیاسەتەی عەربی سونە تازە بە تازە كەوتوەتە زیندانی كردنی رۆژنامەنوس و خەڵكی بێ تاوان تا خەڵك دەم كوت بكەن، ئەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان تۆ دەسەڵاتی زۆرینەی لەم ناوچە دابراوانە كە تەماسن لەگەڵ عەربی سونە، بەرنامەت چیە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەم پیلانەی بەعس؟ فریای ئەم ناوچانە نەكەون بەعس داگیری ئەكاتەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
بابەتی تر
حاکم شێخ لەتیف: چەند وەڵام و رونکردنەوەیەک سەبارەت بە کەیسی حوکمدراوانی بەناھەقی بادینان
هەڤاڵ ئاکۆ: تۆمەت و سیناریۆكانی پارتی
نیاز نهجمهدین: مەگری كەسەكەم، شانازیی بكە
ئاشتی برایم ئەفەندی: دەستگیرکراوانی هەولێر و بادینان و "سەرایەی ئەولیای دەم"!
حاکم رزگار: 40 ساڵە لەدەزگای دادوەریدا کاردەکەم، دۆخی دادوەری لە ئێستا خراپتر نەبوە
سۆزان سەعید: با منداڵانی جاش و خیانەتکاران، با وابەستەکانی بنەماڵەکانی دەسەڵات نەبنە دادوەرمان
دلێر محەمەد نوری: حوکمی دادپەروەر یان قەرەقوش؟!
لوقمان مستەفا ساڵح: دەسەڵاتی دادوەری..!!
عەزیز ڕەئوف: بێدەنگیو تەور وەشێنێک لەپایتەخت
یوسف عوسمان عەزیز: زرار ھەرکی و عەواد بەندەر