هەواڵ
هاوسەری شێروان شێروانی سەبارەت بە دۆخی خراپی زیندانیانی مانگرتو دەدوێت
Friday, 02.26.2021, 10:14 AM
(لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا وەرگیراوە )
مامۆستا ڕووگەش جەباری خێزانی ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانی دەڵێت" نزیکەی هەفتەیەک لەمەوبەر شێروان تێلفۆنی بۆ کردم پێی وتم کەلەڕۆژی حوکمدانەکەیەوە مانیان لەخواردن گرتووە، دەڵێت، پێشتر شێروان لێی پرسیم ئەوکاتەی لای من ڕۆیشتیت هیچ هەڕەشەیەکت لێکراوە پێم وت نا، ئنجا ئێستا تێدەگەم بۆ لێی پرسیم چونکە هەڕەشەیان بەمن لێکردبوو تابەزۆر دانپێدانانی پێ واژۆ بکەن."
"شێروان پێی وتین لەڕۆژی حوکمدانیانەوە مانیان گرتووە "
لەسەرەتای وتووێژەکەدا مامۆستا ڕووگەش جەباری وتی" ڕۆژی شه‌ممه نزیك نیوه‌ڕۆ بوو (شێروان) ی هاوسه‌رم ته‌له‌فونی كرد، وتم ئه‌حواڵت چۆنه و شوێنی مانه‌وه‌ت چۆنه هه‌روه‌ها خواردن و خواردنه‌وه‌ت چۆنه؟ ئه‌ویش وتی ئێمه مانمان گرتووه له‌و ڕۆژه‌ی كه حوكم دراوین به‌و شه‌ش ساڵه كه له 16-2 حوكمیان به‌سه‌ر درا وتی له‌و ڕۆژه‌وه مانمان گرتووه وادیاره كه هه‌موو به‌یه‌كه‌وه مانیان گرتبێت ئه‌و پێنج كه‌سه‌ی كه حوكمی شه‌ش ساڵه‌كه‌یان به‌سه‌ردا دراوه."
خێزانەکەی ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی لەئێستادا نازانێت هاوسەرەکەی بەهۆی مانگرتنەکەیانەوە دۆخیان چۆنە؟ لەو ڕوەوە ڕووگەش جەباری دەڵێت"به‌ڕاستی نازانم له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌وكاته‌ی كه ته‌له‌فونی كرد وتی له‌و ڕۆژه‌وه مانمان گرتووه کەحوکمدراوین به‌ڵام تائێستا نازانم ئه‌و له‌مانگرتنه‌كه‌ی به‌رده‌وامه یان نا؟ چونكه زۆر دره‌نگ دره‌نگ ده‌هێڵن ته‌له‌فون بكات ماوه‌ی ته‌له‌فونه‌كه‌شی پێنج خولەکە و هه‌ندێكجار ئه‌گه‌ر ببێته 7-8 خولەکێک، واته تائێستا 10 خولەک نه‌بووه ماوەی تێلفۆنەکەی."
"ناتوانین سەردانیان بکەین "
ڕووگەش جەباری ئاماژەی بەوەشکرد ڕێگە بەکەسوکاری ئەو زیندانیانە نادەن سەردانیان بکەن، لەوڕوەوە دەڵێت" نه‌خێر نا‌توانیین سه‌ردانیان بكه‌ین، یه‌كجار سه‌ردانێكی تایبه‌تیان بۆ ئاماده‌كردین ئه‌و شانزه كه‌سه‌ی كه له‌ماوه‌ی ئه‌م شه‌ش مانگه‌دا گیراون بۆماوه‌ی 5 خولەك بوو ئیتر سه‌ردانی تریان بۆ ڕێك نه‌خستووین ئەویش نزیكه‌ی دوو مانگ به‌رله‌ئێستا چووم سه‌ردانیم كرد."
"شێروان شێروانی 68 ڕۆژ لەزیندانی تاکەکەسیدابوو "
خێزانەکەی ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی دەشڵێت " ئه‌و كات له‌زیندانی تاكه‌كه‌سی ده‌رچوو بوو، زۆر زۆر لاواز و ڕه‌نگ زه‌رد بوو و بێتاقه‌ت دیاربوو، 68 ڕۆژ له‌زیندانی تاكه‌كه‌سیدا ماونه‌ته‌وه، واته ئه‌گه‌ر دوومانگ پێش ئێستا وابوو بێت، ئه‌ی ده‌بێت ئێستا چۆن بێت؟
ڕاشیگەیاند " زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان و ته‌نانه‌ت ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیش ئاگادار كراونه‌ته‌وه و هه‌ڵوێستیان زۆر باشه له‌گه‌ڵماندا واته هاوكارن له‌گه‌ڵماندا. "
"هەرچەند دادوەریش پێی وتوون بەڵام ڕێگەنادەن نە ئێمە ناپارێزەرەکانیان بیانبینن"
ڕووگەش جەباری ئەوەشی وت " نه‌خێر نزیكه‌ی شەش مانگه شێروان گیراوه هه‌ر یه‌كجار بۆ ماوه‌ی پێنج خولەک ته‌نها من توانیوومه بیبینم بەڵام منداڵه‌كان نه‌یان توانیووه، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی زۆرجار له‌گه‌ڵ پارێزه‌ردا قسه ده‌كه‌ین پارێزه‌ره‌كه وتی هێشتا كێشه له‌سه‌ر حوكمه‌كه‌یان هه‌یه بۆیه تائێستا هه‌ر له‌ئاسایشی گشتی هه‌ولێرن ته‌نانه‌ت پارێزه‌ریش ناتوانێت بیبینێت."
جەباری ڕاشیگەیاند" ته‌نانه‌ت دادوه‌ر ڕه‌زامه‌ندیشی داوه به‌وه‌ی كه هه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان و هه‌م خێزانه‌كانی ئه‌م دەستگیرکراوانە كه‌بتوانن گرتووه‌كانی خۆیان ببینن."
"ئێستا شێروان و هاوڕێکانی لەدۆخێکی تەندروستی نەگونجاودان"
دەربارەی دۆخی هاوسەرەکەی ڕووگەش جەباری وتی" بێگومان ئێستا له‌دۆخێكی ته‌ندروستی نه‌گونجاودان چونكه ئه‌وكاته‌ی پێش حوكمه‌كه ئه‌وان حوكمیان به‌سه‌ردا نه‌درابوو كه له‌ڕووی مه‌عنه‌وییه‌وه بێتاقه‌ت بوون، ئه‌ی ئێستا ئه‌گه‌ر حوكمیان بهسهردرابێت و ئێمه‌ش نازانیین دادگای (ته‌مییز- پێداچوونه‌وه) تا چ ڕاده‌یه‌ك بێلایانانه مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵدا ده‌كات و پێداچوونه‌وه‌یه‌كی باش به‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه‌دا ده‌كاته‌وه بۆیه دڵنیام ئێستا ئه‌وان هه‌ر بێتاقه‌تن به‌تایبه‌تیش له‌وكاته‌وه‌ی كه مانیان گرتووه."
"كچه بچووكه‌كه‌م کەنزیكهی دووساڵ و نیوه بەردەوام داوای باوكی ده‌كات "
خێزانەکەی ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانی ئاماژەی بەدۆخی منداڵەکانی کرد و وتی" مناڵه‌كان یه‌كێكیان ته‌مه‌نی 12 ساڵه و ئه‌وی تریان ته‌مه‌نی 8 ساڵه زۆر زۆر دۆخی مناڵه‌كانم له‌ڕووی ده‌روونیه‌وه تێكچوو له‌و كاتانه‌ی كه خه‌م بۆ باوكیان ده‌خۆم و له‌سه‌ره‌تاش كه‌زانیم شه‌ش ساڵ زیندانی ده‌كرێن به‌ڵام ئێستا من هه‌وڵده‌ده‌م كه‌مێك خۆڕاگرتربم له‌به‌رخاتری مناڵه‌كان به‌ڵام به‌به‌رده‌وامیش كچه بچووكه‌كه‌م كه‌نزیكه‌ی دووساڵ و نیوه داوای باوكی ده‌كات."
"من خۆم مامۆستا‌م ئیتر ئه‌گه‌ر مووچه‌كانمان بده‌نێ.... "
ڕووگەش جەباری باسی لەدۆخی ئابوری خێزانەکەی کرد لەدوای دەستگیرکردنی هاوسەرەکەی لەو ڕوەوە وتی" بەڕاستی دەستگیرکردنەکەی کاریگەری هەبووە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سوپاس بۆ خودا باشین من خۆم مامۆستا‌م ئیتر ئه‌گه‌ر مووچه‌كانمان بده‌نێ بەڵام بێگومان دەستگیرکردنی هاوسەرەکەم گاریگەری هەیە ئه‌ی چۆن كاریگه‌ریی نابێت."
