لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

دوا هەواڵی زیندانیەکانی بادینان لە ڕێگای کەسوکارەکانیانەوە

Tuesday, 03.23.2021, 05:09 PM



دوا هەواڵی زیندانیەکانی بادینان لە ڕێگای کەسوکارەکانیانەوە
یەکێك لە بنەماڵەی دەسگیرکراوان، لە پەیوەندیکردنی بە دەزگای تەڤدا پرێس ئاگاداری هەندێك پێشهاتەی نوێی کردینەوە سەبارەت بە دەسگیرکراوانی بادینان بە گشتی، ئەو چالاکوان و رۆژنامەوانانەی کە لە بەرواری 16 ی شوباتی ئەمساڵ سزا دراون و هەروەها ئەوانەی کە هێشتا نەچونەتە بەر دادگا.
بە پێی هەواڵەکە دوێنێ ٢٢/٣/٢٠٢١ لە نێوان کاتژمێری ١٠ بۆ ١٤ پەیوەندی بە تەواوی بنەماڵەی زیندانیانەوە کراوە و لە دو خاڵی سەرەکی ئاگادار کراونەتەوە؛
١.  تەواوی زیندانیاکان جەختیان لەوە کردۆتەوە کە جارێکی تر وەك ئەوەی بەرامبەر هەر پێنج زیندانیە سزاداراوەکان کراوە، بە هەمان شێوە ڤیدیۆیان پی تۆمارکردون، وەکو دانپیانان بەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان. ئەوەی گرنگە و پیویستە جەختی لەسەر بکەینەوە تەواوی زیندانیەکان لە پەیوەندی تەلەفۆنیاندا ئەو ڕاستیەیان خستۆتە ڕو کە لە ژێر گوشاری دەرونی و جەسەدی و هەرەشەی هەمەجۆرە ئەو دانپیانانە زوتر ئامادەکراوانەیان پی ئەنجام داون و تۆماریان کردووە.
2. زیندانیەکان ئاگاداری کەسوکاریان کردووە کە تاکو دوێنێ ڕێگا بە پارێزەرانیان نەدراوە چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا بکەن و ڕاوێژکاریان لەگەڵدا بکرێت.
3. لە لایەن پاراستنەوە ئاگاداری کەسوکاریان کراوەتەوە کە زیندانیەکان  لە مانگی نیسانی ئەمساڵ دەبرێنە بەر دەم دادگا و دادگایی دەکرێن. بەرپرسانی پاراستن چەند جارێك جەختیان لەسەر ئەو زانیاریە کردۆتەوە.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






بابەتی تر

تەڤدا پرێس: جەژنی نەورۆز لە سەجەم دەنگە ئازاد و بوێرەکان و خەڵکی ستەمدیدەی کوردستان پیرۆز بێت تەڤدا پرێس: تۆمەتی نوێ.. دەستگیراوانی بادینان سەر بەئیتیلاعاتی ئێرانن..!! سەنتەری میترۆ: حاکم شێخ لەتیف: دەسەڵاتی دادوەری وایلێکراوە هیچ رۆڵێکی نەبێت تەڤدا پرێس: ئیدریسی نێچیرڤان بارزانی سەدەها دۆنم لە نێوجەرگەی هەولێر داگیردەکات، بەهاکەی ملیاردەها دۆلارە تەڤدا پرێس: رێواس فایەقی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و گەندەڵکاریە ئابڕوبەریەکانی کوردستانپۆست: مەسرور بارزانی شەڕی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی رووتی نەیارەکانی دەکات پۆڵەتیك پرێس: بەهۆی ساختەكارییەوە پەرلەمانتارێكی پارتی دەخرێتە لیستی رەشەوە وكالة: الجنائية الدولية تقبل دعوى ضد أردوغان والسراج تەڤدا پرێس: شیرین ئەمین پەرلەمانتارانی یەکێتی بە بەڵتەجی ناودەهێنێت و فراکسیۆنەکەشیان پشتیوانیانە تەڤدا پرێس: هەردی مامۆستا ئەحمەد نامەیەكی کراوە ئاراستەی مەکتەبی سیاسی حیزبەکەی دەکات

وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