هەواڵ
عەبدولڕەحمان موهەندیس گۆڕان بەجێدەهێڵێت، بەڵام ئایا واز لە دەسکەوت و موچەکانی دەهینێت؟
Saturday, 03.06.2021, 12:11 PM
عەبدولڕەحمان موهەندیس، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ ٦/٣/٢٠٢١ لە فەیسبوكی خۆی وەك ناڕەزاییەك دەست لەكاركێشانەوەی لە سەرۆكی فراكسیۆنی گۆران لەئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بڵاوکردۆتەوە.
پەنجەی بۆ ئەوە ڕاکێشاوە کە: "حیزبێك نەتوانێت ڕیفۆرم و چاكسازی لەناوخۆی خۆیدا بكات، حەتمەن ناتوانێت ڕیفۆرم و چاكسازی لەدەرەوەی خۆیدا بكات". داوای لە سەرانی ناو گۆڕان کردووە: " ئەگەر پابەندی پرەنسیپ و ئامانجەكانی جارانی گۆڕانن، پێویستە بەخۆیاندا بچنەوە و چیتر بزوتنەوە جەماوەرییەكە گچكە و ناشیرین نەكەن."
جێگای پرسیای زۆر لە نوسەرانی کۆمێنتەکان و دەزگای تەڤدا پرێسە کە ئایا ئەم دەسلەکارکێشانەوەیە، دەسلەکارکێشانەوەی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و ئەو موچە و دەسکەوتانەش بەدوای خۆیدا دەهێنێت کە لە ژێرسایەی گۆڕانەوە بەدەستی هێناوە ؟
دەقی رونکردنەوەی عەبدولڕەحمان موهەندیس؛
(( ڕونكردنەوەی دەست لەكاركێشانەوەكەم))
پاش شكستهێنانی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەردوو هەلبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و پەرلەمانی كوردستان لە ساڵی ( 2018 )، لە كۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانیدا گووتم پێویستە دان بە شكستەكاندا بنێین و داوای لێبوردنیش لە خەلك و جەماوەری گۆڕان بكەین، ڕووی قسەكانم لە بەڕێز رێكخەری گشتی كردو داوام لێكرد دەست لەكار بكێشێتەوە لەگەڵ ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن، ئامادەیی خۆشم نیشاندا بەیەكەوە لەگەڵ ئەوان دەست لەكاربكێشمەوە، بەلام ئەوان نەیانكرد، هەروەها وەك فراكسیۆن داوامان كرد نەچینە ناو حكومەت لەجیاتیدا ناوماڵی خۆمان رێكخەینەوە، لەدەنگدانی چونە ناو حكومەتیش من و (4) هاوڕێی دیكەی جڤات دژی چونە ناو حكومەت دەنگماندا، هاوڕێكانم لە جڤات ئاگادارن هەردەم ڕاشكاوانە ڕەخنەو تێبینیم لەسەر ئەدا و هەلوێست و بەڕێوەبەردنی بزووتنەوەی گۆڕان هەبووە، كەموكورتی و خالە لاوازەكانمان دەست نیشان كردوە، پێشنیارو چۆنیەتی چارەسەركردنیشیان لە ڕێگای دیسیپلینی حیزبیەوە خستۆتە ڕوو، جا بە تەنیا خۆم یان وەك كۆی فراكسیۆن بوبێت، بەنوسین و یاداشت بوبێت یان بەزارەكی، مەبەستمان تاكو زیاتر بزووتنەوەكە دورنەكەوێتەوە لەخەلك و لەو پرەنسیپ و ئامانجانەی كە لە پێناویدا دامەزراوە، بەلام بەداخەوە ئیستیجابەیان نەبوو، هەموو هەول و صەبر و تەحەمولمان بێ هودە و بێ سوود بوو، خەلك و ئێمەیان بێ ئومێد كرد، بەردەوامی بەڕێوەبەرانی بزووتنەوەی گۆڕان بەو جۆرە ئەجێندا و نەهج و كاركردنەیان، بەدڵنیاییەوە ئەمجارەش آ`لە هەلبژاردنی داهاتوودا گۆڕانی توشی شكستی قورستر دەكەنەوە ، بۆیە تاكو زیاتر نەبم بە بەشێك لەو شكست و بیهەلوێستی و لاوازی ئەدا و بەرێوەبردنی بزووتنەوەكە، بەر لە (3) سێ مانگ لە رێكەوتی 6ی12ی2020 لە نامەیەكی دوو لاپەڕەییدا بڕیاری خۆمدا، وەك ناڕەزاییەك دەست لەكاركێشانەوەی خۆم لە سەرۆكی فراكسیۆنی گۆران لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ( ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان ) پێشكەش بە بەرێزان رێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەراندن و جڤاتی نیشتیمانی كردوە.
