هەواڵ
دیندار زێباری، بروانامە و تێزی دکتۆرا گومانلێکراوەکەی
Tuesday, 02.23.2021, 08:11 PM
پاش درۆ و تومەتبار کردنیێکی زۆری چالاکوانانی بادینان و هەولێر لەلایەن دیندار زێباریەوە، کۆمەڵێک چالاکوان هەستان بە بەدواچونی زانیاری سەبارەت بە خوێندنی باڵای ناوبراو. لە ڕێگای پەیوەندی بە زانکوی Westminster کە گوایە دیندار زێباری تیایدا بڕوانامەی ماجیستێرو دکتۆرای تیا هێناوە.
دوا ئەنجام زانکۆی Westminste ی بەریتانیا دوپاتی کردەوە بەوەی ئەم کەسە لای ئەوان نەیخوێندوە و بڕوانامەی ماجیستێری نەهێناوە. لەرێگای کەسانی نزیک بە دیندار خۆی پێمان گەشتوە کە دیندار زێباری تەنها بڕوانامەی زانکۆیەکی کوردستانی هەبووە کە لە ئاستی ماجستەردا نەبووە لە ئیراق و لە دەرەوەی وڵات ماجستێری تەواو نەکردوە. بە پیێ زانیاریەکانمان بە بێ هەبونی بڕانامەی ماجستەر هەرگیز نوسینی تێزی دکتۆرا پەسەند کراو نیە. پاشا بەدواداچونێکی زۆر ئاڵ و گۆرینەوەی پەیوەندی بە بەڕیوەبەرایەتی زانکۆی وێست مینستەر توانرا بگەینە ئەو ئەنجامەی کە لە ئاستی خوێندنی ماجستەر زانکۆی وێست مینستەر بێئاگایە لە تۆماربونی دینادار زێباری وەك ئەوەی لە وەڵامی ئەم ئیمایلەدا ڕایانگەیانددووە (دەقی ئیمایلی نێردراو بۆ
زانکۆی وێست مینستەر ) و (دەقی وەڵامی زانکۆی ناوبراو).
نامە بۆ زانکۆی وێست مینستەر
بەڕێز بەشی کاروباری خوێندکاران،
بەم نوسینە دەمانەوێ داوا لە بەڕێزتان بکەین کە
دڵنیامان بکەنەوە لە بڕوانامەی خوێندنی کارخوازێک
کە بڕیارە ببێتە کارمەندمان. ئەو کارخوازە دەڵی کە
بڕوانامەی ماستەری لە زانکۆکەی بەڕێزتان بەدەستهێناوە.
ناو: دیندار فەرزەندە زوبەیر
زۆر سوپاسی هاوکارییەکانتان دەکەین لەم بارەیەوە.
دڵسۆزتان .....
وەڵامی زانکۆ؛
بەڕێز.....
ڕەنگە ئارەزوو بکەن کە دووبارە زانیاریەکانی ئەو کارخوازە
بنێرنەوە بۆ دڵنیایی زیاتر چونکە لەسەر بنەمای ئەو زانیاریانەی
پێشکەشتان کردووە، هیچ تومارێکمان بەدەست نەکەوتووە.
لەگەڵ ڕێزدا
جوانە ویسنیوسکا
کارمەندی کاروباری خوێندکاران
کارگێڕی ناوەندی تومار
زانکۆی وێست مینیستەر
تێزی دکتۆرای دیندار زێباری لەبەشی فەلسەفە لە زانکۆی وێست منستەر وەرگیراوە. پاش ئەوەی لەلایەن چەند کەسانێکی ئەکادیمی لە بواری فەلسەفە خوێندرایەوە و لە ناوەرۆکی تێزەکە بە گشتی ئاشنا بون، ئەوەیان بۆ دەرکەوت کە ئەو تێزەی ناوبراو کە لە بەشی فەلسەفە نوسیویەتی، تەنها بەیەک بیرۆکە و ڕستەیەکیش پەیوەندی بە فەلسەفەوە نییەو هیچ سەرچاوەیەکی فەلسەفی تیادا بەکارنەهێناوە و دەسنیشان نەکراوە لە بەشی (بیبلیۆگرافی سەرچاوەکان). جگە لەمەش لەروی ناوەرۆک و نوسینی ئەکادمیش زۆر لاوازە وهیچ بەهایەکی ئەکادمی نییە.
تێزەکەی دیندار زێباری سەبارەت بە ناوچە پارێزراوەکانی ئێراقە کە ڕێگەنەدراو بو بۆ ڕژێمی بەعس فرۆکە بەسەریدا بفرێت بە ناوی'' The Kurdish Safe Haven in Iraq'' لە سەدا ٨٠ بۆ ٩٠ ناوەرۆکی تێزەکەی باس لە جەنگی ئیراق و ئێران، کێشەی بەرزانی و رژێمی بەعس، دەکات،کە زۆربەی خەڵکانی ئاسایی کوردستان بەئاگان لێی . لە کۆتایی تێزەکەی هیچ دوائەنجامێکی کۆنکرێتی و ئەکادیمی بونی نییە.
