هەواڵ
عەلی حەمە ساڵح جارێکی تر ناوی هیچ یەکێك لە گەندەڵکاران و خراپکاران ناهێنێت!
Monday, 03.08.2021, 02:49 PM
عەلی حەمە ساڵح جارێکی تر لە میدیاکاندا گەندەڵیەکان ئاشکرا دەکات، بە بێ ئەوەی ناوی هیچ کەسێك لە گەندەڵکاران بهێنێت! هەر بۆیە تەڤدا پرێس هەمان داوای ئاراستە دەکاتەوە، وەك ئەوەی لە داواکاری پیشودا خستبومانە ڕو.
بۆ دوهەم جار هەمان داواکاری تەڤدا پرێس لە عەلی حەمە ساڵح ؛
ئێمە وەکو دەزگای تەڤدا پرێس داواکارین ئەگەر بە نیازی ئەوە نین لە ڕێگای دەرخستنی نیوەی راستیەکان و بە مەبەستی هەوڵدان نەبێت بۆ دەسکەوتی ژێربەژێری خۆتان و بەکارهێنانی ئەم جۆرە نیوە زانیاریانە وەکو ئامێرێکی هەرەشە و لە بەرامبەریا وەرگرتنی دەسکەوت و شەراکەت ئەنجام نادەن. ئەوا زۆر بە توندیەوە داواتان لێدەکەین یاری بە خەڵك نەکەن و تەوای راستیەکان بخەنە ڕو، بۆیە داواکارین لێتان کە ئەو زانیارانە بە شێوازێکی کۆنکرێتی بخەنە ڕو. ناوی ئەو کەس و دەزگایانە ئاشکرا بکەن کە ئەو گەندەڵیانەیان ئەنجام داوە.
ئەگەر بوێری ئەوەشتان نیە ئەوا باشترە لێی بێدەنگ بن و ریکلامی بوێری و دڵسۆزی بۆ خۆتان نەکەن. تاکو ئەو کاتەی ئەم دۆسیەیە و هەر دۆسیەیەکی تر کە بە بێ ناوهێنانی کەسەکان بخرێتە ڕو ئێمە وەکو دەزگای تەڤدا پرێس پەنجەی ئەوەتان بۆ رادەکێشین کە ئەو کارانەتان بە مەبەستی بونە شەریکی ئەو گەندەڵکارانەیە و دەتانەوێت لەو ڕێگایانەوە خۆتانن سود مەند بکەن و لە ژێرەوە بەشێك لەو دەسکەوتی گەندەڵی و پیسخۆریانەتان پی ببەخشرێت. لەو نیوە زانیاریانەتان ناڕوانین وەك ئاشکراکردنی راستیەکان و تێکۆشان بۆ باشکردنی باری گوزەرانی خەڵك و ڕیگری لە گەندەڵی، بەڵکو وەکو تێوەگلانتان لە گەندەڵی و پیسخۆری تێی دەڕوانین.
دەقی بڵاوکراوەکەی عەلی حەمە ساڵح لە ماڵپەرێ ئاوێنە؛
2021-03-08
ئەندامێکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان رایدەگەیەنێت؛ لە کوردستان ژمارەیەک کارگەى بێ مۆڵەت بۆ دروستکردنى جگەرە و مەشروب کراونەتەوە، کە نە باج دەدەن و نە چاودێرى دەکرێن.
ئاوێنه: عەلى حەمە ساڵح، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى گۆڕان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا، پەردەى لەسەر دوو دۆسیەى گەندەڵى لادا و رایگەیاند: کۆمەڵێک بەرپرس و دەستڕۆشتو، (96%)ى جگەرە و (40%)ى خواردنەوە کحولى دەهێننە هەرێمەوە.
دەشڵێت: لەوە ترسنکتر لە کوردستاندا ژمارەیەک کارگەى جگەرە و خواردنەوە کحولی هەن بە مۆڵەت و بێ مۆڵەت، بەبێ ئەوەى باج بدەن و چاودێرى بکرێن، بەبێ ئەوەى کەس پێیان بڵێت چى دەکەن و چى دروست دەکەن و چۆن دروستى دەکەن، چەندین جۆرى جگەرە و خواردنەوە دروستدەکەن.