تاكو ئێستاش من لەگەل هاوڕێكانم لە فراكسیۆن بەیەكەوە كار دەكەین، ئەوەی لە توانامدا بێت درێخی ناكەم و هەوڵی بۆ دەدەم، لە پێناو ئەو بەلێن و ئامانجانەی كە جاران خەلك لە بەرامبەریدا دەنگی پێداوین، حیزبێك نەتوانێت ڕیفۆرم و چاكسازی لەناوخۆی خۆیدا بكات، حەتمەن ناتوانێت ڕیفۆرم و چاكسازی لەدەرەوەی خۆیدا بكات، ئەوانەی ( گۆڕانی ئێستا ) بەڕێوە دەبەن، ئەگەر پابەندی پرەنسیپ و ئامانجەكانی جارانی گۆڕانن، پێویستە بەخۆیاندا بچنەوە و چیتر بزووتنەوە جەماوەریەكە گچكە و ناشیرین نەكەن....لەگەڵ رێزمدا.
( إِنَّ اللّهَ ڵا یُغَیِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّی یُغَیِّرُواْ مَا بِأَنْفُسِهِمْ ).
عبدالرحمن مهندس
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر
6ی3ی2021
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
گۆران هەلەبجەیی: پارتی بەعسیە تاوانبارەکان داڵدە دەدات بە نموونەی "سعدون صبری"
گۆران هەلەبجەیی: ئایا بواری ساختەکاری لەهەڵبژاردنەکانی داهاتوودا ماوە؟
ئەیهان سەعید: کێ پێویستی بە پیشەییبوون و ئامۆژگاری یە ؟ وەڵامێک بۆ سەرۆکی حکومەت
دلێر ئاکرەیی: دوا هەواڵ سەبارەت بە سكاڵای بەرزکراو دژ بە بەرپرسانی هەرێم
زانکۆ ناصر احمد بگ: ڕیستۆرانت و قاوەخانە ٣ ملیۆن دۆلاریەکەی (( شاسوار عبدالواحید ))لە کالیفۆرنیا
بابەتی تر
تەڤدا پرێس: کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ئەو تۆمەتانە رەتدەکەنەوە کە دراونەتەپاڵ زیندانیانی بادینان
تەڤدا پرێس: کۆنگرەی دەنگە ناڕازییەکان نامەیەک ئاراستەی پاپای ڤاتیکان دەکات
تەڤدا پرێس: چەند هەواڵێک سەبارەت بە کۆسرەت رەسوڵ و گەندەڵکاری کوڕەکانی
تەڤدا پرێس: بۆ عەلی حەمەساڵح و دابان محەمەد، ئایا ئێوە ئاشکراکەری راستەیەکانن یان لە هەوڵی بونە شەریکی دزەکانن؟
تەڤدا پرێس: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکەن
تەڤدا پرێس: دیداری ڕێکخراوی 17ی شوبات لەگەڵ وەزارەتی دەروەی سوید سەبارەت بە کەیسی شێروان شێروانی و هاوڕێیانی
سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی: ڕایەڵەکانى سیاسەتى نوێى ئەمریکا بەرامبەر ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست لە (سەردەمى بایدن)دا
کوردستانپۆست: دەزگای پاراستن بە نیازی تیرۆرکردن و کوشتنی کۆمەڵێک لە نەیارانی پارتییە
تەڤدا پرێس: سکاڵایەکی نوێ لەسەر ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانیتە
سەنتەری میترۆ: پێشوازی لە ووتەكانی باڵوێزی ئەمریكا دەكەین