هەواڵ
دەستوەردان لە دەسەڵاتی دادوەری بە کردار
Saturday, 02.20.2021, 04:48 PM
(وەرگرتنی لە فەیسبوکی پەرلەمەنتار شایان عەسکەری)
ڕۆژی دووەمی دادگایی کردن، دانە دانە دەسگیرکراوەکان دەھێنرانە ھۆڵی دادبینی و ئیفادەیان لێ وەردەگیرا، دوای ئەوەی لێپرسینەوە لە شێروان شێروانی تەواو بوو، سەرۆکی دادگا ووتی شڤان سەعید ( شڤان بەڕوشکی)بانگ کەن و بیھێنن بۆ ئێرە, لەو کاتەدا یەکێک لەوانەی نوێنەرایەتی ئاسایشیان دەکرد و لە ڕیزی ئێمە دانیشتبوو بە ئاسایشەکانی ووت خێرا شێروان شێروانی ببەنە دەرەوە،بێ ئەوەی مۆڵەت لە سەرۆکی دادگا وەرگرێت.
شڤان بەڕوشکیان ھێنا، دادوەر پرسیاری ئاڕاستە دەکرد و ئەویش وەڵامی دەدایەوە لە ناو قسەکانی ناوی شێروان شێروانی ھێنا کە سەیری دەوروبەری خۆی کرد شێروانی لێ نەبوو، بەسەرسوڕمانەوە ووتی ئەوە شێروان چی لێ ھات؟!
سەرۆکی دادگاش بەسەرسوڕمانەوە پرسی شێروانی لێ نیە؟ کێ شێروانی بردە دەرەوە؟ پاشان ڕووی کردە نوێنەرەکانی ئاسایش و ووتی:ئەمە کوفرە، خۆ گەر بیبەنە شوێنێک بەتەنیا قەیناکە بەڵام چۆن دەبێت تێکەڵی دەسگیرکراوەکانی تر بکرێتەوە! خەریکە ھەمووی کاری دادوەر دەکەن!
ئەوەی ئەو کارەی کردبوو سەری خۆی ھەڵنەبڕی و وەڵامی سەرۆکی دادگای نەدایەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
گۆران هەلەبجەیی: پارتی بەعسیە تاوانبارەکان داڵدە دەدات بە نموونەی "سعدون صبری"
گۆران هەلەبجەیی: ئایا بواری ساختەکاری لەهەڵبژاردنەکانی داهاتوودا ماوە؟
ئەیهان سەعید: کێ پێویستی بە پیشەییبوون و ئامۆژگاری یە ؟ وەڵامێک بۆ سەرۆکی حکومەت
دلێر ئاکرەیی: دوا هەواڵ سەبارەت بە سكاڵای بەرزکراو دژ بە بەرپرسانی هەرێم
زانکۆ ناصر احمد بگ: ڕیستۆرانت و قاوەخانە ٣ ملیۆن دۆلاریەکەی (( شاسوار عبدالواحید ))لە کالیفۆرنیا
بابەتی تر
زیندانیانی سزادراوی بادینان مانگرتنی خواردنیان ڕاگەیاند
ڕێکخراوێکی نزیك لە دەسەڵات داوای دڵۆڤانی و بەزەیی بۆ زیندانیانی دەڤەری بادینان دەکات
منافسەی جوت ئامۆزا
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان سزای زیندانیانی بادینان مەحکوم دەکات
سزای شەش ساڵ زیندانی بە بێ هیچ بەڵگەو شایەتیەك بۆ زیندانیانی بادینان
کۆنگرەی دەنگە ناڕازییەکان لەسەر ئازادی بیروڕا ڕاپۆرتێک ئاراستەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان دەکات
سەرۆکى حکومەت بێ بەڵگەیەکى پشتئەستورى دادگا گیراوانى بادینان و هەولێر بە سیخوڕو تێکدەر تۆمەتباردەکات
ئۆپراسیۆنەکەى چیاى گارە بە هەماهەنگى هەولێر و بەغداد ئەنجامدراوە
سەروەریی هەرێم لەبەردەم چەكوشی دادوەری لەندەندا
بەهادین یوسف: بەهادین یوسف: دوو هەزار پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان