هەواڵ
ناکۆکی نێوان ئامۆزاکانی بنەماڵەی بارزانی لەسەر غەنیمە و دەسکەوتی شەری داعش
Thursday, 03.11.2021, 05:36 PM
پێش هەڵگیرساندنی شەری داعش بیرە نەوتیەکانی عەین زالە لە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی ئێراقدا بون . لە میانەی ئەو شەرەدا هێزەکانی پارتی هەوڵی سەرەکیان دا کە ئەو بیرە نەوتانە بخەنە ژێتر کۆنترۆڵی خۆیانەوە و لە خزمەت بنەماڵەکەیان وەکو تاڵانی و دەسکەوتی شەڕ تێیدەڕوانن نەك وەکو دەسکەوتێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی. شایانی باسە کە تەنها لە پێناو ئەو چاڵە نەوتانەی عەینزالە نزیکەی 60 پێشمەرگەیان بە شەهیدکردن داو زیاتر لە 100 پێشمەرگەش برینار بون.
پاش کۆتایی شەرو ئارام بونەوەی ناوچەکە بۆ نزیکەی دو ساڵ مەنسوری کوری مەسعود بارزانی نەوتی عەین زالەی وەکو دەستبەسەردا گرتبو لە سودی خۆی و دەوروبەری. پاش ساڵ و نیوێك مەسرور بارزانی برای پێی ڕاگەیاند کە گوایە بەرامبەر بە بەشداری لە شەری داعش دا هەقی خۆی وەرگرتووە و ئێستاش پێویستە بیگێڕیتەوە بۆ "حکومەت". بێگومان حکومەتی ڕاستەقینە لای مەسرور بارزانی کۆمپانیای (ستێرك گروپ) ی خۆیەتی. لەبەرامبەر ئەمەشدا چەندین پارچە زەوی بێشوماری لە شوێنە ستراتیژیە بازرگانیەکانی دهۆك و زاخۆ بەخشیە مەنسوری برای کە مەزەندە دەکرێت بەرامبەر بە 320 ملیۆن دۆلار بو بێت.
ئەو کەسەی کە خاوەندی کۆمپانیای تایبەت بە گوێزانەوەی نەوتی عەینزالە و هەروەها نەوتی ڕۆژئاوا بو یەکێکە لە ئامۆزاکانی مەسرورە بە ناوی (غانم ربیع محەمەد خالد شێخ ئەحمەد بارزانی). لەگەڵ وەرگرتنەوەی دەرهێنانی نەوت لە مەنسور ئەو کۆمپانیایەی غانم بارزانیش گۆشەگیرکرا و ئەو دەسکەوتە لە غانم بارزانی سەندرایەوە. بە ڕێکەوتنی نێوان مەسرور و وەیسی بازرانی گوێزانەوەی نەوتی ئەو کێڵگانە رادەستی کەسانی ناو کۆمپانیای (ستێرك گروپ) کرا، لەوانە دو کەس بە ناوی (بڵند بریفکانی و غفران....) بڵند کوڕی یەکێك لە کۆنە بەعسیەکان و بەڕێوەبەری ڕێگاو بان بووە، کاری ڕێگاوبانی بۆ سوپای ڕژێمی بەعسس دەکرد و لە دروستکردن و چاکردنەوەی ڕێگاکان بۆ مەبەستە سەربازیەکان و هەروەها ئەنفال بەشدار و هاوکار بووە، هەر بۆیە لە لایەن سەدام حسێنەوە 4 مەدالیای ئازایەتی پێبەخشراوە.
غفران ئافرەتێکە کە تاکو 2018 لە یەکێك لە مۆڵەکانی زاخۆ فرۆشیار بوو، بە هۆی ووریای و سەرنجراکێشیەوە لە بنەماڵەی بارزانی نزیك بۆتەوە و ئێستا ڕۆڵی (چرای هاوسەری ئاشتی هەورامی دەبینێت). غفران ئێستا خاوەندی چەندین کۆمپانیای تایبەت بە خۆی و فرۆکەی تایبەتە. بڵند و غفران دو کەسی سەرەکین کە کار بۆ کۆمپانیاکەی مەسرور و وەیسی بارزانی دەکەن. یەکێك لە پرۆژە بەناوبانگەکانیان کە لە لایەن ئەوانەوە سەرپەرشتی دەکرێت (کۆمپانیای MB ی نەوت و بیناسازیە) . ئێستا کێشەی وەرگرتنەوەی گوێزانەوەی نەوتی عەنزالە و رۆژئاوا لە ڕێگای کۆمپانیای غانم بارزانی ئامۆزایان، بۆتە یەکێك لە کێشە دیارەکانی نێوان چەتەکانی بنەماڵەی بارزانی. غانم بارزانی بەردەوام هەرەشە و گوڕەشە و نارەزایی لە ئەکاونتی فەیسبوکی خۆیدا دەردەبڕێت و هەرەشە لە ( بڵند بریفکانی و غەفران) دەکات، ئەگەرچی ئەوان تەنها گوێرایەڵی وەیسی و مەسرور بارزانی و جێبەجێکەری فەرمانەکانی ئەوانن، بەڵام غانم وەك ئەوەی دەڵێن: بە کەر ناوێرێ و بە کورتان ڕەپە ڕەپیەتی!
دەقی هەرەشەکانی غانم بارزانی لە بڵند بریفکانی و غەفران بە دیالێکتی سۆرانی؛
( کاتێك مرۆڤ خۆی دەکاتە غوڵام و قوربانی کەسێکی مەزن واتە ئەو کەسە هێندەی ئەم دونیایە گەورەیە لای مرۆڤ. بەڵام زۆر ناخۆشە کە ئەو کەسە گوێگری هەندێك مرۆڤ دەکات کە ئەو مرۆڤانە ماڵی ئێمەیان وێران کردووە و بونەتە هۆکاری ناڕێکی نێوان خۆمان. ئەبێ ئەوە لە یاد نەکەین ئەو سەگ و فەسادانە لە ساڵی 70 کان بە سەبەبی ئەنفال 8 هەزار بارزانیان لە ناوبرد. ئێستاش ئەو شتانەی بەرامبەر من کراوە قەت لە بیر ناکرێت و ڕۆژێك بۆ ئەو سەگە دیتە پێشەوە)
لینکی فەیسبوکی غانم بارزانی بۆ بینینی گلەیی و گازندەی زیاتر لە بێبەش کردنی لە غەنیمەی ئەو جەنگەی سەدان ڕۆڵەی گەلەکەمانی تیادا بون بە قوربانی. Ghanem Barzani | Facebook
وێنەی تایبەت بە بڵند بریفکانی و غەفران و کۆمپانیای بیناسازی و نەوت؛
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس