لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

كونسڵخانەی ئەمەریکا هانی ڕۆژنامەنوسان دەدات بێ کۆتوبەند کارەکانیان ئەنجام بدەن

Tuesday, 02.23.2021, 02:01 PM



ئەمرۆ 23/02.2021 خولێكی ڕاهێنان لەچوارچێوەی پرۆگرامی راهێنانی رۆژنامەنوسی پێكهاتەكان، لەشاری سلێمانی بەرێوەدەچێت ، كونسڵخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەهەولێر پشتیوانی خۆی بۆ کارەکانی ڕۆژنامەنوسان دەردەبڕێت و هانی ڕۆژنامەنوسان دەدات کە بە بێ کۆتوبەند و ترس کارەکانیان ئەنجام بدەن. سەرۆكی بەشی كاروباری گشتی لەكونسڵخانەی ئەمریكا  ، ئێرن شیمەڵ لەهەولێر وەکو پشتیوانیەك بۆ کاری ڕۆژنامەوانی لە هەرێمی کوردستان ، لە باسی ئەم کارەدا ڕایگەیاند:  ''ئەم راهێنانە نمونەیەكی ترە لەنیشاندانی پابەندییەكانمان بەرامبەر پێكهاتەكان و مافەكانیان هەروەها پابەندبوونی بێ چەندوچومان بۆ رۆژنامەنوسان و راگەیاندنی ئازاد." "وەکو كونسڵخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەردەوام شانبەشانی رۆژنامەنوسان كاردەكەین بۆ دڵنیابون لەوەی كە بتوانن بەبێ كۆتوبەند یاخود ترس لەتۆڵەلێسەندنەوە، كارەكانیان بكەن".


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