عەلى حەمە ساڵح باسى لەوەشکرد، لە دونیادا باج لەسەر جگەرە و خواردنەوە کحولیەکان لە هەموو شتێک زیاترە، بەڵام لێرە باج لە دوکاندارێکى نانەوا و سەرتاشێک دەسەنرێت، کەچى هێنانى جگەرە و مەشروپ بە قاچاخى و بەبی باج دێتە هەرێمەوە، لە دونیادا کارگەکان لەژێر چاودێریدان بۆ دروستکردنى جۆرى ماددەى کحولى و جگەرە کە کەمترین زیانى هەبێت، بەڵام لە کوردستان لە جیاتى چاودێرى کردنى ئەو کارگانە دروستکردنى لوقمەقازى لەژێر چاودێریدا دروست دەکرێت.
لەبارەى دۆسیەیەکى دیکەى گەندەڵیشەوە کە پەیوەستە بە بەرهەمهێنانى گازوایلەوە، عەلى حەمە ساڵح ئاشکرایکرد؛ (95%)ى ئەو بەرهەمەى کە وەک و گازوایل دەفرۆشرێت بە مۆلیدە و بارهەڵگرەکان، گازوایل نین و لەکۆمەڵێک ماددەى زیانبەخش دروست دەکرێن.
جەختیش دەکاتەوە، ئەمانە هیچیان باج نادەن و چاودێریش ناکرێن، سەرەڕاى ئەوەى ئەو کارگانە مەترسى لەسەر هەوا و ژینگە دروست دەکەن، هۆکارى سەرەکیشن بۆ توشبون بە شێرپەنجە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
گۆران هەلەبجەیی: پارتی بەعسیە تاوانبارەکان داڵدە دەدات بە نموونەی "سعدون صبری"
گۆران هەلەبجەیی: ئایا بواری ساختەکاری لەهەڵبژاردنەکانی داهاتوودا ماوە؟
ئەیهان سەعید: کێ پێویستی بە پیشەییبوون و ئامۆژگاری یە ؟ وەڵامێک بۆ سەرۆکی حکومەت
دلێر ئاکرەیی: دوا هەواڵ سەبارەت بە سكاڵای بەرزکراو دژ بە بەرپرسانی هەرێم
زانکۆ ناصر احمد بگ: ڕیستۆرانت و قاوەخانە ٣ ملیۆن دۆلاریەکەی (( شاسوار عبدالواحید ))لە کالیفۆرنیا
بابەتی تر
تەڤدا پرێس: مەسرور بارزانی بەرپرسێکی ئاسایش لەسەر دۆسیەی سزاداروانی بادینان لەکارەکەی دوردەخاتەوە
تەڤدا پرێس: تەیفور محەمەد ، سیخوری دەزگای پاراستن بە ناوی میدیاکارەوە
تەڤدا پرێس: عەبدولڕەحمان موهەندیس گۆڕان بەجێدەهێڵێت، بەڵام ئایا واز لە دەسکەوت و موچەکانی دەهینێت؟
تەڤدا پرێس: کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ئەو تۆمەتانە رەتدەکەنەوە کە دراونەتەپاڵ زیندانیانی بادینان
تەڤدا پرێس: کۆنگرەی دەنگە ناڕازییەکان نامەیەک ئاراستەی پاپای ڤاتیکان دەکات
تەڤدا پرێس: چەند هەواڵێک سەبارەت بە کۆسرەت رەسوڵ و گەندەڵکاری کوڕەکانی
تەڤدا پرێس: بۆ عەلی حەمەساڵح و دابان محەمەد، ئایا ئێوە ئاشکراکەری راستەیەکانن یان لە هەوڵی بونە شەریکی دزەکانن؟
تەڤدا پرێس: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکەن
تەڤدا پرێس: دیداری ڕێکخراوی 17ی شوبات لەگەڵ وەزارەتی دەروەی سوید سەبارەت بە کەیسی شێروان شێروانی و هاوڕێیانی
سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی: ڕایەڵەکانى سیاسەتى نوێى ئەمریکا بەرامبەر ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست لە (سەردەمى بایدن)دا