هەواڵ
حزبوڵای عێراق بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی هەڕەشە له كازمی ده‌كات
Saturday, 08.01.2020, 01:16 PM
ئه‌بو عه‌لی عه‌سكه‌ری، به‌رپرسی ئه‌منی میلیشیاكانی كه‌تائیبی حیزبوڵای عێراق له‌تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی رایگه‌یاندوه، " جه‌ژنی ئێمه كاتێك ده‌بێت كه به‌گوێره‌ی قه‌باره‌ی جه‌ژنه‌كه كاریگه‌ری هه‌بێت، دڵنیابین له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس و کوژراوەکانی شاری قائیم".
ئه‌بو عه‌لی عه‌سكه‌ری به‌رپرسی ئه‌منی كه‌تائیبی حزبوڵای عێراق، 31.01.2020 ، هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە تۆڵه له‌و كه‌سانه بكه‌نه‌وه كه له‌كوشتنی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی پێشوی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی بەشدار بون و دەڵیت: "دوباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه، به‌شداربوانی ناوخۆی عێراق له‌سه‌ره‌تاشدا "كازمی غه‌در" و هه‌ر كه‌سێك له هه‌ر پله‌و پایه‌یه‌كدا بێت و به‌شداربوبێت له‌كارئاسانیكردن له‌و تاوانه مێژوییه بێ به‌ری نابێت له‌سزا و به‌پێی كات تۆڵه‌ی لێده‌كه‌ینه‌وه".
لە بەرواری 3-1-2020 ، له‌ئه‌نجامی
بۆردومانێكی فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا لە به‌غدا، قاسم سوله‌یمانی
فه‌رمانده‌ی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و نۆ له هاوكاره‌كانیان كوژران.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس