وتار
رۆڵی مەسعود بەرزانی و زڕه خه‌ونی میدیای سێبه‌ری پارتی
Thursday, 03.18.2021, 01:42 PM
ڕۆژگاری پارتی ڕۆژگارێكی پر له قین و له‌گه‌مه‌ی نابه‌جێی سیاسی و پڕ له بیرۆكه‌ی شه‌ڕی كۆنه‌قینه ، پره له رۆحیه‌تی تۆڵه‌و تۆله‌سه‌ندنه‌وه ،ڕۆژگاری پارتی فەرھەنگێکی پڕ لەقین و پڕ لەهۆنینه‌وه‌ی بوختانی سیاسی و یەکتر شکاندنی بۆ تۆمار كردوین ،ئه‌م فه‌رهه‌نگه فه‌رهه‌نگی دوژمن دۆست و هاوخه‌بات شكاندنه ،لەپەنای ئەو فەرھەنگە مەترسیدارەدا، ھەمیشە کۆمەڵێک پێنوس له ناو پارتیدا وه‌زیفه‌یان پاراستن و زیندوكردنه‌وه‌ی فەرھەنگی کۆنە قین و رۆحیه‌تی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌و داتاشین و هۆنینه‌وه‌ی تۆمه‌تی سیاسی و یه‌كتر شكاندنه .
له ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كان ململانێی مه‌لا مسته‌فا لەگەڵ باڵی مەكتەبی سیاسی پارتی مام جەلال و مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كلتوری شه‌ڕی بادینی و سۆرانی لێكه‌وته‌وه، دواتریش ناوه‌كه‌ی گۆڕا بۆ شه‌ڕی كۆنه‌قینی مه‌لایی و جه‌لالی ،ئه‌و كلتوره بینای هزری كوردایه‌تی خاپور كرد زیانێكی زۆری بە شۆرش و دۆزی كوردایەتی گەیاند ،خواستی مه‌لامسته‌فاش ئه‌وه بووه كه ئه‌م كلتور‌و فه‌رهه‌نگی شه‌ڕه جنیوه وەک میراتێكی كه‌له‌پوری بۆ نەوەکانی داھاتوو شوێنكه‌وته‌ی ڕێبازه‌كه‌ی بمێنێته‌وه ، بۆئه‌و مه‌به‌سته پێویستیان بە کۆمەڵێک خاوەن پێنوس هەبوو كه له‌ژێر ناوی رۆژنامەنوس و ڕۆشنبیرو چاودێری سیاسی و میدیاکار ئه‌و ڕۆڵه بگێڕن ،تاوەکو درێژە بە فەرھەنگی یەکتر شکاندن و یەکتر بوغزاندن شەڕە جنێو بدەن و بازاڕی توندئاژۆ و ئیرھابی فیکری پێ دەوڵەمەند بکه‌ن .
پارتی زۆر به سه‌لیقه كاری بۆ به سیسته‌مكردنی ئیرهابی فیكری كردووه ، خۆئه‌گه‌ر نا ئه‌مڕۆ نەدەبوین بەخاوەنی ئەم ھەموو گروپە خۆخۆرو مافیاگەر وئەم ھەموو ھێزە یەکتر شکێنە ، ئه‌و زه‌لكاوه‌ی كه مه‌لا مسته‌فا له شه‌سته‌كان دژ به جه‌لالی دروستی كرد هێشتا قاچی میله‌ت له نێو قوراوی ئه‌و ڕۆژگاره‌دایه و پریشكی قوڕاوی ئه‌م زه‌لكاوه له تۆڕه كۆمه‌لایه‌تیه‌كانیش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه و ھەر رۆژە و گروپ و تاقمێک له‌ڕێگه‌ی په‌یج و ماڵپه‌ری بێ دایك و باوكه‌وه په‌روه‌رده ده‌كرێن بۆ كلتوری ئیرهابی فیكری و په‌لاماردان وشه‌ڕه جنیۆو یه‌كترشكاندن .
