هەواڵ
شیرین ئەمین پەرلەمانتارانی یەکێتی بە بەڵتەجی ناودەهێنێت و فراکسیۆنەکەشیان پشتیوانیانە
Wednesday, 03.17.2021, 09:37 AM
شیرین ئەمین ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان پەرلەمانتارانی یەکێتی کە هێڕشیان کردۆتە سەری بە بەڵتەجی ناودەهێنێت.
فراکسیۆنی یەکێتیش بە بەیاننامەیەك پشتیوانی دەسدرێژی کەرەکان دەکات و پاساویان بۆ دەهێنێتەوە و لە بەیاننامەکەدا دەڵی:"پەلاماری ڕابەر و ڕەمزی گەورەی گەلەکەمان سەرۆک مام جەلال دا، ئێمە پێشتر ئاگاداری ئەو هەنگاوەبووین و فراكسیۆنەكەیانمان ئاگاداركردەوە، بەڵام ئەوان هەرسوور بوون لەسەر ئەو چەواشەكاریانە، بۆیە ئێمەش هەوڵی راگرتنی ئەو چەواشەكاریانەمان دا."
هەروەها لە بەیاننامەکەدا باس لەوە دەکەن کە پێشتریش ئاگاداریان کردۆتەوە و ویستویانە بەو شێوازە بدوێت کە خۆیان خوازیارین: "ئێمە پێشتر ئاگاداری ئەو هەنگاوەبووین و فراكسیۆنەكەیانمان ئاگاداركردەوە، بەڵام ئەوان هەرسوور بوون لەسەر ئەو چەواشەكاریانە، بۆیە ئێمەش هەوڵی راگرتنی ئەو چەواشەكاریانەماندا".
دەقی نوسینەکەی شیرین ئەمین لە فەیسبوکی خۆیدا سەبارەت بە دوانەکانی لە دانیشتنەکەی پەرلەمان ؛
مێژووی ڕەشتان بە وەشاندنی دەبەی ئاو پەلاماردانمان ناسڕێتەوە!!
وتنی ڕاستیەکان وەک خۆی لەسەر سڕینەوەی كۆی قسەکانم لە پرۆتۆکۆل و پەخشی پەرلەمان و بێبەشکردنم لەدانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان لەسەر وتنی ئازادکردن و ناوھێنانی ئەو فڕۆکەوانەی کیمیابارانکردنی ھەڵەبجە لەسەر دەستی تاڵەبانی، لەجەلسەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان کەتایبەت بوو بە تێپەڕبونی سێ دەیە بەسەر کیمبارانکردنی ھەڵەبجە.
سەرەتا درودم نارد بۆڕوحی پاکی شەھیدانی ھەڵەبجە
لە دەستپێکدا وتم کەس نیشتمان پەروەری بەمن نەفرۆشێتەوە ئێمە لەھەموان زیاتر قوربانی دەرین
بۆ ئەم پەیامەم وت، چونک دڵنیام کەمن ھەق دەڵێم لای ئەوان تاڵە و قسەکانم ڕەش دەکەنەوە
دواتر لە تراژیدیای ژیانی خۆمەوە دەستمپێکرد کە لەتەمەنی شەش مانگییەوە لەسەردەستی ئەنفال چییەکان و جاش و مستەشارەکان ئەنفالکراوم کەس و کارە پلەیەکەکانم زیندە بەچاڵکراوە،بەڵام ئەمڕۆ جاش و مستەشارەکان لەڕیزی پێشەوەی حیزب و دەسەڵات و حکومەتەوەن لەژێر ناوی تردا ئەنفالماندەکەنەوە '' کاوەکان '' لە پێناوی ڕاستی و ھەقبێژیدا تیرۆردەکەن..!!
