هەواڵ
پێشوازی لە ووتەكانی باڵوێزی ئەمریكا دەكەین
Saturday, 02.27.2021, 11:21 AM
میترۆ
سەنتەری میترۆ پێشوازی لە ووتەكانی باڵوێزی ئەمریكا لە عێراق دەكات لە پابەندبوونی وڵاتەكەی بەگرنگی ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی ڕاگەیاندن و كاركردنی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆمەڵگەی مەدەنی، لەسەر ئەم پرسە و دڵنیاییدان لە پەیوەندیەكی بەهێز لەگەڵ حكومەتەكەی (سەرۆك بایدن)دا.
باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق سەردانی هەولێری كرد و لەگەڵ بەرپرسە باڵاكانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە، كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی سەردانەكەی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، باڵیۆز توولەر جەختی لە گرنگیی ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی ڕاگەیاندن كردەوە و ئاماژەی بەوەدا كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پابەند دەمێنێتەوە بە كاركردن لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆمەڵگەی مەدەنی لەسەر ئەم پرسە و دڵنیاییدا لە پەیوەندیەكی بەهێز لەگەڵ ئیدارەكەی سەرۆك بایدن دا.
لە سەردانەكەیدا بۆ هەولێر ماتیو توولەر، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ كۆبووەوە.
میترۆ و رێكخراوە سەربەخۆكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبن لە بەرگری كرن لەو بەهایانە كە گرنتین بۆ سەقامگیری و پتەكردنی ئاشتی كۆمەڵایەتی.
سەنتەری میترۆ پێشوازی لە ووتەكانی باڵوێزی ئەمریكا لە عێراق دەكات لە پابەندبوونی وڵاتەكەی بەگرنگیی ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی ڕاگەیاندن و كاركردنی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆمەڵگەی مەدەنی لەسەر ئەم پرسە و دڵنیاییدان لە پەیوەندیەكی بەهێز لەگەڵ حكومەتەكەی (سەرۆك بایدن)دا.
حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەم پابەندبوونەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە بەرژەوەندی دیمۆكراسییەت تەماشا بكات چاوبخشێنێتەوە لە پەیوەندی خۆی لەگەڵ میدیاكاران و ڕەخنەگران و كۆمەڵی مەدەنی، كاری جدی بكات بۆ كۆتایهێنان بە دیداردەی دەبازبوون لە سزا، ڕێزگرتن لە سەروەری یاسا و مافی هاوڵاتیان لە دەربڕین، كار لەسەر ئەو ڕاستییە سادەیە بكات كە كرانەوەی فەزای كاری مەدەنی، ئازادی ڕەخنەگرتن نیشانەكانی بوونی دەسەڵاتی بەهێز و دیمۆكراسین.
هەرێمی كوردستانی عێراق هەنگاوی گرنگی ناوە لە دەركردنی ئەو یاسایانەی رێز لەو بەهایانە دەگرن كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كاریان بۆ دەكات، یاساكانی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، یاسای رێكخستنی خۆپیشاندان، یاسای ڕۆژنامەگەری، یاسای دەستكەوتنی زانیاری، بەڵام ئەم یاسایانە لەگەڵ سەرنجمان لەسەر هەندێ لە ماددەكانی بەڵام جێبەجێكردنیان سەرەتای راستەڕێیە بۆ باشكردنی ڕەوشی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان.
سەنتەری میترۆ لە ئابی 2009 بە هەوڵی كۆمەڵێك رۆژنامەنوس و بەرگریكاری مافی مرۆڤەوە، بە هاوكاری رێكخراوی پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگو ئاشتی IWPR ی ئەمریكی دامەزاروە، بە ئامانجی چاودێری رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسیی لە هەرێمی كوردستانی عێراق.
لەسەرەتای دامەزراندنیەوە لە رێگەی پرۆژەوە هەریەك لە رێكخراوەكانی پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگو ئاشتی (IWPR) و رێكخراوی گەلی نەرویژی (NPA) و پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی (IMS)، پاڵپشتی كردوە. میترۆ بۆ ساڵی 2021 چوار پرۆژە بە هاوكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، رێكخراوەكانی IMSی دەنیماركی و رێكخراوی Intenews ، جێبەجێدەكات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
مەکی ئامێدی: الباراستن
مایکڵ ڕۆبن: هیوای بەهەڵەداچووی مەسرور بارزانی بۆ داخستنی کەیسی سندووقی قوربانیانی کوردستان
تەڤدا پرێس: سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ واشنتن سکاڵایەکی دیکەشی لێکەوتەوە
تەڤدا پرێس: ستیڤن ستیوارت بەلگەکان حکومەتی ئەمریکا ، وەزارەتی بەگری پێ ، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا پێداوین
دەنگی ئەمریکا: چەند زانیارییەکی ورد لەسەر ئەو سکاڵایانەی لە دژی چەندین کاربەدەستی هەرێمی کوردستان لە دادگای واشنتن تۆمار کراون
بابەتی تر
تەڤدا پرێس: ناکۆکیەکانی بالی مەسروور و نێچیر زیاتر تەشنەیکردووە
تەڤدا پرێس: هاوسەری شێروان شێروانی سەبارەت بە دۆخی خراپی زیندانیانی مانگرتو دەدوێت
تەڤدا پرێس: گەورە ڕێکخراوی جیهانی تایبەت بە پارێزگاریکردن لە چالاکوانان، پێنج خاڵ ئاراستەی سەرانی هەرێمی کوردستان دەکات
تەڤدا پرێس: سێ رێکخراوی نێودەوڵەتی سەرکۆنەی بڕیاری سزادانی ڕۆژنامەوانان و چالاکوانانی هەرێمی کوردستان دەکەن
راپۆرتێکی نوێی رۆژنامەی بەناوبانگی بەریتانیا، سەبارەت بە ئەشکەنجە و دانپیانانی بەزۆری زیندانیانی بادینان
تەڤدا پرێس: دیندار زێباری، بروانامە و تێزی دکتۆرا گومانلێکراوەکەی
تەڤدا پرێس: فرمێسکی تیمساح مەڕێژن!
حاکم شێخ لەتیف: تەواوی پشێلکاریە یاساییەکان لەپرۆسەی دادگاییکردنی رۆژنامەنوسانو چالاکوانانی بادینان
سەركۆنەی سەنتەری گۆلف بۆ مافەكانی مرۆڤ دژ بە بڕیاری زیندانیی پێنج چالاكوان و رۆژنامەنووسی بادینان
كونسڵخانەی ئەمەریکا هانی ڕۆژنامەنوسان دەدات بێ کۆتوبەند کارەکانیان ئەنجام بدەن