هەواڵ
رێواس فایەقی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و گەندەڵکاریە ئابڕوبەریەکانی
Friday, 03.19.2021, 11:36 AM
پەرلەمان یەکێکە لەو سێ دەسەڵاتە سەرەکیەی دەوڵەت لەپاڵ دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دەسەڵاتی داوەری. بە کورتی ئەرکە سەرەکیەکانی پەرلەمان پێشنیار و پەسەندکردنی یاساکان و چاودێری جێبەجێکردنی دروستی هەردو دەزگا سەرەکیەکەی تری دەوڵەتە. بۆیە بونی گەندەڵی و پیسخۆری لە ناو ئەندامانی پەرلەمان لە زۆربەی وڵاتانی دونیا دیاردەیەکی زۆر کەمتر و نامۆیە بە بەراورد لەگەڵ دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دەزگاکانیدا.
بە پێجەوانەوە لە پەرلەمانی کوردستان بۆتە یەکێك لەسەرچاوە سەرەکیەکانی موچەی باڵا و مشەخۆری تاکۆتایی ژیان. لە پاڵ ئەوەشدا بۆتە دەزگایەك بۆخراپبەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی لە خزمەت بنەماڵەکان و پارتە سیاسیەکانیان،بۆتە یەکێك لە سەرچاوەکانی تری پێشێلکاریەکان و گەندەڵی و پیسخۆری.
تایبەتمەندی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان ئەوەیە کە گەیشتۆتە لوتکەی خراپکاریەکان، بە جۆرێك بەدرێژایی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان ئەم خولەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە ڕابردوی خراپترە و بە شێوەیەك کە خودی سەرۆکی پەرلەمان بووە بەداردەستی هەندێك لە کەسانی ناو دەسەڵات بەتایبەتی کورەکانی کۆسرەت رەسوڵ و راستەوخۆ ڕاوێژ لە دەرباز کوری کۆسرەت وەردەگرێت و کاری بۆ دەکات.
لەم راپۆرتەدا پەردە لەسەر گەندەڵکاریەکی دیاریکراوی ڕێواس فایەق هەڵدەدەینەوە کە چەندین کەسانی نزیك لە خۆی و بنەماڵەی کۆسرەت ڕەسوڵ لەسەر داواکاری دەرباز وەکو ڕاوێژکار لە پەرلەمان دادەمەزرێنێت.
بەرلەوەی بچینە ناوباسەکەوە ئاماژە بە یاسای چاکسازی دەدەین کە لە لایەن ئەم پەرلەمانەوە دەرچووە، وەك مەرەکەبی سەر کاغەز، هەر بۆیە لە کرداریدا سەرۆکی پەرلەمان لەدەرەوەی یاسای چاکسازی یەکێکە لەوانەی کە سەرپێچی یاساکە دەکات..
ئەو چەندین ڕاوێژکارانەی ئەو دایمەزراندون هیچ یەکێك لەوانە هیچ بنەمایەکی یاسایی و پسپۆری نیە کە ڕێگا بدات بە دانانیان لەو شوێنەدا .
بەپێی یاسا بوون ڕاوێژکار پێویستە 17 سال خزمەتی لە بواری یاسا یان کاری پەرلەمانیدا هەبێت، توێژینەوەی زانستی پەسەندکراوی لەو بوارەدا هەبؽت. هیچ یەکؽک لەو ناوانەی خوارەوە ئەم مەرجانەیان تیا نیە و بەدەر لە یاسا لە یەکێك لە سێ بەرزترین دەسەڵاتەکانی دەوڵەتداری دامەزراون و موچەی ناڕەوایان بۆ بڕدراوەتەوە.
ناوی ئەو کەسانەی کە لەسەر داوای دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ و لەلایەن ڕێواز فایەق کراونەتە ڕاوێژکاری پەرلەمان؛
١- رەوا ئەمجەد ئەمین
٢- ژێگر ئەسعد
٣ - کەژال جلال سالح
٤- سامان ئەحمەد
٥- رەوەند سامی علی
- رەوا ئەمجەد ئەمین، پؽشتر پەیجەوانی علی حمە سالح و پەیجە فەلەکانی گۆران بوو.
- ژێگر ئەسعد، لە سکرتێری ئەردەلان سەرسپی بەؽوبەری دوانی سەرۆکایەتی پەرلەمان بووە.
-کەژال جلال سالح، خوشکەزای کۆسرەت رەسولە باوکی لەسەردەمی سەدام حسین جەیشی شەعبی بووە ، ماوەێک بەر لە ئیستاش براکەی بەناوی کۆڤان جلال سالح کرایە بەرێوبەری گشتی ناوچە پیشەسازیەکان
ئەم هەنگاوانە لەنؽو یەکؽتیەکانی هەولؽر ڕوبەڕوی دژایەتی و ناريزایی دەربڕین بۆتەوە. لە پاشکۆی ئەم نوسینەدا لینکی ناڕەزایی ئەندامێکی یەکێتی دەخەینە ڕو کە بە ئاشکرا داوای روونکردنەوە لە حیزبەکەی دەکات.
هەردی مامۆستا ئەحمەد نامەیەكی کراوە ئاراستەی مەکتەبی سیاسی حیزبەکەی دەکات (tevdapress.com)
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
کوردستانپۆست: مەسرور بارزانی شەڕی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی رووتی نەیارەکانی دەکات
پۆڵەتیك پرێس: بەهۆی ساختەكارییەوە پەرلەمانتارێكی پارتی دەخرێتە لیستی رەشەوە
وكالة: الجنائية الدولية تقبل دعوى ضد أردوغان والسراج
تەڤدا پرێس: شیرین ئەمین پەرلەمانتارانی یەکێتی بە بەڵتەجی ناودەهێنێت و فراکسیۆنەکەشیان پشتیوانیانە
تەڤدا پرێس: هەردی مامۆستا ئەحمەد نامەیەكی کراوە ئاراستەی مەکتەبی سیاسی حیزبەکەی دەکات
حاکم شێخ لەتیف: گرنگی دادگای فیدراڵی باڵا
تەڤدا پرێس: هەواڵگری پارتیو یەكێتی بە ڤیدیۆ شەڕی یەكتر دەكەن
تەڤدا پرێس: دەقی گفتوگۆی راشکاوانەی کوردستان تایمز لەگەڵ مایکل رۆبن
تەڤدا پرێس: نوێترین هەواڵی پەیوەندی تەلەفۆنی زیندانیانی بادینان بە هاوسەر و کەسوکاریانەوە
تەڤدا پرێس: پەرلەمانی ئەوروپا، کۆمەلێک بڕیاری گرنگ دەردەکات..