لەدرێژەی قسەکانمدا وتم، فەرموون ئەمڕۆ وەڵامتان بۆ ھەڵەبجە ھەبێت کێ پاڵەوانی جەنگ فڕۆکەوانی کیمیابارانکردنی ھەڵەبجەی ئازادکرد؟
پاشان چەند وێنەیەکی تاوانبار ''تارق ڕەمەزانم '' لە بەردەست بوو یەکێک لەو وێنانە کە لەڕۆژنامەیەکدا ھاتوە وێنەی ئەو ڕۆژنامەیەم ھەڵبڕی و وتم لەم ڕۆژانەمەیەدا ھاتوە تاوانبار تارق ڕەمەزان دەڵێت من لە زیندان ڕام نەکردوە بەفەرمانی تاڵەبانی ئازادکراوم دیارە بەوتنی ئەم ڕاستییە فراکسیۆنی یەکێتی بەژن و پیاوەوە ھێرشیان کردەسەرم بەدەبە ئاو و پەلاماردان.
پێشێلکارییەکانی سەرۆکی پەرلەمان بەرامبەر بەمن
سەرۆکی پەرلەمان پاش ئەو پەلامارو ھێرشە ناڕەوا لەلایەن فراکسوێنی یەکیتییەوە کرایەسەرم یەکەم قسەی ئەوە بوو وتی، سەرجەم قسەکانی شیرین ئەمین لە پرۆتۆکۆل دەسڕدرێتەوە منیش وتم بۆسەرۆکی پەرلەمان سەرجەم قسەکانم دەسڕیتەوە لەبەرئەوە من ئەمڕۆ کیمیابارانی ھەڵەبجەم کردوە.؟؟؟؟
سەرباری سڕینەوەی قسەکانم لەپرۆتۆکۆل کەچی لەسایتی فەرمی پەرلەمان لە پەخشیش ئەو قسانەی سەرەوە سڕدراوەتەوە..!!!
پێشێلکاریەكی تری سەرۆکی پەرلەمان لەبری ئەوەی بەپێی ماددەی 57 بڕگەی چوارەم فراکسیۆنی حزبەکەی خۆی سزابدات کەچی بێ ئەوەی بڕگەی یەکەم و دووەم سێیەم جێبەجێبکات بەبڕگەی چوارەم ڕێگری لەمن کرد بەشداری کۆبونەوەی پەرلەمان بکەم بەفەرمانی سەرۆکی پەرلەمان لەلایەن سکویریتی پەرلەماوەنەوە ڕێگیریان کرد داخلی ھۆڵی پەرلەمان بم
سەرۆکی پەرلەمان بەنەفەسێیکی تەواو تەنگ و حزبییەوە ئەمڕۆ مامەڵەی بەرانبەر منی پەرلەمانتار کرد ئەمەش ڕوونە کە سەرۆک نەیتوانی وەک سەرۆکی دامەزراوەیەکی یاسادادان ڕۆڵ ببینێت بەڵکو بۆ دڵڕازی کردنی باڵەکانی فراکسوێنی حزبەکەی لەناو فراکسوێنەكەی ئەو کاردانەوانەی بەرامبەرم ھەبوو
بۆ وەبیر ھێنانەوەی سەرۆکی پەرلەمان چەندین جار لەنێو ھۆڵی پەرلەمان لەلایەن فراکسیوێنە جیاوازەکانەوە پشێویو دەنگەدەنگ و تادەگاتە بەرکەوتن و لێدان دروستبوە بەڵام لەسەر ھیچێک لەوکاردانەوانە ڕێگری لەھیچ پەرلەمانتارێک نەکردوە کەبەشداری دانیشتنی پەرلەمان نەکات..؟؟
خێرە بۆمن بەوشێوازە حكوم دەکەیەت دڵنیام ئەمە ڕوونەو وەئێمە کێین و وەبۆچی بەم سزایانە مامەڵە دەکات..
