لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

دیداری ڕێکخراوی 17ی شوبات لەگەڵ وەزارەتی دەروەی سوید سەبارەت بە کەیسی شێروان شێروانی و هاوڕێیانی

Tuesday, 03.02.2021, 07:31 PM


وەزارەتی دەروەی سوید شێروان شێروانی لە نزیکەوە دەناس و دیدار دەگەڵ شێروان شێروانی لە ساڵی ٢٠١٩ لە وڵاتی سوید- بەرز دەنرخێنن
بەرپرسی روژهەلاتی ناوەراست لە وەزارەتی دەرەوەی سوێد بۆ ١٧ شوبات
لە کەناڵی بروکسل و بەغدا و هەولێر بەدواجونمان بۆ دۆسیەی زیندانیەکانی بادینان کردوە و دەیکەین
ئەمڕۆ نوێنەرانی ١٧ ی شووبات لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی سوید بەدیگیتال دیداریان کرد.
لە دیدارەکەدا وەک نوێنەرانی ١٧ شووبات قادر نادر و شەماڵ بەشیری لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوەی سوید لە بەشی رۆژهەڵاتی ناوەراست، مووا لینیەر و نیلوفەر سەعیدی کۆبوونەوە.
لە دیدارەکەدا تیشکخرایە سەر حکومەتی پۆلیسی وئیستخباراتی مەسرور بارزانی و ئەو تاوانانەی کە رووبەرووی گیراوانی بادینان کراوەتەوە کە لەپیناو دان پیانان هەرەشە بەهینانی هاوسەرەکانیان کراوە هاوکات گەیشتوتە ئاستیک کەپەرلەمانتاری عیراقی بەروژی روناک بەرجەقو دەدرێ و تاوانبارەکەش دەستگیرناکرێ. هاوکات باس لەوە کرا کە ناعەداڵەتی و تیرۆری حکومەتەکەی مەسرور بارزانی سنوورەکانی ئێراقی تێپەڕاندوە و هەنووکە هەوڵی ناوزڕاندن و تیرۆری هاوڵاتیانی کورد لە ئەوروپا دەدات لەم بارەوە چەندین نمونە و هەولی تیرروستی باس کرا .
نوێنەرانی ١٧ شووبات، داوایان لە وەزارەتی سوید کرد کە چالاکانەتر لەسەر پرسی ئازادی و دیموکراسی لە هەرێمی باشوری کوردستان کار بکەن و پشتگیری گیراوانی بادینان بکەن.
لە وەڵامدا نوێنەرانی وەزارەتی درەوەی سوید باسیان لەوە کرد کە بۆ وڵاتی سوید، پرسی ئاسایش و سەقامگیری لە ئێراق و هەرێمی کوردستان مژارێکی گرینگە و ئەوان چالاکانە لەسەر ئەو مژارانە کار دەکەن.
هاوکات دەوڵەتی سوید زۆر چالاکانە لە رێگای یەکێتی ئەوروپا لە بروکسێل و حکومەتی ناوەندی لە بەغداد، بەدواداچوون بۆ پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و گیراوانی بادینان دەکەن و لەسەر ئەو مژارە دەگەڵ کاربەدەستانی یەکێتی ئەوروپا و بەغداد و هەرێمی کوردستان لە پەیوەندی دان.
هاوکات ئاماژەیان بە پەیامی سەفیری سوید لە ئێراق لە سەر تویتەر کرد کە پشتگیری خۆی لە گیراوانی بادینان نیشان داوە. نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوە ئاماژەیان بەوەدا کە ئەوان شێروان شێروانی لە نزیکەوە دەناس و دیدار دەگەڵ شێروان شێروانی لە ساڵی ٢٠١٩ لە وڵاتی سوید- بەرز دەنرخێنن.
نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوە سۆزیان دا کە بەردەوام بن لە پشتگیری کۆمەڵگای مەدەنی و رۆژنامەوانان و پرۆسەی دیموکراسی لە باشووری کوردستان و ئێراق دا و هاوکات بەدواداچوون و چاودیری زیاتر بکەن بۆ پرسی گیراوانی بادینان .


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






بابەتی تر

سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی: ڕایەڵەکانى سیاسەتى نوێى ئەمریکا بەرامبەر ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست لە (سەردەمى بایدن)دا کوردستانپۆست: دەزگای پاراستن بە نیازی تیرۆرکردن و کوشتنی کۆمەڵێک لە نەیارانی پارتییە تەڤدا پرێس: سکاڵایەکی نوێ لەسەر ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانیتە سەنتەری میترۆ: پێشوازی لە ووتەكانی باڵوێزی ئەمریكا دەكەین تەڤدا پرێس: ناکۆکیەکانی بالی مەسروور و نێچیر زیاتر تەشنەیکردووە تەڤدا پرێس: هاوسەری شێروان شێروانی سەبارەت بە دۆخی خراپی زیندانیانی مانگرتو دەدوێت تەڤدا پرێس: گەورە ڕێکخراوی جیهانی تایبەت بە پارێزگاریکردن لە چالاکوانان، پێنج خاڵ ئاراستەی سەرانی هەرێمی کوردستان دەکات تەڤدا پرێس: سێ رێکخراوی نێودەوڵەتی سەرکۆنەی بڕیاری سزادانی ڕۆژنامەوانان و چالاکوانانی هەرێمی کوردستان دەکەن راپۆرتێکی نوێی رۆژنامەی بەناوبانگی بەریتانیا، سەبارەت بە ئەشکەنجە و دانپیانانی بەزۆری زیندانیانی بادینان تەڤدا پرێس: دیندار زێباری، بروانامە و تێزی دکتۆرا گومانلێکراوەکەی

وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