هەواڵ
ئەو كتێبهی پڕە لەزانیاری لەسەر بەتاڵانبردنو رێككەوتنە نهێننەكانی فرۆشتنی نەوتی ههرێم
Wednesday, 03.24.2021, 04:43 PM
*ساڵی٢٠٠٧شەهرستانی كە وەزیری نەوتی عێراقە دەڵێت: گرێبەستەكانی هەرێمی كوردستان نایاسایینو لەئایندەدا دەبنە كێشەی گەورە
لەوەڵامدا ئاشتی هەورامی كە وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمە دەڵێت: وسبە باشترە، قازانجی گەورە چاوەڕێمانە
ماوەی دوومانگە هەندێك دەزگای بڵاوكردنەوەی عەرەبی وعێراقی ریكلام بۆ چاپكردنی ئەم كتێبە دەكەن، كە بەیەكێك لەكتێبە نایابەكان دادەنرێت لەسەر مەسەلەی نەوت وچۆنێتی فرۆشتن وگرێ بەستەكان و رۆڵی كەس وكۆمپانیاكان تێیدا.
ئەم كتێبە كۆمەڵێ نهێنی قورسی تێیدایە، باس لەفرۆشتنی نەوتی هەرێم و رێككەوتنی كۆمپانیا گەورەكان دەكات، باس لە كۆبوونەوەیەكی تایبەتی نێوان زەلمای خەلیل زاد وبەرهەم ساڵح و نوێنەری پارتی دەكات لەساڵی ٢٠٠٧لە دوكان كە دەكرێت بەدەستپێكی كردنەوەی دەرگاكانی فرۆشت و دەرهێنانی نەوتی عێراق لەرێی كۆمپانیا زەبەلاحەكانەوە دابنرێت و هەوڵدانێك بۆ تێپەڕاندنی یاسای نەوت لەعێراق.
*كۆمپانیا ئەمەریكییەكان زۆر دڵخۆشبوون بەگرێبەستەكانی لەگەڵ كورددا دەیانكرد، لەبەرئەوەی ئاشتی هەورامی دەیزانی چۆن دڵیان رازی بكات.
*لەدوای ٢٠٠٣ كورد لەعێراق كارئەكتەری سەرەكی بوو ،هەموو شتێك بە ئارەزووی ئەوان دەكرا،تەنانەت بەشی بودجە وەردەگیراو نەوتی خۆشیان دەفرۆشت، ئەمەریكییەكان دەیزانی تەنها كوردیان بەدەستەوەیە بۆیە چاوپۆشییان لێدەكردن،ئەوانیش چییان بیوستایە دەیانكرد.
*پیتەر گالبیریس ئەندازیاریی هاندانی فرۆشت و دەرهێنانی نەوتی هەرێم بوو ،ئەو كاری دەكرد وەك راوێژكاریی نارەسمی یەكێتیو پارتی.
*كێشەی بڕیارەكانی كوردستان ئەوەبوو لەهەولێرو سلێمانییەوە دوو بۆچونی جیا دەهات بۆ بەغدا.
*ئیزیدییەكان دەیانووت حكومەتی هەولێر نەوتمان دەبەن كەچی هیچ كارێكیشمان بۆ ناكەن ،تەنانەت كرێكاریان لەهەولێر و دهۆك و سلێمانییەوە هێناوە، كار بەخۆشمان نادەن.
*ئاشتی هەورامی پیاویكی دوو دیوە، بەڵام وردە ودەزانێت چۆن گرێبەستەكان دابڕێژێت، مەحموود عوسمان كە سیاسییەكی كوردە لەسەر ئاشتی دەڵێت :پیاوێكە سیاسیی نییە بەڵام شارەزای وردی كارەكەیەتی تەكنۆكراتە.
ئەم كتێبەی گریك مۆتیت، بەقەبارەی ٥٦٠ لاپەرەیە، سەرەتای مانگی سێی ئەمساڵ بەزمانی عەرەبی بڵاوكرایەوە، ئەم كتێبە هەمووی پرە لەزانیاری لەسەر بەتاڵانبردن و رێككەوتنە نهێننەكانی فرۆشتنی نەوت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
درەو مێدیا: ڕاپۆرتی شیکاری یاسایی دۆسییەی دادگاییکردنی دەستگیرکراوەکانی بادینان
تەڤدا پرێس: دوا هەواڵی زیندانیەکانی بادینان لە ڕێگای کەسوکارەکانیانەوە
تەڤدا پرێس: جەژنی نەورۆز لە سەجەم دەنگە ئازاد و بوێرەکان و خەڵکی ستەمدیدەی کوردستان پیرۆز بێت
تەڤدا پرێس: تۆمەتی نوێ.. دەستگیراوانی بادینان سەر بەئیتیلاعاتی ئێرانن..!!
سەنتەری میترۆ: حاکم شێخ لەتیف: دەسەڵاتی دادوەری وایلێکراوە هیچ رۆڵێکی نەبێت
تەڤدا پرێس: ئیدریسی نێچیرڤان بارزانی سەدەها دۆنم لە نێوجەرگەی هەولێر داگیردەکات، بەهاکەی ملیاردەها دۆلارە
تەڤدا پرێس: رێواس فایەقی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و گەندەڵکاریە ئابڕوبەریەکانی
کوردستانپۆست: مەسرور بارزانی شەڕی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی رووتی نەیارەکانی دەکات
پۆڵەتیك پرێس: بەهۆی ساختەكارییەوە پەرلەمانتارێكی پارتی دەخرێتە لیستی رەشەوە
وكالة: الجنائية الدولية تقبل دعوى ضد أردوغان والسراج