لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

هەولێر سەنتراڵی ئاشتی و ئاوەدانییە

Saturday, 08.01.2020, 03:15 PM


لە بەرسڤی بابەتی رۆژدا لە مێژە هەولێر سەلماندوویەتی کە سەنتراڵی ئاشتی و ئاوەدانیە، لە سترۆکتورە و پێکهاتەی ئەو شارەدا لە هەموو بوار و رەهەندە جۆراو جۆرەکانی تری ژیان دا هەمەچەشنەیی و هەمەڕەنگی کۆمەڵگای کوردستانە.

بێگومان راستەقینەی ئێستای نیشتیمانمان بەرهەمی هەزاران ساڵی خەبات و تێکۆشانی گەلەکەمانە بەو هەمەرەنگییەی کە لە کوردستان دا بەرجەستە بووە .
ئۆتۆریتەی سیاسی و شەرعیەتی سیاسی ئەو سەنتراڵەی کە ناوی هەولێرە ساڵانێکە بۆتە دیدگەی نەتەوەیی و تێکۆشان بۆ سەربەخۆیی.
چەقی ململانێ لەو شارەدا بە دیسکۆرس و دانانی بەردی بناغەی قوتابخانەیەک هیچ لە راستی گەشەی ئابووری و هزر و ئەندێشەی سیاسی ئەو شارە ناگۆڕێت لە کاتێک دا ئافراندن بۆتە روانگەی پراکتیزەکردنی بونیادنانی پایە و پێکهێنەرە سەرەکییەکانی نەتەوەخوازی و ئینتیمای نیشتیمانی.
لە دونیای کۆرۆنا و پاش کۆرۆنا یەک ریزی لایەن و پێکهاتەکان دەبێ بکرێتە سەرەتای سکێجێک کە پەرجووەکەی سیمبوڵ و هێماکانی ئۆنتۆلۆژی کوردایەتی بێت، کە ریالیستی ئەمرۆی گەلەکەمانە، نەک دیسکۆرسی توندئاژۆ کە نیهیلیزم و رەش بینی بەرهەم بهێنێت و رەهەندی نیگەتیڤی لێ بکەوێتەوە.
دەسەڵاتی هەولێر سنوری ئەقڵی حیزبایەتی تێپەڕاندوە، لە بۆتەی ئەزموونی دا فۆکس لەسەر گۆڕانکارییە ئیقلیمی و جیهانییەکان دەکاتەوە .
لە رۆژەڤی کارو چالاکییەکانی دا، تەوریدی فکر و ئەندێشەی بوون و شوناسی گەلێکە لە نیشتیمانی خۆی دا، کە ئەو میتینگە یە بە فاکتێکی دیرۆکی ناوزەد دەکرێت. ئیتر دروشمی بریقەدار و ململانێ
بۆ فراوانی هەژموونی دەسەڵاتداری لە دۆگمایەکی چەقبەستوو زیاتر نیە لە رووبەرێکی تەسک دا و لە مەودایەکی کورت بیندا، بێ دەرئەنجام دەبێت.
لە روانگەی پارێزگاریکردن لە نیشتیمان و سەربەخۆیی لە هەولێرەوە پلانی سەرکەوتنی داڕێژراوە و بێ مەرز پراکتیزە دەکرێت، رێگا راستەکە ململانێ نیە بۆ دەسەڵات، ململانێ یە لەگەڵ دەسەڵاتی رژێمی نەتەوەی سەردەست بۆ جیابوونەوە و سەربەخۆیی نیشتیمان.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





بابەتی تر

تەڤدا پرێس: حزبوڵای عێراق بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی هەڕەشە له‌ كازمی ده‌كات تەڤدا پرێس: حکومەتی ئێران لە ماوەی مانگێکدا 10 هاوڵاتی کوردستانی لەسێدارە داوە تەڤدا پرێس: حكومه‌تی عێراق بەرنامەی كۆنترۆڵكردنی خاڵه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێم ده‌ستپێ دەکات. تەڤدا پرێس: تۆڕه‌كا گه‌نده‌لكارا ل گومركا ئیبراهیم خه‌لیل دهێنه‌ ئاشكراكرن تەڤدا پرێس: ناڕەزایی تەڤدا پرێس بەرامبەر بەیاننامەی کەجەکە سەبارەت بە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی جاش و ئەنفالچی شێخ محەمەد عەبدولکەریمی کەسنەزانی عەلی مەحمود موحەمەد: حەمەی شێخ عەبدالكەریم نەك ئەنفالچی, پۆست فایلداریش بووە تەڤدا پرێس: لژنا دزینا پسیارا !؟ تەڤدا پرێس: عێراق كارەبا لە هەرێمی کوردستان دەكڕێت تەڤدا پرێس: هاوسەرۆكێكی هەدەپە له سلێمانی دیار نه‌ماوه و بێسەروشوێنە تەڤدا پرێس: کۆمەڵێ چالاکوان داوا لەیەکێتی ئەورپا دەکەن سنور بۆئیرهابی پارتی لە ئەوروپا دابنرێ

وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