لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

سەرجەم پاڵاوگەكانی سلێمانی نایاسایین و لە ژێر حوكمی لاهوڕ جەنگی هاوسەرۆكی ناشەرعیی یەكێتیدان

Thursday, 03.11.2021, 03:32 PM


ئەم زانیارییانەی کە لێرەدا دەیخوێنیتەوە، لە راگەیاندەکانی دەسەڵاتی پارتیی و یەکێتیی خۆیانەوە وەرمانگرتووە ئێمە بە ناونیشانی (مافیاکان رووی راستەقینەی خۆیان و یەکتر پێشانمان دەدەن ) بڵاویان دەکەینەوە.
بەو مەبەستە لێرەدا بڵاویان دەکەینەوە، تا وەک بەڵگەی مێژوویی بمێنێتەوە، هەموو کەس ئاگاداربێت و بزانێت، کە ئەمانە چۆن لە دژی یەکتر تاوان و خیانەتەکانی خۆیان ئاشکرا دەکەن، چۆن بە هۆی تاوانی نیشتیمانیی و نەتەوەییە ئەو هەموو کارەسات و نەهامەتییەکان بۆ ئەو خەڵکە هێناوە.

لاهوڕ جەنگی، سەردەستەی تاقمی خۆفرۆشی ١٦ی ئۆكتۆبەر، لە ڕێگەی تاقمەكەیەوە، سەرپەرشتیی دەیان پاڵاوگەی نایاسایی لە شاری سلێمانی دەكات و بەم هۆیەشەوە خەڵكی ئەو شارە تووشی شێرپەنجە دەكات، دەیان ماڵپەڕ و پەیجی چەواشەكاریش بە داهاتە نایاساییەكەی دادەمەزرێنێت و خەڵكی پێ چەواشە دەكات.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی ئاداری ٢٠٢١، لێنەی سامانە سرووشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان لە پرێس كۆنفرانسێكدا هۆشداری لەبارەی ئەو پاڵاوگانە دا كە بە ڕێگەی نایاسایی بەنزین و گازوایل بەرهەم دەهێنن و دەبنە هۆی تێكدانی ژینگە و مەترسی لەسەر گیان و سەلامەتیی خەڵكی دروست دەكەن.
لەمبارەیەوە رێبوار بابكەیی، ئەندامی لێژنەی سامانە سروشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان بۆ (باسنیوز) ئاشكرای كرد، ئەو پاڵاوگانەی لە سلێمانیدان، سەرجەمیان نایاسایین و لە ژێر حوكمی لاهوور جەنگیدان.
بەپێی زانیارییەكانی (باسنیوز)، لەوەتەی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی كراوە و لاهوڕ جەنگی لە ڕێگەی هەڵڕشتنی پارە لە لایەك و چاوسووركردنەوە لە ئەندامانی كۆنگرەی حزبەكەی لە لایەكی دیكە، بۆتە هاوسەرۆكی ناشەرعیی یەكێتی، دەیان پاڵاوگەی تازەی نایاسایی لە سلێمانی دامەزراندووە و لە ڕێگەی پیاوەكانی خۆیەوە سەرپەرشتییان دەكات.
لە ماوەی رابردوو عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان رای گەیاندبوو كە دەیان گۆڕەپانی دروستكردنی بەنزین و گازوایل لە ناوچەی تانجەڕۆی سلێمانی هەن، لە هیچ دامەزراوەیەكدا مۆڵەتیان نییە، سووتەمەنی لە ئێرانەوە دێنن و لەگەڵ ماددەی تر تێكەڵی دەكەن، دەبێت بە هۆی تووشبوونی خەڵك بە شێرپەنجە، تەنانەت ”بە ئارەزووی خۆیان شت لە بەنزین دەكەن“.
لەمبارەیەوە شیرین عەبدولڕەحمان دینۆ، ئەندامی پێشووی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە (باسنیوز)ی راگەیاند، لاهوڕ جەنگی نەك لە ڕابردوودا هیچی بۆ خەڵكی كوردستان نەكردووە، بەڵكوو هەر ڕۆژەی بە شێوەیەك زیان بە خەڵكی دەگەیەنێت.
باسیشی لەوە كرد كە ئەوەی وایكردووە بابەتی پاڵاوگە نایاساییەكان نەبێتە پرسێكی گەورەی میدیایی، ئەوەیە كە لاهوڕ جەنگی پارەیەكی زۆری خیانەت و قاچاخچێتی و مافیاگەری دەست دەكەوێت و بەشێكی بە میدیا و پەیجە چەواشەكارەكانی سنوورەكەی دەدات، ئەوانیش بە هەموو شێوەیەك كار دەكەن تاوەكوو سەرنجی ڕای گشتی لەسەر ئەم بابەتە لابدەن.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






بابەتی تر

تەڤدا پرێس: وەزیری دەرەوەی سوید سەبارەت بە دۆسیەی پێشێلکاریەکان وەڵامی ئامینە کاکە باوە دەداتەوە میللەت پرێس: وتەبێژی بارەگای سەنگاوی: هیوادارین بارەگای بارزانی زۆر فووی تێ نەكات ستارە عارف: QNET کۆمپانیایەک بۆ سپیکردنەوەی پارەی خەڵکی کوردستان..... تەڤدا پرێس: مەلا مەزهەر خۆراسانی: ده‌بوو پاپا هه‌زار جار ده‌ست و قاچی كاك مه‌سعودی ماچ بكردایه‌ تەڤدا پرێس: عەلی حەمە ساڵح جارێکی تر ناوی هیچ یەکێك لە گەندەڵکاران و خراپکاران ناهێنێت! تەڤدا پرێس: مەسرور بارزانی بەرپرسێکی ئاسایش لەسەر دۆسیەی سزاداروانی بادینان لەکارەکەی دوردەخاتەوە تەڤدا پرێس: تەیفور محەمەد ، سیخوری دەزگای پاراستن بە ناوی میدیاکارەوە تەڤدا پرێس: عەبدولڕەحمان موهەندیس گۆڕان بەجێدەهێڵێت، بەڵام ئایا واز لە دەسکەوت و موچەکانی دەهینێت؟ تەڤدا پرێس: کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ئەو تۆمەتانە رەتدەکەنەوە کە دراونەتەپاڵ زیندانیانی بادینان تەڤدا پرێس: کۆنگرەی دەنگە ناڕازییەکان نامەیەک ئاراستەی پاپای ڤاتیکان دەکات

وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