وتار
مافی هەموو هاوڵاتییەکە کە ڕەخنە لەداواکاری گشتی و سیستەمی داد بگرێت
Thursday, 02.25.2021, 01:02 PM
داواکاری گشتی نوێنەری تاك و کۆمەڵگایە لە دادگاکان. رۆڵێکی پراکتیکی و رەمزی هەیە. پێویستە لەکاتی لێکۆڵینەوە بێلایەن و سەربەخۆ بێت.
بە مانای تاوانبارکردن و بێتاوانبارکردن(الاتهام و البرائة) à charge décharge مانای ئەگەر کەسێك کەسێکی تری تاوانبارکرد بە ناڕەوا ئەوسا پێویستە داواکاری گشتی و دادوەری لێکۆڵینەوە لێکۆڵینەوە بکەن بۆ سەلماندنی ئەوەی کە ئایا ئەو کەسە تاوانبارە یان بێتاوان؟
پارێزەرانی و یاساناسان و داوەری گشتی نزیك لە پارتەکانی دەسەڵات سەبارەت بە رای کۆمەڵگا دەڵێن؛ ''کەسانێك کە لە یاساکان بەئاگانین، مافی ئەوەیان نیە دەستێوەردان بکەن و ڕەخنە لە بڕیارەکانی دادگا بگرن.'' وا پێدەچێت کە ئەو بە ناو یاساناسانە هێشتا لە فەرهەنگی بەگرنگ گرتنی کۆمەڵگا و رای خۆسەپاندن بەسەریاندا ڕزگار نەبوبن!
ئەگەر بەهۆشیاریەوە بڕوانینە یاسا بنەماییەکان کەمەخابن لە پەرتوکی کۆلێژی یاسایاندا بە بەرچاوییاندا تێپەریووە، نەیانتوانیوە یان نەیانویستووە لەسەر بنەما سەرەکیەکان ڕابوەستن، کە داواکارە بە بێلایەنانە پیشەکەیان ئەنجام بدەن و پرنسیپە مرۆڤایەتی و بەهاکانی کۆمەڵگاکەیان لەبەرچاوبگرن. یان بێئاگان لە تاقیکردنەوەکانی وڵاتانی تری دونیا لەو بوارانەدا؛ لە وڵاتانی ئەنجلۆ زاکسن و لە زۆربەی وڵاتانی دیموکراسی و شارستانی سیستەمی یاسایی لە کەیسە گەورەکاندا وەک کوشتن و هەوڵی کوشتن لەلایەن ''جوری'' یەوە واتە ئەندامانی سوێندخواردوی کۆمەڵگا بڕیاری سزادان دەدرێت. کە بریتین لە ١٢ کەس، کەسانی ئاسایین و تەنها خاوەندی بیرو مێشکی ئاسایین و لە سەرو تەمەنی ١٨ ساڵن.
ئایا بۆچی ئەمانە دەهێنرێنە دادگاکان و دەبنە بڕیاردەر لەبری دادوەر؟ وەلامی تەنها و تەنها ئەوەیە کە ئەمانە ڕۆڵی نوێنەرانی کۆمەڵگاکەیان دەبینن. ئەوان وەك نوێنەری خەڵك بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك بە کەیسەکە و سەرجەم لایەنەکانی و لێکۆڵینەوەکان و هەلومەرجەکانی روداوەکان بە ئاگا دەکرین و ئەوسا لە داگاکاندا بڕیاردەری سزاکە دەبن.
سەرەتا ئەوانن کە بە زۆربەی دەنگ بڕیاردەدەن کە گومانلێکراو یان تاوانبارکراو، تاوانبارە یان نا. لە قۆناغی دوهەمدا ئەم بڕیارەی ئەمان سەرنجەکانی دادوەر و داواکاری گشتی دەخرێتە ڕو کە دەبێت چەند و چ سزایەك بدرێن و ئەگەرەکانیان بۆ شیدەکرێتەوە کە لە چوارچێوەی یاساکاندان. دوا قۆناغ ئەندازە و شێوازی سزاکە لەلایەن (جوری) یەوە دیاری دەکرێت. ئەوەش پاش ئەوەی دادوەر بۆیان شی دەکاتەوە کە دەتوانن لەچوارچێوەی یاسادا چەند سزابدەن.
لە وڵاتانی دیموکراسی ڕای گشتی گرنگی زۆر و فشارێکی زۆری هەیە بۆ تەواوی کەیسەکان کە کاریگەری ڕای گشتیان لەسەرە. بۆ نمونە، کەیسی گەورە لە دادگای تاوانە قورسەکان، گرنگیەکی گەورە دەدرێت بەوەی کە ئەو تاوانبارەی سزادراوە کەی و لە ژێر چ هەلومەرجێکدا بگەڕێتەوە ناو کۆمەڵگا.