پارتی له پشتی ژوری ئۆپراسیۆنه‌كانه‌وه كۆمه‌ڵێك ماڵپه‌ری سیبه‌ری وه‌كو (باسنویز، ڕه‌وشپۆست ، ژێده‌ر،په‌یامنێر، خواكوڕك، چه‌ندینی تر )هاوته‌ریب له رێگه‌ی تۆره كۆمه‌لایه‌تیه‌كانه‌وه پارتی خاوه‌نی چه‌ندین په‌یجی فەیكەو مانگانه سه‌دان هه‌زار دۆلار بۆ ئه‌و ئه‌دمینانه سه‌رف ده‌كریت كە ماكیاژ بۆ دەسەڵاتەكەی مەسعود بەرزانی و حیزبەكەی دەكەن ، تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك لای پارتی گرنگی و بایه‌خی زۆری پیده‌درێت ،چونكه به‌ته‌نها میدیایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی نییه ،به‌لكو میدیایه‌كی سیاسی و ڕاگه‌یاندنیشه ،په‌یام و ڕێنمایی مه‌سعود بارزانی سەرۆكی پارتی زۆر به‌زووی ده‌گاته تۆڕه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان ، له پشتی ئه‌م ماڵپه‌رو په‌یجانه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوكه‌وه قووه‌تی زاتی و ماددی مه‌سعود بارزانی حزوری هه‌یه و شەخسی مەسعود بەرزانی كۆمه‌ك و ته‌مویلی ئەو ئەكاونتە فەیكانە دەكات كە بەشێكن لە ئیرهابی فیكری و شه‌ڕه‌جنیو و فه‌رهه‌نگی كۆنه‌قین ،به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی پسپۆری كە لە لایەن چوار مامۆستای زانكۆكانی سلێمانی، هه‌ولێر، دهۆك و راپه‌ڕینەوە پێی هەستاون ،مه‌سعود بارزانی سەرۆكی پارتی به‌رپرسیارو سه‌رپه‌رشتیكاری میدیایی (شه‌ڕه جنێو)ی پارتی یه ، توێژینه‌وه‌كه باس له تیمی راوێژكارانی میدیاكاری مه‌سعود بارزانی له باره‌گای بەرزانی ده‌كات كه رێنماییه‌كانی مه‌سعود بەرزانی بۆ كه‌ناڵه‌كانی تری ڕاگه‌یاندنی سێبه‌ری پارتی ده‌گوازرێته‌وه و سالێك لەمەوبەر ئەم توێژینەوەیە ئەنجام دراوە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
عەلی مەحمود موحەمەد: لە یادی تاوانی هەڵەبجەدا: داوای لێبوردن كردن ئەركی حیزبە بەشداربووەەكانی وێرانكردنی شارەكەیە
کامەران مەولود: تاریق ڕەمەزان و شتی دیکەش ..
سالار مەحمود: دزی و جەردەیی چەكدارەكانی هێزە كوردستانییەكان لە ڕۆژی کیمیا بارانکردنی هەڵەبجە، لەزاری شێرکۆ کرمانجەوە
د.کامەران مەنتك: پێویسته گه‌وره‌تر بیر بكه‌ینه‌وه
د. هەردی مەهدی میكە: کورد و تورک .. لە پێکەوەژیانەوە تا ئینکارکردن
نەبەزگۆران- ترسان لە پیشاندانی ماڵەكەی خۆت
دانا مەنمی: شۆرشی ئەیلول و ڕێكەوتنامەی ۱۱ـی ئازار ڕۆڵی ئیسرائیل و شای ئێران
تەڤدا پرێس: دەوڵەتی تورک هەڕەشە لە بەرپرسانی باشوری کوردستان دەکات
باس‌نیوز: فەرهاد كەركووكی: كەسێك لە باڕەكانەوە هێنرابێتەوە و كرابێتە هاوسەرۆك هەر ئەوەی لێ چاوەڕێ دەكرێ
د. سەردار عەزیز: سیستەمی جووت پانتایی