هەواڵ
فرمێسکی تیمساح مەڕێژن!
Tuesday, 02.23.2021, 07:22 PM
لە کاتێکدا کە تەواوی خەڵکی خاوەن ویژدان و دەنگە ئازادەکان ناڕەزایی و توڕەیی خۆیان دەردەبڕن بەرامبەر پێشێلکاریەکانی دەڤەری زەرد و بنەماڵەی بارزانی و دادوەر و داواکارە گشتیە وابەستەکانیان. بە تایبەتی ئەنجامی دوا ناڕەواییان بەرامبەر ڕۆژنامە نوسان و چالاکوانانی دەڤەری بادینان کە بە نارەوا و بە بێ هیچ بەڵگەیەك سزای شەش ساڵ زیندانیان بە هەمان میتۆدی حیزبی بەعسی لەناوچو بەسەردا درا. دەبینین بەردەوام و بێشەرمانە بنەماڵەی تاڵەبانی و حیزبە تاوابارەکەیان کە باڵیکی تری ناو دەسەڵات و شەریکەکانی گەندەڵی و تاوانکاری زۆنەی زەردن کەوتونەتە مزایەدە و دەنگی خۆ بەرزکردنەوە، گوایە ئەوان بەرگریکەرن لە دەنگە ئازادەکان و لە زیندانیانی دەڤەری بادینان و مافەکانیان. یەکێتیە تاوانبار و هاوسانەکەی پارتی لەلایەك و بزوتنەوەی گۆڕانی وابەستە لە پێناوی چەند وەزارەتێکی بێکاریگەر لە لایەکی ترەوە، بەیاننامەی فەرمی نارەزایی یەك بەدوای یەکدا بڵاودەکەنەوە و مەلا بەختیار و قوباد و لاهور و .... هتد لە ڕێگای مزایەدەوە دەیانەوێ نرخ و بەها بەخۆیان بدەنەوە. عەمید شانازی ئیبراهیم ئەحمەد خۆی دەگەیەنێتە بادینان و باوەشی نەخوازراو بە منداڵانی چاوپڕ لە گریان و ستەمدیدەی زیندانیاندا دەکات و سیناریۆی مرۆڤدۆستی دەبینێت. نێچیر بارزانی سیخوری تورکیا و ئەدهەم بارزانی سەرشۆڕی ئێران و خیانەتکارانی پلە یەك لە پیناوی ململانێکانیان نارەزایی دەردەبڕن و وەك ڕەخنەگر خۆیان نمایش دەکەن. ململانێکانی نێوان پسمامەکان لە ڕێگای مزایەدە لەسەر زیندانیەکان گەشە پێدەدەن.
یەکێتی و بنەماڵەی تاڵەبانی و دارودەستەکەیان دەیانەوێت تاوانەکانی چەند مانگێك لەوە و بەری خۆیان بە بانگەواز و سیناریۆ چەواشەکاریەکانیان لە یادی خەڵکی تورە و ناڕازی بەرنەوە. ئەرکی هەمو خاوەن ویژدان و دەنگێکی ئازادە ڕۆژانە لە پاڵ تاوانەکانی پارتی و زۆنەی زەرد تاوانەکانی زۆنەی سەوزیش بەیاد بهێننەوە.
بەو بۆنەیەوە ئەم ڤیدیۆیەی تاوانەکانی زۆنی سەوز بڵاودەکەینەوە کە لە ماوەی ڕابوردودا، کۆنگرەی دەنگە ناڕازییەکان، هاوپیجی ڕاپۆرتێك بە زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی، لە بارەی خۆپیشاندانەکانی مانگی ۲٠۲٠/۱۲ و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ، شەهید و بریندارەکان و گرتن، ئامادەیکرد و لە کاتی خۆیدا گەیەنرایە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان، لەئەمەریکا، کەنەدا، ئەوروپا، کۆمیتەی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتوەکان، پەرلەمانی عێراق. بڕیاروایە بەردەوام بن لە ئاشکرا کردنی تاوانەکانی هەردو زۆنەی بارزانی و تاڵەبانی.
https://www.youtube.com/watch?v=_wfekYXIQcw&feature=youtu.be
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
بابەتی تر
حاکم شێخ لەتیف: تەواوی پشێلکاریە یاساییەکان لەپرۆسەی دادگاییکردنی رۆژنامەنوسانو چالاکوانانی بادینان
سەركۆنەی سەنتەری گۆلف بۆ مافەكانی مرۆڤ دژ بە بڕیاری زیندانیی پێنج چالاكوان و رۆژنامەنووسی بادینان
كونسڵخانەی ئەمەریکا هانی ڕۆژنامەنوسان دەدات بێ کۆتوبەند کارەکانیان ئەنجام بدەن
بانگەوازی گردبونەوەیەکی جەماوەری لە سلیمانی
دەقی بڕیاری سزای زیندانیکردنی چالاکوانانی بادینان
دوا بڵاوکراوەکانی تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی (٢/٢/٢٠٢١ - ٢١/٢/٢٠٢١)
عەلی حەمە ساڵح: وەڵامێک بۆ دیندار زێبازی
ماڵپەرە سێبەریەکانی سەر بە پارتی گلەییە سەرکزیەکانیش پەلامار دەدەن
دەستوەردان لە دەسەڵاتی دادوەری بە کردار
زیندانیانی سزادراوی بادینان مانگرتنی خواردنیان ڕاگەیاند