یاساو سزادان دەبێت پر بەپێستی هەست و سۆزو نەریتی کۆمەڵگاکە بێت، نە کەمو نە زیاد. ئەم بوارە بەجۆرێك جێگای گرنگیپێدانە کە دەزگای داواکاری گشتی لە ولاتانی پێشکەوت و دیموکراسی، بەشی لێکوڵێنەوەی تایبەتیان هەیە سەبارەت بە رای پەیوەست بە کۆمەڵگاوە، کە هەمیشە پشکنینی سەرنج و تێروانینەکانی کۆمەڵگا دەکەن بۆ تاوانە جیاوازەکان و سزا جیاوازەکان. تەواوی ئەم کارانەش بەو مەبەستەیە کە دادگا و بڕیارەکان لە کۆمەڵگادا پەسەندکراو بێت و هاوڵاتیان هەست بە دڵنیایی و ڕەوایی بڕیارەکانی دادگا بکەن و بە تاکەکانی کۆمەڵگا نامۆ نەبن. لە هەمانکاتدا دڵنیابن لە ژیانی ڕۆژانەیان کە دادگاکان پارێزەریانن نەك بەشدار و ئاسانکارن لە پێشێلکردنی مافەکانیان.
ئەو دەربڕینانە کە پێشاندەری خۆسەپێنی و پشتیوانی پێشێلکردنی مافەکانە، کە گوایە بۆیان نییە ڕەخنە لە دەزگاکەیان بگرن، ئەمە خۆی لەخۆیدا دوبارە دەبێتەوە جێگای ڕەخنەی توندتر بەرامبەریان.
ئەم گوایە یاساناس و دەزگایانە ئاگادار نین لە ڕوانگەی کۆمەڵگا و یاسایی ؛ دادگاکان و کۆمەڵگا گڕێبەستەی هەمیشەییان هەیە، کە بەڵێنی ڕەواییی ئەرکی ئەخلاقی و ناوەرۆکی گڕێبەستەکەیانە. پەیرەوکردنی ئەو گرێبەستە دڵنیایی دەداتە تاکەکانی کۆمەڵگا و بە پیچەوانەشەوە بە پێچەوانەوە دەبێت.
لەوڵاتانی دیموکراسی و ماف پەڕوەر هەمیشە خۆپێشاندان و گردبونەوە و ناڕەزایی دەربڕین، لەبەردەم دادگا و زیندانەکان بە شێوازی جیاواز ئەنجام دەدرێت. نوێترین نمونەی زیندو کە تەواوی دونیا و هاوڵاتیانی کوردستان لێی بەئاگابون، کەیسی جۆرج فلۆید بوو. ئێستاش رۆژانە دادگاکان و داوەری گشتی لە تەواوی ماڵپەر و دەزگا میدیاییەکان و خەڵکانی ئاسایی لە میدیا کۆمەڵایەتیەکانا دەکەونە بەر لێشاوی ڕەخنە، سەرباری جیاوازیە گەورەکانی نێوان ئەو دادگایانە و دادگاکانی هەرێمەکەمان.
لە ڕۆژئاواو لە ولاتانی دیموکراسی هەمیشە کەس و کاری قوربانیان خۆپێشاندان و نارەزایەتی دەردەبرن لەبەر ئەوەی دادگاکان هەندێك جار بە نەرمی و مرۆڤدۆستانە تاوانباران سزا دەدەن. بەڵام لە هەرێمەکان بە پێچەوانەوە بێتاوانەکان بە قورسی و نامرۆڤانە تاونبار دەکرێن و سزا دەدرێن. بۆیە کۆمەڵگا ناچارە ڕێگای نارەزایی و ڕەخنە بگرێتەبەر و روی ڕاستی دزێوی دادوەران و داواکارە گشتیەکان بخەنە ڕوو.
هەر بەو شێوازەش دەمێنێتەوە تاکو ئەو کاتەی دادگاکان بە پرنسیپ و مرۆڤانە و سەربەخۆ کاردەکەن و پرنسیپەکانی گرێبەستەکەیان لەگەڵ کۆمەڵگاکەیان پەیرەو دەکەن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
بابەتی تر
تەڤدا پرێس: لیزا فەلەکەدین: حکومەت بەم رۆحیەتەی ئێستای بەردەوام بێت، متمانەی نێوان هاوڵاتی و حکومەت زیندودەبێتەوە
دانا سەلام: راڤەیەک بۆ ئامانجە سیاسیەکانی دادگاییەکەی هەولێر
محسن ئۆسمان: هەژاری و گرفتێن دەسەلاتێ، دوئالیزما ئەقلێن کۆچەری و هەژمۆنا گلۆبالێ!
گۆران هەلەبجەیی: لەقاڵبدانی دەسەڵاتی چوارەم لەلایەن یەکێتی و پارتیەوە
سەرتیپ جەوهەر: دادوەرێكی دادگاییەكەی گیراوانی بادینان، لەكەمپینی حزبیی ببینن
عەبدوڵا حەساری: زەنگە مەترسیدارەكەی گەرانەوەی بەعس لێدرا
حاکم شێخ لەتیف: چەند وەڵام و رونکردنەوەیەک سەبارەت بە کەیسی حوکمدراوانی بەناھەقی بادینان
هەڤاڵ ئاکۆ: تۆمەت و سیناریۆكانی پارتی
نیاز نهجمهدین: مەگری كەسەكەم، شانازیی بكە
ئاشتی برایم ئەفەندی: دەستگیرکراوانی هەولێر و بادینان و "سەرایەی ئەولیای دەم"!