لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

شۆرشی ئەیلول و ڕێكەوتنامەی ۱۱ـی ئازار ڕۆڵی ئیسرائیل و شای ئێران

Thursday, 03.11.2021, 06:27 PM



مێژوو رووداوەکانی رابوردوو پێناسە دەکات ،مێژوو وانەبێژە و خەڵکیش قوتابی ،مرۆڤی بێئاگاو نەزانیش له‌ مێژوودا جگە لەخۆی خه‌لكی دیكه‌ش بە خۆیەوە دەسووتێنێ،بۆیە خوێندنه‌وه‌ی مێژوو مرۆڤ لەو خەون و خەیاڵ و وەهمانە ڕزگاری ده‌كات كە ڕۆڵی هەندێك قەڵەم بەدەست و مێژوونوس لە بواری نوسینەوەی دیرۆکدا لە ڕۆڵی دوژمن بۆ کێشەی کورد خراپتربووە ، ئه‌مڕۆ نیو سه‌ده‌ به‌سه‌ر راگه‌یاندنی به‌یاننامه‌ی ۱۱ی ئازاردا تێده‌په‌ڕێت، به‌یاننامه‌ی ۱۱ـی ئازار یه‌كێكه‌ له‌ ده‌ستكه‌وته‌ مێژووییه‌كانی گه‌لی كورد وهاوكاتیش به‌ده‌ر نییه‌ له‌ چه‌ندین كه‌موكووڕی ،حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی عیراق هه‌میشه‌ له‌حاڵه‌تی لاوازییدا ناچاربوون له‌گه‌ڵ كورد گفتوگۆو دانوستان بكه‌ن، به‌ڵام كاتێك به‌هێزبوونه‌ته‌وه‌ له ‌بڕیاره‌كانیان پاشگه‌زبونه‌ته‌وه ‌، له‌ماوه‌ی  چوار ساڵی دوای به‌یاننامه‌ی ۱۱ـی ئازار حكومه‌تی عیراق توانی خۆی به‌هێزبكاته‌وه‌ و نه‌وت خۆماڵی كرد و ڕێككه‌وتنى ستراتیژى بۆ كرینی چه‌ك له‌گه‌ڵ سۆڤیه‌تدا ئیمزاكرد ، هه‌رله‌و ماوه‌یه‌دا به‌نهێنی كاری بۆ رێكه‌وتنامه‌ی جه‌زائیر كرد تا بتوانێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ شكست به‌ شۆڕشی كورد بهێنێت.
له‌ ئازارى ۱۹۷٤ دا جارێكى تر شه‌ڕ ده‌ستى پێكرده‌وه‌ و ڕێككه‌وتنى ۱۱ى ئازاری ۱۹۷۰ ته‌نها وه‌ك دیكۆمێنتێكى مێژووى مایه‌وه‌، شۆرشی ئه‌یلول به‌ شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى پشتى به‌ شای ئێران و چاوی لە دەستی ئیسرائیل بوو كە یارمەتی لۆجێستی و یارمەتی دارایی بدرێن ، لەو قۆناغەدا هه‌ریه‌ك له‌ ئیسرائیل و شای ئێرانیش نایانه‌وێت شۆرشی ئه‌یلول هێنده‌ بەهێز بێ كه‌ هه‌ست و نه‌ستی شۆڕشگێرانه‌ له‌ دڵی رۆژهه‌ڵات و بەشەكانی تری كوردستان ببزوێت، هەربۆیە شۆرشی ئەیلول ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن هەردوو دەزگای موخابەراتی (موساد و ساواك) ەوە‌ پشتیوانى ده‌كرا و له‌شكرى شاهنشاى ئێرانیش به‌ چه‌ك و زانیارى له‌پشتى شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه‌ بوون كه‌ ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین خاڵی بێهێزی شۆرشی ئه‌یلول بوو كە زیاد لە سەركردایەتیەكی هەبێت  .
شۆرشی ئەیلول خاوه‌نی سه‌ركردایه‌تییه‌كی پته‌وو یه‌كگرتوو خاوه‌ن نه‌خشه‌ پلان و ستراتیژ نه‌بوو، ڕاستە شۆرش هه‌موو ناوچه‌كانی‌ كوردستان له‌ پێنجوێن تا زاخۆ، له‌ سنجاره‌وه‌ تا خانه‌قین گرته‌وه‌، به‌ڵام هێزه‌كان هێزێكی‌ میلی‌ بوون ،كۆنه‌ ئاغا‌و ده‌ره‌به‌گه‌كان ئومێدیان به‌سه‌ركه‌وتنی‌ شۆڕش نه‌بوو، پاشانیش شۆرشی ئەیلول له‌ نیو مانۆڕی گه‌مه‌ سیاسییەكانی‌ ئیسرائیل و شای ئێراندا بوو كە لەو سەردەمەدا ئامانجیان دوورخستنەوەی سوپای وڵاتێكی عەرەبی و ده‌ستڕاگه‌یشتنی ئیسرائیل به‌ سینا و كەناری ڕۆژاوا و بەرزایەكانی جۆلان كە هەرێمی وڵاتانی (میسر و ئوردن و سوریا) بوو، رۆڵی شۆرشی ئەیلول لای ئیسرائیل و ئیران زیاتر سەرقاڵكردنی سوپای عێراق بووە بۆ ئەوەی نەیپەرژێتە سەر ئەوەی كە بەشێك بیت لە وڵاتانی تری عەرەبی كە سوپا دژی ئیسرائیل بجوڵێنن ،ئامانجی ئێرانیش لە شۆرشی ئەیلولدا‌ دژایەتیكردنی عیراق بوو كە دواجار كارەسات و تراژیدیا و وێرانەی لێدەكەوتەوەو جگه‌ له‌ زیانی ماددی زیانی فیزیكی و ژینگه‌ی تێكچونی دۆخی ئابوریشی به‌ دواوه‌ بوو .
مەسعود بەرزانی لە كتێبی (بارزانی و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد ) له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت:" شا له‌ یارمه‌تیدانی شۆڕشی ئه‌یلول دوو ئامانجی هه‌بوو: یه‌كه‌میان ئه‌وه‌ بوو كه‌ شۆڕش دژی ڕژێمی قاسم بوو كه‌ شا ڕقی لێی بوو ‌و به ‌شومی ده‌زانی بۆ خۆی، دووه‌میش بۆ ئه‌وه‌ بوو ڕێگه‌ی خه‌بات له‌ ڕووی گه‌لی ئێران بگرێت".
د.مەحمود عوسمان ئەندامی ئەو شاندە بووە كه‌ مسته‌فا بارزانی سەردانی شای ئێرانی كردووە ده‌ڵێت : "مه‌لا مسته‌فا به‌ شای ئێرانی گوت "ئێمه‌ میڵه‌تی تۆین، مادام تۆ له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ ڕازیت و قازانجی ئێرانی تێدایه‌ كه‌ ئێران دایكی ئێمه‌شه‌، ئێمه‌ش هیچمان له‌سه‌ری نییه‌. ئێمه‌ له‌ژێر فه‌رمانی ئێوه‌داین، بڵێ بمرن ئه‌مرین، بڵێ بژین ئه‌ژین. ئێمه‌ دڵسۆزی ئێوه‌ بووین و دڵسۆزی ئێوه‌ش ئه‌مێنینه‌وه‌.
ده‌ربڕینه‌كه‌ی حه‌مه‌ ڕه‌زا شای ئیران خوێندنه‌وه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گریت ، ئاشكرایه‌‌ كه‌ شۆرشی ئه‌یلول له‌بری ئه‌وه‌ی  پشت به‌ وزه‌و هێزو جوڵه‌ی مرۆیی خۆی ببه‌ستێت به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌هۆی ناشاره‌زایی له‌ گه‌مه‌و مانۆڕی سیاسی و سه‌ربازیدا خراوه‌ته‌ نێو بازنه‌ى مامه‌ڵه‌ى سیاسى وڵاتانی ناوچه‌كه‌و كه‌وتونه‌ته‌ ژێر ڕكێفى خه‌نجه‌رى بێڕه‌حمى سیاسه‌تى موئامه‌ره‌ی وڵاتانه‌وه‌ وهه‌موو جوله‌یه‌كی مرۆییشی له‌ ده‌ستداوه‌و بووه‌ته‌ قوربانی مه‌رامی وڵاتانی ناوچه‌كه‌،مامه‌ڵه‌ كردن به‌ غروره‌وه‌ و په‌ند وه‌رنه‌گرتن له‌ ڕوداوه‌ مێژوویه‌كان كاره‌ساتی گه‌وره‌تری لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌ دواجار هێزی چه‌كداری ناتوانێت پێش له‌ روداوه‌كان بگرێت و كاره‌ساتیش ڕووده‌دات.
سەرچاوەکان:
https://www.sharpress.net/op-detail.aspx?jimare=187212

https://www.snurmedia.com/wtar-details.aspx?jimare=45192

http://www.shanpress.com/Wtardetails.aspx?jimare=3654

http://www.kgn-m.com/%d8%b4%db%86%d8%b1%d8%b4%db%8c-%d8.../


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