ئەوە ھەقیەقتی پەرلەمانە بەشێک لەکورسییەکانی پەرلەمان دیاری کراوە بۆ بەڵتەجی و چەقۆكێش و بۆکس وەشێنەکان تاوەکو ئێمەمانان لەھەر كاتێكدا ڕاستییەک بڵێین پەلاماربدرێن و ڕاستی و بەرگریمان لە پرسی گشتی لەپەخش و پرۆتۆکۆلیش بسڕدرێتەوە دواتر لەلایەن بەکرێ گیراوەکانیان پاداشت بکرێن و بڵێن ئەمە كاردانەوەمان بووە چونکە ئەوان بەدەنگی ھەق نەگەشتوون بەکورسی پەرلەمان بەڵکو بەدەنگی ساختەو دەستە بژێری سەرۆکانیان گەشتون بەونانە
بۆیە دڵنیای دەدین ئێمە وەڕس نابین لەگەیاندنی ھەق تائەوکاتەی ھەق دەگاتە مەبەست ئیدی بێباکین لەزوڵم و ستەمی ئێوە بۆخۆتان ئەو وێنە راستیەتان گەیاند چەند لە هێزی ڕاستییەکان دەترسن لەزاری ئێمەوە و چەندکڵۆڵن بەرامبەر ئێمەی ڕەمزی ئازادی و ھەق بێژی..،،
دەرئەنجامی کۆی ئەو پێشلکاریەو شکاندنی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان فراکسیونی گۆڕان لە پەرلەمان بایکۆتی دانیشتنەکەی ئەمڕۆیان کرد وەلێرشەوە بە پێویستی دەزانم سوپاسی تەواوی ئەوئەندام پەرلەمانانە بکەم کە پشتوانی من بون و ڕێگەیان بە بەڵتەجیەكانی نێو پەرلەمان نەدا دەستیان پێم بگات ھەق دەھێڵینەوە بۆ ئەو خوداییە کەلەسەر ھەقە ئێمەش ڕێگای ھەقمان ھەڵبژاردوە.
شیرین ئەمین
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
گۆران هەلەبجەیی: پارتی بەعسیە تاوانبارەکان داڵدە دەدات بە نموونەی "سعدون صبری"
گۆران هەلەبجەیی: ئایا بواری ساختەکاری لەهەڵبژاردنەکانی داهاتوودا ماوە؟
ئەیهان سەعید: کێ پێویستی بە پیشەییبوون و ئامۆژگاری یە ؟ وەڵامێک بۆ سەرۆکی حکومەت
دلێر ئاکرەیی: دوا هەواڵ سەبارەت بە سكاڵای بەرزکراو دژ بە بەرپرسانی هەرێم
زانکۆ ناصر احمد بگ: ڕیستۆرانت و قاوەخانە ٣ ملیۆن دۆلاریەکەی (( شاسوار عبدالواحید ))لە کالیفۆرنیا
بابەتی تر
تەڤدا پرێس: هەردی مامۆستا ئەحمەد نامەیەكی کراوە ئاراستەی مەکتەبی سیاسی حیزبەکەی دەکات
حاکم شێخ لەتیف: گرنگی دادگای فیدراڵی باڵا
تەڤدا پرێس: هەواڵگری پارتیو یەكێتی بە ڤیدیۆ شەڕی یەكتر دەكەن
تەڤدا پرێس: دەقی گفتوگۆی راشکاوانەی کوردستان تایمز لەگەڵ مایکل رۆبن
تەڤدا پرێس: نوێترین هەواڵی پەیوەندی تەلەفۆنی زیندانیانی بادینان بە هاوسەر و کەسوکاریانەوە
تەڤدا پرێس: پەرلەمانی ئەوروپا، کۆمەلێک بڕیاری گرنگ دەردەکات..
تەڤدا پرێس: عـوسمان شــاوری زیندانیکراوێکی پــــارتی و شاخ و بەعس
تەڤدا پرێس: ٤٢ئەکادیمیست و ڕۆژنامەوان و ھونەرمەندی کەنەدی بۆ سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی ھەرێم:
تەڤدا پرێس: مستەفا شاوری باسی دڕندەیی جەلادەکانی نێو زیندانەکانی پارتی دەکات
تەڤدا پرێس: حکومەتی هەرێم دەبێت ڕاستەوخۆ لەگەڵ رۆژنامەنوسان و کۆمەڵگای مەدەنی گفتوگۆ بكات