سەبارەت بەم تێزە گومانێکی زۆر لای چالاکوانانی کورد و کەسانی ئەکادیمی کورد لە تاراوگە دروستبووە و بۆتە جێگای پرسیار. بەو هۆیەوە کە ئەم تێزە نائەکادیمی و لە هەمانکاتدا ناپەیوەستە بە بواری فەلسەفەوە، لە چ ڕێگایەك و لەسەر چ بنەمایەك پەسەند کراوە و بڕاونامەی دکتۆرا بە دیندار زێباری بەخشراوە. هەربۆیە بۆ بەدەستهێنانی ئەو وەڵامانە پەیوەندنی بە چەندین پرۆفیسۆری بواری فەلسەفە کراوە لە زانکۆ جیاوازەکانی ئەوروپا. ئەو دو پرۆفیسۆرەی کە ئەرکی سەرپەرشتیکار(supervisor) یان بینیوە، بریتین لە (پرۆفیسۆر جۆن فلۆد و پرۆفیسۆر پێنی گرین ). هەنگاوی داهاتو بە ئارستەی سکاڵا لەو پرۆفیسۆرانە دەبێت بە شێوەیەکی فەرمی لە زانکۆی Westminster بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەو پرۆفیسۆرە بەرپرسانە و دوبارە چاوخشاندنەوە و لێتوێژینەوەی نوێ سەبارەت بە تێزی دکتۆراکەی دیندار زێباری.
لەسەر بنەمای ئەم ڕاستیانە و تێزە گوماناویەکەی چالاکوانان لە دیندار زێباری بە گومانن کە لە ڕێگای ؛ ساختەکاری و درۆزنی و تەزویر چێتیەوە ئەو تێزەی تێپەڕاندبێت! شایانی باسە ئەو دوو پرۆفیسۆرەی کە پەیوەستن بە سەرپەرشتی و بەشداری لە دانیشتنی بەرگری تێزی دکتۆراکەی زێباری کەسانێکن کە بە دۆستی کورد ناسراون و سۆزیان بۆ کێشەی کوردی هەیە. گوماندەکرێت کە دیندار زێباری لەو ڕێگایەوە خستبێتنیە ژێر کاریگەریەوە . لە کاتێکدا ئەوە لە کەسانی ئەکادیمی پەسەند ناکرێت و بەرپرس دەبن لە ئەنجامی کارەکانیان. لەم کاتەدا ئەم کۆمەڵە چالاکوان و ئەکادیمیانە کار لەسەر ئەوە دەکەن کە بەدواداچون بکەنەوە بۆ بە ئاگابون لە تەزویر و درۆی بروانامەکانی دیندار زێباری، کە لەهەمان کاتدا بەبێ بڕوانامەی ماجستەر ڕێگەی پێدراوە بۆ نوسینی تێزی دکتۆرا و بڕوانامەی دوکتۆرایان داوەتێ. دوائەنجام تەواوی ئەم کەیسە وەکو راپۆرتێك دەدرێتە میدیاکان و بەردەم رای گشتی.
شایانی باسە وەك ئەوەی زانیاریمان سەبارەت بە دیندار زێباری لە قوتابیانی کۆلێژی ماف لە زانکۆی سەلاحەدین پێگەیشتووە. ناوبراو یەکێك بووە لە قوتابیە کەمتەرخەم و بێتواناکانی کۆلێژەکە و لە ڕێگای واستە و تەنانەت هەرەشەکاریەوە لە مامۆستایانی ، کۆلێژی مافی تەواو کردووە . کاتێك مامۆستایانی کۆلێژەکەیان زانیاریان پێگەیشتووە کە زێباری بڕوانامەی ماجستەر و دکتۆرای لە بەریتانیا بەدەست هێناوە، جێگای شۆك و تێڕامان بووە بۆیان.
(بۆ بەدەستهێنانی تێزی دکتۆرای دیندار زێباری پەیوەندی بە تەڤدا پرێسەوە بکەن)
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
بابەتی تر
تەڤدا پرێس: فرمێسکی تیمساح مەڕێژن!
حاکم شێخ لەتیف: تەواوی پشێلکاریە یاساییەکان لەپرۆسەی دادگاییکردنی رۆژنامەنوسانو چالاکوانانی بادینان
سەركۆنەی سەنتەری گۆلف بۆ مافەكانی مرۆڤ دژ بە بڕیاری زیندانیی پێنج چالاكوان و رۆژنامەنووسی بادینان
كونسڵخانەی ئەمەریکا هانی ڕۆژنامەنوسان دەدات بێ کۆتوبەند کارەکانیان ئەنجام بدەن
بانگەوازی گردبونەوەیەکی جەماوەری لە سلیمانی
دەقی بڕیاری سزای زیندانیکردنی چالاکوانانی بادینان
دوا بڵاوکراوەکانی تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی (٢/٢/٢٠٢١ - ٢١/٢/٢٠٢١)
عەلی حەمە ساڵح: وەڵامێک بۆ دیندار زێبازی
ماڵپەرە سێبەریەکانی سەر بە پارتی گلەییە سەرکزیەکانیش پەلامار دەدەن
دەستوەردان لە دەسەڵاتی دادوەری بە کردار