" شێروان لێی پرسیم هیچ هەڕەشەیەکت لێکراوە "
لەدوای پڕۆسەی دادگایی کردنی ئەو چالاکوان و ڕۆژنامەنوسانە لەلایەن دادگای هەولێرەوە، بەشێک لەپەرلەمانتارانی هەرێم و پارێزەرانی کەیسەکەیان ڕایانگەیاند" شێروان شێروانی لەبەردەم دادگا بەدادوەرەکەی وتووە کێ لە ئێوە قبوڵی دەکات هەڕەشەی هێنانی خێزانی لێبکەن تا دانپێدانانەکەی واژۆ بکات؟!"
لەوەڵامدا ڕووگەش جەباری هاوسەری ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی دەڵێت" من ئێستا هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كم له‌سه‌ر نییه، هیچ هه‌ستم به‌هه‌ڕه‌شه نه‌كردووه به‌ڵام ته‌نها له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فونی شێروان پێی وتم له‌دوای دووهه‌فته دوای ئه‌وه‌ی كه من چووم بۆ ماوه‌ی پێنج خوله‌ک بیبینم له‌زیندان، شێروان ته‌له‌فونێكی كرد و له ته‌له‌فونه‌كه‌دا پێی وتم كه له‌زیندان چوویته ده‌ره‌وه له‌لای من هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك و بێڕێزییه‌ك ده‌رباره‌ی تۆ كرا؟ منیش وتم نه‌خێر، پێم وت بۆچی؟ ئه‌ویش وتی هه‌روا ! واته پێی نه‌وتم هۆكاره‌كه‌ی چییه دوای ئه‌وه زانیم كه له‌دادگا قسه‌یه‌كی ئاوای كردبوو دیاره شتێكیان پێ وتبوو بۆئه‌وه‌ی به‌زۆر واژۆی پێ بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و ئیفادانه‌ی لێی وه‌رگیراوه."
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
مەکی ئامێدی: الباراستن
مایکڵ ڕۆبن: هیوای بەهەڵەداچووی مەسرور بارزانی بۆ داخستنی کەیسی سندووقی قوربانیانی کوردستان
تەڤدا پرێس: سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ واشنتن سکاڵایەکی دیکەشی لێکەوتەوە
تەڤدا پرێس: ستیڤن ستیوارت بەلگەکان حکومەتی ئەمریکا ، وەزارەتی بەگری پێ ، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا پێداوین
دەنگی ئەمریکا: چەند زانیارییەکی ورد لەسەر ئەو سکاڵایانەی لە دژی چەندین کاربەدەستی هەرێمی کوردستان لە دادگای واشنتن تۆمار کراون
بابەتی تر
تەڤدا پرێس: گەورە ڕێکخراوی جیهانی تایبەت بە پارێزگاریکردن لە چالاکوانان، پێنج خاڵ ئاراستەی سەرانی هەرێمی کوردستان دەکات
تەڤدا پرێس: سێ رێکخراوی نێودەوڵەتی سەرکۆنەی بڕیاری سزادانی ڕۆژنامەوانان و چالاکوانانی هەرێمی کوردستان دەکەن
راپۆرتێکی نوێی رۆژنامەی بەناوبانگی بەریتانیا، سەبارەت بە ئەشکەنجە و دانپیانانی بەزۆری زیندانیانی بادینان
تەڤدا پرێس: دیندار زێباری، بروانامە و تێزی دکتۆرا گومانلێکراوەکەی
تەڤدا پرێس: فرمێسکی تیمساح مەڕێژن!
حاکم شێخ لەتیف: تەواوی پشێلکاریە یاساییەکان لەپرۆسەی دادگایی‌کردنی رۆژنامەنوسان‌و چالاکوانانی بادینان
سەركۆنەی سەنتەری گۆلف بۆ مافەكانی مرۆڤ دژ بە بڕیاری زیندانیی پێنج چالاكوان و رۆژنامەنووسی بادینان
كونسڵخانەی ئەمەریکا هانی ڕۆژنامەنوسان دەدات بێ کۆتوبەند کارەکانیان ئەنجام بدەن
بانگەوازی گردبونەوەیەکی جەماوەری لە سلیمانی
دەقی بڕیاری سزای زیندانیکردنی چالاکوانانی بادینان